سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی کوردی (بەشی یەکەم)
Sunday, 02/10/2011, 12:00
له‌گه‌ڵ پتر شارستانی بوونی ئینساندا، سروشتی عه‌قلیه‌تی ئینسان وایه که هه‌وڵده‌دات پێناسه‌ی چه‌مک و مه‌فهومه‌کان بکات تا بتوانێت له و مه‌فهومانه تێبگات. که وه‌زیفه و میکانیزم و سروشتی ئه‌و مه‌فهومانه چین و چۆن به‌کارده‌هێنرێن، له پێناوی چیدایه و چۆن و چ کاریگهیهک له سه‌ر ئینسان و کۆمه‌ڵگاکه‌ی دروست ده‌کات.
به هه‌زاران لاپه‌ڕه و به هه‌زاران کتێب له‌سه‌ر " ده‌وڵه‌ت" نووسراوه، هه‌ر له‌فه‌یله‌سوفه‌کان و ئه‌کادیمیه‌کانه‌وه له ئه‌فلاتون ، هۆبس، هانا براند......، که دیراسه‌یه‌کی ته‌واوی ئه‌و مه‌فهومی ده‌وڵه‌ته کراوه تا ده‌گاته ئه‌دیبه‌کان. ((نمونه‌یه‌کی خۆشم کاتێک 20 ساڵ پێش یاسام ده‌خوێند:: ده‌وڵه‌ت له حکومه‌ت پێكهاتووه، باش له یادمه رۆژێکی زستان بوو، مامۆستا له پۆلدا له ئهمفیتیاترهکهدا بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی باسه‌که ئاسان بکات، گووتی حکومه‌ت وه‌کو به‌لووعه‌ی ئاو وایه که ته‌وژمی شت که‌م و زیاد ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش یاسای له‌به‌رده‌ستدایه.)). وه‌هه‌روه‌ها تازه‌ترین نووسینی "مه‌ریوان وریا قانع"م خوێنده‌وه که باسی بۆچوونی " فاڕابی " ده‌کات له‌سه‌ر مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت پتر له هه‌زار ساڵ پێش. به‌ڵام پتر له هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌وهه‌ری شته‌کان تێبگه‌یت، ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی و له چییه‌وه دروست بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌کادیمی و پرۆفیسۆری ئه‌ده‌ب و وه‌رگری (خه‌ڵاتی نۆبل)ی ئه‌ده‌ب" James Coetzee " له کتێبێکی له ساڵی 2007 به ناوی Diary of a bad year ، له یه‌که‌م لاپه‌ره‌ی له ژێر سه‌ردێڕی (سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت) باسی دروست بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌کات و روخساری ده‌وڵه‌ت ده‌داته به‌ر پرسیار.
بۆ تێگه‌یشتن له (ده‌وڵه‌ت)، " James Coetzee " له پاش باسکردنی تیۆری و ئه‌کادیمی فهیلهوسوفهکان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دوڵه‌ت و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و له گۆشه‌ی موماره‌سه‌ی چالاکی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌وڵده‌دات له ده‌وڵه‌ت تێبگات و له سه‌رتای مێژوودا چۆن دروست بووه، پیشانی ده‌دات چۆن وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ک ده‌زگایه‌کی رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی میلله‌ت به‌لاڕێدا براوه!! و ده‌وڵه‌ت کراوه به ئامڕازێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان و ئازادی سه‌نده‌وه له ئینسان!!. کۆتسی ده‌نووسێت: به هه‌ر نرخێک بێت خۆی دڵنیا ده‌کات که ژماردنی هاوڵاتیانی راست و ته‌واوه، ئه‌مجا ده‌نووسێت((ده‌وڵه‌ت به پێجه‌وانه‌وه خه‌ریکی ئه‌وه نییه که هاوڵاتیانی له چ حهڵهتێكدا ده‌ژین یا ده‌مرن، ئه‌وه‌ی که گرنگه بۆ ده‌وڵه‌ت فایل و سجیلهکانیهتی که هاوڵاتیانی له ژیاندان یا مردوون.)). ئه‌گه‌ر که‌مێک سه‌رنج بده‌یت، ده‌بینیت که له هه‌رێمی کوردستانیش هه‌روایه، خه‌ریکی سه‌رژمێری دانیشتوانن و له خه‌می ژمارهکاندان، نه‌ک چۆنیه‌تی ژیانی هاوڵاتیه‌کانی!!!!!، چه‌ند جار سه‌رژمێر کراوه و حکومه‌ت بڵاوی ده‌کاته‌وه که ئه‌م ساڵ یا ساڵێکی تر سه‌رژمێر ده‌کرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی (kurosawa) ده‌هێنێته‌وه، که ده‌رهێنه‌رێکی جیهانی به‌ناوبانگی یابانیه و له ساڵانی 1990 مرد، که له فلیمێکی به‌ناوبانگی هه‌یه، باسی بابه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات به ناوی (حه‌وت ساموڕایهکه)، کۆتسی ده‌بێژێت حیکایه‌تی فلیمه‌که به مانای وشه باسی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات و (kurosawa) بابه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی تێدا مامه‌ڵه ده‌کات. سامورای له زه‌مانی فیۆدالی یابان و پێش پیشه‌سازی بوونی چه‌کداره‌کانی کۆمه‌ڵگا بوون. له حیکایه‌تی فلیمکهدا خه‌ڵکی گونده‌کان له Bandit به کوردی خۆمان (چه‌ته) وه‌رس و بێزار بووبوون که تاڵانیان ده‌کردن و باجیان لێ ده‌سه‌ندن، له ناچاری خه‌ڵکی گونده‌کان بۆ پاراستنی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن که حه‌وت که‌سی بێ کاروکاسپی به‌کرێبگرن و چه‌کداریان بکه‌ن و بیانکه‌ن به سه‌ربازی خۆیان(حه‌وت ساموڕای). حه‌وت ساموڕایهکه له شه‌ڕدا به‌سه‌ر چه‌ته‌کاندا سه‌رده‌که‌ون. جا کاتێک که ساموڕایهکان سه‌رکه‌وتن، ئێدی له‌وه تێگه‌یشتن که سیسته‌می (زۆرداری و پاراستن) زۆر کاریگه‌ره!!!!، زۆرزان بوون.... دێن پێشنیار بۆ خه‌ڵکی گونده‌کان ده‌که‌ن که به‌رامبه‌ر بڕێک پاره پاراستنی گونده‌کان بخه‌نه ژێر باڵ و رکێفی خۆیان!!!!؟؟؟؟؟. جا کۆتسی و (kurosawa) سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت له شێوازه دڕندهکهیدا له مێژوودا بۆ ئه‌م سه‌رچاویه ده‌گه‌ڕێننه‌وه. تا ئه‌مڕۆکه‌ش مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت به قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕێوه و گه‌شه‌ی کردوه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی مه‌فهوومی((Welfare State)). به‌ڵام به درێژایی مێژوو ده‌وڵه‌ت به قۆناغدا رۆشتووه و گه‌شه‌ی کردوه، زۆر جار هه‌نگاوێ بۆ پێشه‌وه و هه‌نگاوێ بۆ دواوه بووه، هه‌ندێک جار دوو هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه و هه‌نگاوێک بۆ دواوه بووه.
له وڵاتی سوید، "مۆنا سالین" سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین حیزبی سویدی بوو "سۆسیال دیموکراته‌کان"، که ژنیش بوو، له مێدیاکان هێرشیان زۆر به ناهه‌ق ده‌کرده سه‌ر تا نه‌گه‌نه سه‌ر حکومڕانی، پاش هه‌ڵبژاردن که وازی هێنا گوتی((سیاسه‌ت مانای شه‌خس)) ، زۆر راسته که باسی سیاسه‌ت کرا، ناتوانرێت باسی شه‌خس نه‌کرێت، مه‌گه‌ر ته‌نها باسی شتی تیۆری بکه‌یت، ئه‌ویش هیج به ده‌سته‌وه نادات و واقیع روون ناکاته‌وه. له کوردستان هه‌یه له په‌نا ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی کوردی‌دا، له قه‌سابی له سۆڤیه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ ماڵ و منداڵی گه‌یشتووه به میلیاردێری و کۆمپانیای مۆبایل ته‌له‌فون.
له وڵاتی فلیپین، که وڵاتێکی زۆر هه‌ژاره و زۆری کچه‌کانیان له خلیج خزمه‌تکاری ده‌که‌ن و به گوێره‌ی دیراسه‌ی جیهانی له حاله‌تی کۆیله‌یی ده‌ژین. " فیردیناند مارکۆس " سه‌رۆکی دیکاتۆری وڵاتی فلیپین بوو، فلیپین شوێنێکی ستراتیژی جیهانی هه‌بوو، به‌ڵام کاتێک سۆفیه‌ت روخا و ئه‌مریکا هیچی تر پێویستی پێی نه‌ما و پشتی به‌ردا، میلله‌ته‌که‌ی له راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریدا روخاندی و رای‌کرد بۆ ئه‌مریکا و 2 ملیارد دۆلاری له‌گه‌ڵ خۆی برد، (ئیمێڕاڵدا) ی ژنی هیوایه‌تی پێڵاوی هه‌بوو، 4000 جووت پێڵاوی هه‌بوو، هه‌موو پێڵاوێکیش نه‌بوو ، به‌ڵکو پێڵاوی مارکه‌ی وه‌ک کارتیه، گووچی، ئیڤ سانلۆڕان... ماڵه‌که‌ی وه‌کو مۆزه‌خانه و پیشانگای پێڵاو وابوو، پێکاتبوو له هۆڵی گه‌وره و ره‌فه‌ی دوور و درێژ تا سه‌قفه‌که‌ی بۆ نمایشی پێڵاو. پاش پتر له 10 ساڵ که مێرده‌که‌ی مرد و ته‌نها که‌وت، داوای‌کرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی، حکومه‌ت داوای لێکرد پاره‌که‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له وڵاتی خۆی به پیره‌ژنی ده‌ژی!!.
من خۆم له زه‌مانی به‌عس له عێراق له (مه‌عهه‌د) ده‌مخوێند، مامۆستایه‌کم له زانکۆی سلێمانیه‌وه وانه‌ی ده‌گووته‌وه و خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو، رۆژێکیان له پۆلدا گووتی :: له ئه‌ڵمانیا بووم و دکتۆرام ته‌واوکردبوو و ژیانێکی خۆشم هه‌بوو، که بیستم زانکۆی سلێمانی کراوه‌ته یه‌کسه‌ر گه‌ڕامه‌وه بۆ خزمه‌تکردن!!!!((جا بۆ کوێش!!!... بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس!!!!))، که‌چی ئێستا له کوردستانی ئازادی و دیموکراتی و سه‌رمایداری سوپهرلیبڕالی، ئه‌و هه‌موو کورده خاوه‌ن دکتۆرا و مامۆستای زانکۆ یه له وڵاتان هه‌یه که ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستانی ئازاد. به‌ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی پرسیاره!!!!!! و ده‌بێت خه‌له‌لێک له سیسته‌مه‌که‌دا هه‌بێت؟؟.
له زووربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتووی غه‌رب، به ئه‌زموونی خۆیان ئه‌وه‌نده له مه‌فهووم و مانای (ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت) تێگه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌زگایه‌ک یا ئیداره‌یه‌کی حکومه‌ت غه‌درێکی چ ماددی چ مه‌عنه‌وی له هه‌ر هاوڵاتییه‌ک کرد((جا خه‌سته‌خانه بێ، خوێندگا بێ، دادگا بێ، وه‌زاره‌ت بێ، یا هه‌ر بهڕیوهبهرایهتیهکی تری حکومه‌ت بێ)) و جا گه‌ر هه‌ڵه‌ی یاسایی بێت یا هه‌ڵه‌ی ئینسانی بێت و کارمه‌ندێک کردبێتی. ئه‌وا حکومه‌ت قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتییه‌ی که به هۆی ده‌زگایه‌کی حکومه‌ته‌وه زیانی لێکه‌وتووه. بۆچی حکومه‌ت ئه‌و یاسایه‌ی هه‌یه...؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسانه، چونکه کاتێک حکومه‌ت غه‌دری له هاوڵاتی کرد ، ئه‌وا هاوڵاتی هیچ متمانه و باوه‌ڕی به‌و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته نامێنێت!!! حکومه‌تیش وجود و شه‌رعیه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات. ، باشترین نموونه‌ش بۆ کورد رووداوی (ئاسۆس هه‌ردی)یه، له‌و حاڵه‌ته‌دا چ متمانه‌و و باوڕی به حکومه‌ته‌که‌ی هه‌بێت!!!!. جێگری سه‌رۆکی پارتی له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات که زیره‌ڤانی بۆ خۆپیشانده‌ره‌کان نارد، گووتی(پارتی غه‌دری لێکراوه......). ئه‌وه ئه‌و مه‌نتیقه‌یه که بیری پێ ده‌که‌نه‌وه ، غهردکردنی ده‌وڵه‌ت له میلله‌ت و هاوڵاتی نابینرێت، به‌ڵام ناڕه‌زای میلله‌ت و هاوڵاتی له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت به غه‌در له حکومه‌ت و حیزب داده‌نرێت!!. ئه‌مه شتێکی جیدیه و پێویستی به بیرلێکردنه‌وه هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست