ده‌وڵه‌تی کوردستان
Monday, 04/07/2011, 12:00
عه‌تا قه‌ره‌داغی وتارێکی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له (هاوڵاتی) بڵاوکرده‌وه، چه‌ند نووسینێکیم خوێندوه‌ته‌وه، وابزانم عه‌تا قه‌ره‌داغی یه‌کێکه له‌و رۆشنبیرانه‌ی ئه‌مڕۆ که پڕ به مانای وشه رۆشنبیره، یه‌کێکه له‌و تاکه و به ده‌گمه‌ن رۆشنبیرانه‌ی که به هێزی فیکری و مه‌عریفی خۆی ده‌رکی به هه‌ندێک دیارده‌ی شاراوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که ته‌نانه‌ت مه‌سعود محه‌مه‌د ئه‌و ده‌رکه به‌هێزه‌ی نه‌بووه و به هه‌ڵه‌دا چووبوو چونکه نه‌وه‌یه‌کی کۆنتر بوو.
ده‌وڵه‌ت، حکومه‌ت، وڵات مه‌فهومی جیاوازن، بۆ ئه‌وه‌ی له میکانیزمی ئه‌وانه تێبگه‌یت ده‌بێت ((ده‌سه‌ڵات))یشی بخرێته سه‌ر، چونکه ده‌سه‌ڵات زاتییه و ئینسانیه و فاکته‌ر یا عامیلێکی کاریگه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و مه‌فهومانه. ده‌وڵه‌ت رێکخستنی نیزامی و یاسایی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه، حکومه‌ت بریتیه له ده‌زگای ئیداری به‌ڕێوه‌بردنی میلله‌ت ، به‌ڵام وڵات سنووری جیۆگرافی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. کاتێک حقوقم ده‌خوێند ساڵێک ده‌رسی علومی سیاسیمان ده‌خوێند و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تان وه‌ک ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، سۆڤیه‌ت ده‌خوێند چونکه خه‌سڵه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌وانی تر کۆپی و وه‌رگرتنه له‌وان ، نیازم نییه بفه‌لسه‌فێنم له‌سه‌ر سیاسه‌ت و باسی شتی تیۆری بکه‌م چونکه له‌وانه‌م تاقه‌تی له زۆرنووسین نییه، ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی ده‌خوازێ زانیاری له‌و مه‌یدانه‌دا په‌یدا بکات، ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه له‌به‌شی زمانی ئینگلیزی ویکیپێدیا ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست که به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه که به ئه‌ندازه‌ی خاوه‌ن دکتۆرایه‌ک زانیاریت هه‌بێت و ساڵ زیاتری ده‌وێت تا هه‌مووی ده‌خوێنیته‌وه:
http://en.wikipedia.org/wiki/State_(polity)
http://en.wikipedia.org/wiki/Political_philosophy ئه‌مه‌ش بۆ کورد گرنگه:
http://en.wikipedia.org/wiki/Nation-state له سیاسه‌تدا ئه‌وه‌یه ، که جیاوازی تیۆری سیاسه‌ت و موماره‌سه یا پراکتێکی سیاسه‌ت هه‌یه. چونکه سیاسه‌ت عیلم نییه به مانای زانستی کیمیا یا فیزیا، زانستی سیاسه‌ت بریتییه له دیراسه‌کردنی دیارده‌کان و هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌کان. من لایه‌نی پراگماتیزم له‌کن من گرنگه.
له سیاسه‌تدا هیچ شتێک به ئه‌ندازه‌ی مێژوو گرنگ نییه، له ره‌وتی مێژوویی به‌شه‌ریه‌ت میلله‌تان دروست بوون و میلله‌تان له‌ناوچوون، ئیمڕاتۆر دروست بووه و ئیمپراتۆر له‌ناو چووه. هه‌موو میلله‌تێک به قۆناغی مێژووی گه‌ڵاله بوونی و دروست بوونی ده‌ڕوا و به قۆناغی مێژویی پوکانه‌وه و له‌ناوچوون ده‌ڕوا، هه‌مووی هۆکاری خۆی هه‌بووه و دیراسه ده‌کرێت تا ئینسان مه‌عریفه‌تی خۆی زیاد بکات.
عه‌تا قه‌ره‌داغی باسی ناسیونالیزمی کوردی ده‌کات، من پێی ده‌ڵیم پرۆسه‌ی (به قه‌وم بوونی کورد، یا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی) ، ئه‌مه بۆ کورد مێژوویه‌کی زۆر کورتی هه‌یه چونکه کورد یه‌که‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کگتروو نه‌بووه و ده‌سه‌ڵات و سوڵه‌تی نه‌بووه تا بتوانێت ئه‌و هه‌ویه‌ته دروست بکات، من به راشکاوی ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ساڵانی 1930 که خوێندوارهکان له پشتیه‌وه بوون. کاک عه‌تا قه‌ره‌داغی رۆڵی بزوتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی فه‌رامۆشکردوه و باسی بزوتنهوکانی تر ده‌کات، زۆر لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تر که‌وتووه‌ته هه‌مان هه‌ڵه‌وه یا فه‌رامۆشی کردوه. که باسی بزوتنه‌وه‌کانی کورد یا ئیماره‌ته‌کان ده‌کرێت، ده‌بێت باسی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی بکرێت، راسته هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و ناوچه‌یی بوو، هه‌وڵی نه‌دا یا ماوه‌ی کاتی نه‌بوو کورد کۆبکاته‌وه، به‌ڵام جیاوازی زۆره و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو که هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی تر نه‌یبووه. یه‌که‌م: بزوتنه‌وه‌یه‌ک بوو دژی عه‌رب و فارس و تورک نه‌بوو و دژی داگیرکه‌رێکی تر بوو، که رژێمه‌کانی تر روخان و داگیرکه‌ر هات داوای هه‌قی میلله‌تی ده‌کرد نه‌ک بچێت ببێت به پیاوی داگیرکه‌ر ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌ربه‌رزیه!!!!، بزوتنه‌وه‌کانی تر زۆری به ده‌سیسه‌ی سه‌فه‌وی و عوسمانی و روس و فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیز بووه. دووه‌م: بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا، یه‌که‌م بزوتنه‌وه‌یه که (قه‌ومی کوردی) دروستکرد و له ئاکامی زمانی کوردی کرا به زمانی ره‌سمی خوێندن و نووسین و نه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی دروستکرد که بووه هۆی بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگ یا کلتوری کوردی. سێه‌م: یه‌که‌م بزوتنه‌وه‌یه که له‌دوای خۆی نه‌وه‌یه‌کی خه‌باتگێر و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رپاکرد ، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه نه‌بوایه له‌و باوهڕهدانهبووم که مسته‌فا بارزانی رێگه‌ی بکه‌وتایه‌ته سلێمانی و بیناگهیاندایه مه‌هاباد، چونکه سیاسی و رۆشنبیرانی شاره‌که په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌هاباد هه‌بوو ئه‌میش قه‌زاو قه‌ده‌ر بوو که بزوتنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود رسکاندبوی . هه‌وروه‌ها بزوتنه‌وه‌یه‌کی تری کاریکه‌ر بزوتنه‌وه‌ی (ئۆجلان) ه له سه‌ر کوردانی تورکیا که میلههتی کوردی زیندوو هۆشیارکردهوه، خۆی کاتێک له لوبنان بوو له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی کوردی گووتی:: ئهوهنهدی به دار لێ ده‌ده‌ین تا ده‌ڵێ کوردم، هه‌روه‌ها بزوتهنهوهیهکی خوێنده‌وار و رۆشبیرانه نه‌ک شێخ و ئاغاکان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتارێکی له‌سه‌ر به‌درخانه‌کان بڵاوکردوه له سایتی خه‌ندان، به بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیقتاعی باسی ده‌کرد، کامه‌ران به‌درخان تا کۆتایی ساڵانی حه‌فتاش له فه‌ره‌نسا ده‌ژیا، ئه‌وه‌نده ره‌سیدی هه‌بوو له‌لای حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به نامه‌یه‌ک زه‌ماله‌ی خوێندنی له زانکۆی فه‌ڕه‌نسی وه‌رده‌گرت، یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی به ناوی (کردستان) که به خه‌تی فارسی بووه و له قاهیره بوو که بنکه‌ی به‌ریتانیا بوو له رۆژهه‌ڵات، به ده‌سیسه‌ی ئینگلیز بوو که موخابه‌راتیان وه‌کو (لۆڕانس ئه‌ل عه‌ره‌بی) له ناوچه‌کان که‌مایه‌تیه‌کانی وه‌کو جوله‌که و ئاسوری و ئه‌رمه‌نی و کوردی دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کۆ ده‌کرده‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی له ئه‌رشیفی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌یه.
ئایین رۆڵێکی گه‌وره‌ی له مێژووی میلله‌تان هه‌بووه، عه‌تا قه‌ره‌داغی که باسی ئایین ده‌کات چاک نیشانه‌که‌ی پێکاوه، یه‌که‌م که‌سه که خاڵی لاوازی کوردی دۆزیوه‌ته‌وه و له نووسینێکی تری باسی کێشه‌ی ئایین و ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کات که ئیدراکێکی بێ وێنه و نایابه. کورد هه‌رگیز نه‌یزانیووه ئایین چییه!!!. هه‌موو میلله‌تان له سایه‌ی ئاییندا خۆیان کردوه به میلله‌ت. عه‌رب له سایه‌ی ئایین بوون به‌و میلله‌ته گه‌وره‌یه، میلله‌تانی ئه‌وروپا له سایه‌ی ئایینه‌وه بوون به میلله‌ت و ده‌یانکرد به هه‌ویه‌تی خۆیان، ساسانیه‌کان به پێچه‌وانه‌ی کوروش ئایینی زه‌رده‌شتیان کردبوو به ئایینی ده‌وڵه‌ت، دوایی فارس ئیسلامیانکرد به ئایینی ده‌وڵه‌ت و ئه‌مڕۆ مه‌زهه‌بی شیعه‌یان کردوه به هه‌ویه‌تی خۆیان، عه‌شیره‌تێکی تورکمان بوو به ئیسلام و کردیان با ئایینی خۆیان و گه‌وره‌رترین ئیمپڕاتۆری عوسمانیان دروستکرد و ئه‌مڕۆ تورکیا که خاکی تورک نییه بووه به تورکیا!!!، مه‌غۆله‌کان ئاڵای ئیسلامیان هه‌ڵکرد و ئه‌ڤغانستان و هیندستانیان گرت و له هند گه‌وره‌ترین ئیمڕاتۆری ئیسلامیان دروستکرد که (تاج محه‌ل)ی بۆ هند به‌جێ هێشتووه، روس ئۆرتۆدۆکسی کردوه به هه‌ویه‌تی خۆی. کورد ئایینی ئیسلامی به جددی نه‌گرتبوو، له جیاتی له کۆتایی مێژوو ته‌ریقه‌تی ئیسلامی به جددی گرت، بۆیه ئه‌و هه‌موو شێخه له کوردستان هه‌یه و ده‌ستێکی باڵایان له ناکۆکی و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌بووه، له شیعره‌کانی مه‌حوی چاک ده‌رده‌که‌وێت چ ناکۆکی له نێوان شێخ و مه‌لا هه‌بووه بۆیه ده‌ڵی (من قوتاعی تریقم نه‌ک ته‌ریقه‌ت). تازه ئه‌مڕۆکه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بزوتنه‌وه‌ی ئایینی و ئیسلامی له ناو کوردا دروست بووه که ده‌لاله‌ت له گه‌ڵاڵه بوونی قه‌ومی کورده و هه‌نگاوێک به‌س له دوای مێژووه‌یه ، که ئه‌مڕۆ وه‌ک هه‌زار ساڵ پێش نییه و رۆڵی ئایین نه‌ماوه و رۆڵێکی سه‌ره‌کی نییه به‌ڵکو لاوه‌کیه.
ده‌وڵه‌ت دروس‌کردن ئاسان نییه، ئه‌مڕۆ زه‌مانه‌که‌ی جیاوازه. ئه‌مه ده‌توانرێت زۆری له‌سه‌ر بنووسڕێت به‌س به کورتی. کورد هه‌لی ده‌وڵه‌ت دروستکردنی هه‌بوو، وه هه‌لی دروسکردنی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ماوه. له عێراق میلله‌ته‌که گه‌یوه، به‌س کورد گه‌وره‌ترین کێشه‌ی جیۆپۆلیتیکی هه‌یه. به‌ڵێ ده‌توانرا له 2003 هه‌وڵبدرایه و خۆی فهرزبکردایه!!!! به‌ڵام به نرخێکی زۆر و موجازه‌فه‌یه‌کی گه‌وره که ده‌یانتوانی له خاڵی هه‌ق و هێزه‌وه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتایه له کاتی نه‌مانی حکومه‌تی عێراقی، که ئه‌مریکا به گوێره‌ی نه‌خشه‌که‌ی ده‌ستی کرد به بیناکردنه‌وه‌ی عێراقێکی نوێ، ئه‌وان له پرۆسه‌ی بیناکردنهوهکه بکشانایتهوه و به‌شداریان نه‌کردایه و پارێزگاری ناوچه‌کانی خۆیان بکردیایه و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ئیعلان بکردایه و داوایان له وڵاتان بکردایه پشتگیری بکه‌ن. له‌وکاته‌دا نه‌وشیروان مه‌سته‌فا که له ناو یهکتیدا بوو له گه‌ڵ رۆژنامه‌کاندا وشه‌ی(العسیان المدنی) به‌کارده‌هێنا که له‌جێی خۆیدانهبوو و سیاسیانه‌ش نه‌بوو، زیاتر وه‌ک ورکگرتن وابوو وه‌ک له بۆچونێكی سیاسی و هه‌ڵویست به‌ڵام نزیک بوو له‌م سیناریۆیه. ئه‌وسا ده‌که‌وتنه هه‌ڵوێستیک که به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌مریکا بوو (ده‌که‌وتنه هه‌مان بارودۆخ و هه‌ڵوێستی زه‌مانی شێخ مه‌حمود)، بۆ ئه‌مریکا سه‌ختر بوو ناوچه کوردیه‌کان دابین بکات چونکه شاخاویه و سه‌خته و پێوستی به زیاتر له100000 سه‌ربازی تر ده‌بوو که بۆ ئه‌مریکا ئاسان نه‌بوو و له‌وانه‌بوو به هه‌ندێک شت رازی بووبایه، هه‌روه‌ها گه‌ر کورد به‌شداری پرۆسه‌ی بیناکردنه‌وه‌ی عێراقی نه‌کردایه له‌وانه بوو هه‌ندێک ده‌سکه‌وتی ئێستای له ده‌ست بدایه. به‌ڵام بۆ کورد ئاسان نه‌بوو چونکه به ساڵ پێش ئه‌وه له له‌نده‌ن و به‌هاوبه‌شی عه‌ره‌به‌کان رێکه‌وتنیان کردبوو. دوای ئه‌وه تورکیای ئه‌و کاته تورکیای ئێستا نه‌بوو له‌وانه بوو به له‌شکر ته‌داخولی بکردایه.
له‌لام سه‌یر بوو که کاک عه‌تا قه‌ره‌داغی زاراوه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی به‌کار هێناوه، چونکه وشه و زاراوه‌که مانای نیه و سه‌ر له‌خۆ شێواندنه، وابزانم به‌کارهێنانی نه واقیعیه نه ئه‌قلانیه، به‌ڵێ میلله‌تێک هه‌یه له سێ چوار وڵاتدا‌و په‌یوه‌ندی زمان و نه‌ته‌وه‌ی ده‌یان به‌ستێته‌وه به یه‌که‌وه، به هیچ عورفێکی یاسایی، سیاسی و هێزداری وا به سه‌راحه‌ت و راسته‌وخۆ ناتوانرێت و رێگا نادرێت سێ چوار وڵات هه‌ڵته‌کێنرێت و وڵاتیکی گه‌وره‌ی تر دروست بکرێت، ئه‌مه ناچێته ئه‌قله‌وه، ده‌بێت زروفێکی تایبه‌تی بێته پێشه‌وه وه‌ک جه‌نگێکی سه‌رتاپایی جیهانی و که‌س به‌که‌س نه‌بێت. له سلێمانی (لۆبی کرمانج) هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی باسی کێشه‌ی ئه‌وان ده‌که‌ن و خه‌می ده‌خۆن باسی کێشه‌ی واقیعی خۆیان ناکه‌ن، ئه‌مه‌ش له مێدیاکاندا باش دیاره که‌چی ئه‌وان خه‌می کوردی عێراقیان نییه. وه‌کو ئه‌ڵێن کوردستانی گه‌وره جا بۆ ئه‌مه ده‌بێت میلله‌ته‌که گه‌یشتبێته حاڵه‌تی گه‌یووی تا بتوانێ سوڵته و ده‌سه‌ڵاتێک دروست بکات که سه‌قامگیر بێت، له‌م رۆژهداجیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه به عهشیترهت و هۆزه‌کانه‌وه، جیاوازی زمان و جیاوازی فه‌رهه‌نگی و کلتوری و عه‌قلیه‌ت هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی کار ده‌کاته سه‌ر باری سیاسی و کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌و سوڵته‌یه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له کوردستانی عێراق ده‌بینین که دوو حیزب ناتوانن حکومه‌تێک دروستبکه‌ن و رژێمی ئه‌پارتاید Apartheid هه‌یه، له ساڵی 2003 ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌ی تر موچه‌ی کارمه‌ندی له ناوچه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار که‌متره.
جیرار شالیان و کریس کوشارا کتێبیان له‌سه‌ر کورد نووسیووه، باسی بزوتنه‌وه‌ی سمکۆی عه‌شیره‌تی شوکاک ده‌کا که په‌لاماری ههرشوێنکی داوه تاڵانی کردوه که جیاوازی بزوتنه‌وه‌ی رزرگاری خوازی میلله‌ت و تاڵانکردنیان نه‌ده‌کرد. له کاتی بزوتنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ساڵی 1970 هێزی رزگاری 200 پێشه‌رگه‌ی به‌شه‌و نارد بۆ به‌کره‌جۆ 500 مانگای فرێزه‌ری ره‌ش و سپی و 200 مه‌ڕی برد و هه‌موویان سه‌ربڕی و خوراد. له ساڵی 1991 که شاره‌کانیان گرته‌وه، هه‌موو بینای حکومه‌ت و که‌لوپه‌له‌که‌یان فرۆشت و زه‌ویان داگیرکرد، ئێستا پاش 20 ساڵ هه‌ندێ بیا ناگهڕیننهوه ته‌عبیڕێکی سه‌یر دروستکراوه((((سیفه‌تی رسمی له‌ده‌ست داوه!!!!!)، بابه گیان یاسا و هه‌ق هه‌ر یاسا و هه‌قه، کۆمپانیایه‌کی ئینگلیزی به‌شی له کۆمپانیایه‌کی روسی هه‌بوو له زه‌مانی قه‌یسه‌ر که شۆرشی به‌لشه‌ڤیکه‌کان کردبوویان به حکومی، که سۆڤیه‌ت نه‌ما له زه‌مانی پوتین داوای به‌شه‌که‌یان کردوه و حکومه‌تی روسی به‌شه‌که‌ی دانه‌وه و پاره‌ی سووی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش!!!!.
دوا وشه: میلله‌تانی پێشکه‌وتووی ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌نی عیلم و مه‌عریفه‌تن ، به‌و مهعریفهتهیان له پێشه‌وه ده‌رئه‌نجامی کاره‌کان ده‌زانن. ده‌وڵه‌ت بۆ میلله‌تێک دروست ناکه‌ن که بزانن ده‌وڵه‌تێکی سه‌قامگیر نابێت، یا بزانن که ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، یا باری سه‌قامگیری سیاسی ناوچه‌که تێک بدات و کێشه‌ش بۆ ئه‌وان دروست بکات.
-سوید-
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست