سه‌نته‌ری کورد بۆ شرۆفه‌ی جاشی و جاسوسی
Friday, 18/11/2011, 12:00
هه‌ڕێمه وه‌همه‌که‌ی کورد، ئه‌مڕۆکه کراوه به گرنگترین مه‌ڵبه‌ندی جاسوسی له ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له جیهاندا، دانیشتوانه‌که‌ی کراوه به داشی دامه له گه‌مه‌یه‌کی گه‌وره، ئه‌مه‌ش له خۆڕایی نییه چونکه دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌و ئیستیعدادهی (ئاماده‌گی) تێدایه و گونجاوه بۆی. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌که‌م تێروتهسهلیانکردون تا گێژببن، دووه‌م نه‌ک گه‌نده‌ڵ فادسیدیان کردون تا کڕینیان ئاسان بێت.
فاسیدکردن و تێرکردن دوو ئامڕازه که نه‌فسیه‌تی ئینسانی پێ ئیستیغلال ده‌کرێت. ئه‌م مهعریفهتهش له ئه‌نجامی دیراسه و لێکۆڵێنه‌وه‌ی زانستی نه‌فسی و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ست هێنراوه. ته‌نانه‌ت جه‌رجیس فه‌تحوڵا له بیره‌وه‌ریه‌کانی ده‌ڵێت له ساڵانی 1970-1974 حکومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره کورده‌کان فاسید بکات، یاسایه‌کی تایبه‌تی ده‌رکرد که ده‌توانن سه‌یاره له خاریج بهێنن که گومرگ نه‌کرێت و وه‌زیره عه‌ره‌به‌کانی نه‌ده‌گرته‌وه. به‌ڵام ئێستا حکومه‌ته کارتۆنیه‌که‌ی هه‌رێم خۆی ئه‌و سیاسه‌تی میلله‌ت فاسیدکردنهی هه‌یه و ئه‌مجا پاشان به پاره خه‌ڵک ده‌کرێت.
هه‌رێمه‌که کراوه به لوبنانی جارانی ساڵانی 1970 بۆ مهڵبهنمدی جاسوسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، که چه‌ندان مه‌لها و گازینۆ و ئوتیڵی تیاکرابووهوه و بوو بوو به به‌شێک له ئابووری وڵات و مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕی جاسوسی و شه‌ڕی ساردی نێوان سوڤیه‌ت و ئه‌مریکا و جاسوسانی ووڵاتانی شه‌رق و غه‌رب تهراتهرێنی تێدا ده‌کرد و به شه‌ڕی ناوخۆی کۆتای پێهات. له‌و هه‌رێمه بێ ساحێبهش به ده‌یان رێخراوی تێرژاوه به ناوی چالاکی جیاواز ی گه‌شه پێدان و ئینسانی و یارمه‌تی و بازرگانی، هه‌ندێک به نهێنی و هه‌ندێکی به ئاشکرایی. که‌م وڵات هه‌یه تۆڕی جاسوسی له هه‌رێمه وه‌همه‌که نه‌بێت به‌ڵام چالاکترینیان (سی، ئای ، ئه‌ی) و (مۆساد)ه و کۆنترۆلی ته‌واوی هه‌یه و ته‌نانه‌ت خۆی خستوه‌ته ناو مێدیاوه.
سه‌نته‌ری کورد بۆ شرۆفه‌ی هه‌واڵ و زانیاری یه‌کێکه له‌وانه (نازانم بۆ وشه‌ی سه‌نته‌ریان هه‌ڵبژاردوه که وشه‌ی مه‌ڵبه‌ند هه‌یه!)، له‌م رۆژانه پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی زل بۆ کوردی به‌سته‌زمان بڵاوده‌که‌نه‌وه و وا ده‌ازانن خه‌ڵک بێ ئه‌قڵه!!، ده‌بێژن ئه‌مریکا به یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌مزوانه هێرش به ته‌یاره ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌تۆمی ئێران و پاشان شه‌ڕی سونه و شیعه له عێراق رووده‌دا و ئێران ناتوانێ ده‌ستی تێبخات و عێراق پارچه پارچه ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی کوردستان دروست ده‌بێت!. تۆ ته‌ماشا بکه‌ن چۆنیان هۆنیوه‌ته‌وه، ئه‌مانه درۆزن نین به‌ڵکو درۆزانن. هه‌واڵه‌که ئاراسته‌ی بۆ کورده و به‌ستویانه‌ته‌وه به ئیحساسی کورده‌وه!. با به ووردی ته‌ماشای ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ین: جارێ ئه‌م پیلانه نهێنیه‌ی حکومه‌تانی وڵاتانی گه‌وره‌یان له کوێ ده‌ست که‌وتووه؟ ئه‌وه پرسیاره و وڵاتێکی گه‌وره نه‌توانێت نهێنی حکومه‌ته‌که‌ی بپارێزێ جا که‌ی حکومه‌ته!، دوای ئه‌وه چه‌ند ته‌یاره‌یه‌ک بینای ئه‌تۆمی ئێران بۆمباران بکات مانای ئه‌وه نییه که حکومه‌تی ئێرانی هه‌رەس ده‌هێنێت!، پاشان چاوه‌ڕێ نه‌که‌ن که ئه‌مریکا په‌لاماری ئێڕان بدات و ئه‌مریکا بێ ئه‌قڵ نییه و خاوه‌نی مه‌عریفه‌تن، چونکه عێراق نییه و ئێران خاکێکی زۆری هه‌یه و کۆنترۆڵی ئاسان نییه، نزیکه‌ی 80 ملیۆنن، له‌شکر و چه‌کێکی به‌هێزی هه‌یه و له رووی عه‌سکه‌ری بۆ ئه‌مریکا پاروویه‌کی ئاسان نابێت و ئه‌مریکا له عێراق ده‌رسی وه‌رگرتووه و جارێکی تر خۆی تووشی جه‌نگ ناکات و پاشان حکومه‌تی ئه‌مریکا پاره‌ی نییه و به هه‌زاران ملیارد له بودجه‌ی حکومه‌ت نوقسانی هه‌یه و له گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابووریدایه له مێژووی ئه‌مریکا و توانای جه‌نگکردنی نییه، به‌ڵام پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سه‌ر جاده و شه‌ڕی نه‌فسی له رێگه‌ی مێدیکان نرخی یه‌ک پولی نییه. ئه‌م سه‌نته‌ری کورده بۆ شرۆفه‌ی جاشێتی و جاسوسی ئا به‌و شێوه‌یه کورد له خشته ده‌بات بۆ جاشێتی و جاسوسی راده‌کێشێت.
سه‌هیۆنییه‌کان نزیکه‌ی 2000 ساڵه له ناو میلله‌تانی ئه‌وروپا ده‌ژین و چاکیان ده‌ناسن، منیش نزیکه‌ی 25 ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژیم و ده‌زانم میلله‌تانی ئه‌وروپا چۆن ته‌ماشای سه‌هیۆنییه‌کان ده‌که‌ن به‌س نا‌وێرن قسه به ئاشکرا بکه‌ن. سه‌هیۆنیه‌کان به (موئامه‌ره‌چی) ناسراون و ناوبانگیان ده‌رکردوه که عه‌قلییه‌تێکی موئامهرهکردنیان هه‌یه، من جوله‌که‌م خۆش ده‌وێت و په‌یوه‌ندی به سه‌هیۆنی نییه، جوله‌که‌کان ئه‌زمونێکی تاڵ و خوێناوی له‌گه‌ڵ میلله‌تانی ئه‌وروپا هه‌یه که چه‌ند جار له مێژوودا تووشی قڕکردن و ده‌رکردنی به‌کۆمه‌ڵ بوون، له ئیسپانیا دوای گرتنی ئه‌نده‌لوس ده‌ریانکردن و ده‌وڵه‌تی موسڵمانی عوسمانی وه‌ریگرتن و جوله‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵ هه‌موویی جوله‌که‌ی ئیسپانیایه. به پێچه‌وانه‌وه له مێژوودا جوله‌که هه‌رگیز له ناو میلله‌تانی موسڵمان تووشی کێشه و قڕکردن نه‌بوون. سه‌هیۆنییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یانه‌وێت به عه‌قلییه‌تی موئامهرهچێتی ئه‌سڵ و فه‌سڵی کورد بکه‌ن به جوله‌که گه‌ر بێت و بیسهلـمێنن که له‌گه‌ڵ عه‌رەب یه‌ک ره‌گه‌زن و یه‌ک زمانیان هه‌یه و سامین و برای یه‌کترین ئه‌وا زیاتر خزمه‌تیان به ئیسرائیل ده‌کرد.!. (کهساف) چه‌ند ساڵێک پێش سه‌رۆکی ئیسرائیل بوو که له‌سه‌ر ده‌سدرێژی جنسی وازهیهێنا له ئێران له شاری ئه‌سفه‌هان له دایکبووه و گووتی به چه‌کی ئه‌تۆمی له ئێران ده‌ده‌ین، ئه‌وه هه‌موو وه‌فای بوو بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی که له‌ناویان له دایک بووه.!.
هه‌ر ئه‌م سه‌نته‌ری جاسوسییه نییه، جه‌ماعه‌تێکی تریش هه‌یه به ناوی (گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد) و فاشیستی کوردی بڵاوده‌که‌نه‌وه که به‌یانێکیان له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو بڵاوکرده‌وه که ئه‌ی کوردینه ناوی منداڵه‌کانتان له عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی بگۆڕن بۆ کوردی. له 90% ئه‌م جه‌ماعه‌ته که‌س نازانێت ئه‌سڵ و فه‌سڵیان چییه ئه‌رمه‌نین، ئاسورین، تورکن، جوله‌که‌ن. ئه‌مانه له ده‌ره‌وه ژیانێکی خۆشیان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا هه‌یه و که‌س نازانێت زۆری به چی ده‌ژین. پرسیارێکی ئاقلانه ی بچوک: به فاشیستی دژی تورک و عه‌ره‌ب و فارس ئێوه چۆن ده‌توانن له ناو ئه‌و شاخه له نێوانیان بژین و ئاینده‌یان چی ده‌بێت؟ کورد که‌ی میلله‌تێکی ئه‌وروپییه، که‌ی زمانی ئه‌وروپییه، که‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپییه، بڕۆن ته‌ماشای پشده‌ریه‌ک و شارهزووریهک و بادینانیهک بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌کی غه‌ربی جیای ناکه‌یته‌وه، وانییه خاڵه‌گیان!.
ته‌نانه‌ت له‌م رۆژانه ته‌واوی مێدیای کوردی تۆڕی جاسوسی وڵاتان به‌سه‌ریدا زاڵه. بڕۆن دیراسه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه که ئه‌هلین بکه‌ن که له ماوه‌ی ژیانیان ده‌ریان کردوه چه‌ند وتاریان بڵاوکردوه‌ته که چووت بووه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکا و پروپاگه‌نده‌ی دژ به ئێران و بۆ کوردستانی گه‌وره و پڕوپاگه‌نده بۆ پژاک. ئه‌مانه له خۆڕایی نه‌بووه و ئه‌و رۆژنامانه به رۆژنامه فرۆشتن ناتوان بژین و ته‌نانه‌ت به‌شی کرێی خانووه‌که‌یان ناکات. به‌ڵکو یارمه‌تیان له‌چه‌ند لایه‌ک هه‌یه و دڵنیام که یارمه‌تیان لهدهرهوش هه‌یه که چه‌ند رێخراێکی ئه‌مریکی جیاواز جیاواز هه‌یه که به ناوی دیموکراتی و ئازادی مێدیا یارمه‌تی مێدیای وڵاتانی هه‌ژار ده‌دات تا مێدیاکان ئاراسته بکات. من زۆر به دووری نازانم داخستنی رۆژنامه‌ی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی ئاسۆ هۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕینی یارمه‌تیان چ له ناوخۆ چ له ده‌ره‌وه و کاریان ته‌واو بوو . کورد بۆ پاره هه‌موو شتێک ده‌کات، دافید ئیسحاق نووسه‌رێکی ئه‌ریتیری بوو، دوای سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه و رۆژنامه‌یه‌کی ئازادی له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی ده‌رکرد، له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن به زاری خۆی گووتی : سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا هات بۆ لامان و یارمه‌تی17 هه‌زار دۆلاری داپێمان که بۆ ئه‌ریتریا پاره‌یه‌کی زۆره، به‌ڵام ئێمه وه‌رمان نه‌گرت چونکه نامانه‌وێت بکه‌وینه ژێرکاریگه‌ری که‌س!. رۆشنبیری میلله‌تێکی تر ئاوا بیرتیژه و بیردهکاته و به‌راووردی بکه‌ن له گه‌ڵ کورد!، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌ریتریا رۆژنامه‌که‌ی داخست و دافید ئیسحاق گێراو ده ساڵه له زیندانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست