خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردستان- ده‌رسێکی علومی سیاسه‌ت - به‌شی دوو
Thursday, 24/11/2011, 12:00
سیاسه‌ت و سیاسه‌تکردن جیاوازن، سیاسه‌تکردن بریتییه له موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات به سیاسه‌ت، سیاسه‌تیش لایه‌نی دیارده و فیکرهیهتی، له موماره‌سه‌ی سیاسه‌تکردن تاکتیک و ستراتیژ هه‌یه، تاکتیک فڕوفێڵ و هه‌ڵخڵه‌تاندنه، به‌ڵام ستراتیژ بریتییه له هه‌ڵبژاردنی رێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجێک. ستراتیژ ئامانج نییه که زۆر جار به هه‌ڵه به‌کارده‌هێنرێت، ئامانجیش له سیاسه‌تدا ناگووترێت چونکه که گووترا له سیاسه‌ت به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه.
که‌سێک هه‌یه په‌نجه هه‌ڵبڕێت و ڕێره‌وی سیاسه‌تی کورد روونبکاته‌وه!؟، من چاوه‌ڕێ ناکه‌م و لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی (ته‌ڵه)ه‌که بته‌قێنمه‌وه ، ئه‌و سیاسه‌ت و رێڕه‌وه ته‌نها روون ده‌که‌مه‌وه تا بۆ خۆتان حوکم بده‌ن و من هیچ له‌سه‌ری نابێژم.
هه‌موو سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی سوڵته بریتییه له بڕیار، جا یا بڕیاری خراپ ده‌درێت یا بڕیاری چاک ده‌درێت. ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی کورد له وێنه یا تابلۆ گه‌وره‌که‌یدا:: له دوای ساڵانی 1996 له‌شکری تورکیایان هێناوه‌ته سه‌ر خاکی کوردستان و چه‌ند بازگه‌یه‌کی سوپای له‌سه‌ر خاکه‌که هه‌یه، به‌گوێره‌ی مێدیای تورکیا و که مێدیای کوردییش به وێنه بڵاویانکرده‌وه که له‌م مانگه ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌یه‌کی نیمچه ره‌سمی به ناوی هه‌رێمه‌که‌وه ئیمزاکردوه چونکه سه‌لاحیه‌تی ده‌وڵه‌تی عیراقی نییه و مانه‌وه‌یان بۆ 6 ساڵی تر بۆ درێژکرده‌وه. ئه‌مه‌ش بۆحساباتی (ئیحتیاته).
ده‌وڵه‌تی تورکیا خێڵه‌کی عه‌شایری به‌ڕێوه‌ی نابات!!، موئه‌سه‌ساتی سیاسی و عه‌سکه‌ری 100 ساڵی هه‌یه و میراتی 500 ساڵی سیاسه‌تی ئیمپڕاتۆری هه‌یه که له هاوشانی وڵاتانی گه‌وره‌یه و نزیکه‌ی 50 ساڵه له ناو (ناتۆ) دایه و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان و ستراتیژدانانی ده‌کات و شتێک له شتی گه‌وره فێربوون. ئه‌وان له‌م هاتنه پێشه‌وه‌یان بۆ سه‌ر خاکه‌که حساباتی ووردیانکردوه. هێشتنه‌وه‌ی هێزی بنکه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر خاکی هه‌رێم بۆ کۆنترۆڵکردنی وه‌زعه‌که‌یه و ئاماده‌گی خۆی له کاتێک شت رووبدات که له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌بێت. ئه‌مه ناوه‌رۆک و ستراتیژی تورکیایه و رێگه‌گرتن له (په،ک،ک) ته‌نها ئامڕازه و بیانوویه‌کی گونجاوه. به مانایه‌کی تر ئه‌مه ده‌به‌خشێت، له‌ژێر ده‌ستی مندان، چاوم لێتانه و چاودێری ده‌که‌م و ئاگام له جموجوڵتانه و زیاد نه‌ڕۆن. له وێنه گه‌وره‌که‌شدا ئه‌مه ده‌به‌خشێت:: به ناو هه‌رێمه‌که خراوه‌ته ژێر ره‌حمه‌تی ئیراده‌ی تورکیا!.
ئه‌مه مه‌نتیقی سیاسه‌ته که هه‌رێمه‌که‌ی ئێوه سیاسه‌تی پێ ده‌کات!، ئییتر چۆن و له چ حاڵه‌تێکدا ده‌وڵه‌تی کوردستان دروست ده‌بێت یا دروستی ده‌که‌ن!، ده‌وڵه‌تی کوردستان که تورکیا به دژی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت و خاکی خۆی داده‌نێت..!! و ده‌وڵه‌تی تورکیا حه‌زه‌ری لێبکات و به عامیلێکی ناسه‌قامگیری خۆی بزانێت و بازگه‌ی سوپای له‌سه‌ر ئه‌و خاکه هه‌بێت..!،(بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه تێبگه‌یت ده‌بێت بزانیت ده‌وڵه‌ت چییه و واجبی چییه)، جاله چ مه‌رج و دۆخێک‌دا ده‌هێڵێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته دروست ببێت!. له کاتی خۆپیشاندانه‌کان ده‌یانگووت: ئێمه نابێت وه‌کو تونس و میسر بکه‌ین، ئێمه ده‌بێت وه‌کو باشووری سودان بکه‌ن!؟، ئه‌وه‌ش زه‌مینی واقیعه!. ئیتر بۆچی یاری به‌و میلله‌ته ده‌که‌ن!، بۆچی تووشی کاره‌ساتی ده‌که‌ن! بۆچی ناهێلن ئه‌و میله‌ته به ئارامی و ئاسوده‌یی بژی!.
باوه‌ڕ به من نه‌که‌ن، ئه‌م قسانه له من وه‌رنه‌گرن. میبهن بۆ دکتۆرێکی کورد، به‌ڵکو بڕۆن بیبه‌ن بۆ پڕۆفیسۆرێکی زانستی سیاسه‌ت و خاوه‌ن ئه‌زمون و ته‌مه‌ن له زانکۆی Harvard له نیۆیۆرک ، له سۆربۆن له فه‌ڕه‌نساOxford له به‌ریتانیا و بزانن چیتان پێ ده‌ڵێن و ئه‌مجا وه‌ڵامه‌که‌ی بۆ من باس بکه‌ن. له هه‌شتاکان پێشمه‌رگه‌یه‌ک گووتی له شارباژێر خه‌ڵکی گوندێکمان کۆکرده‌وه و پێمان گووتن ئێمه شه‌ڕی براکوژی ناکه‌ین، گووتی پیاوێکی پیر دانیشتبوو گووتی: بیوڕۆ، به‌خوا ئێوه ئێستا پێنج که‌سن که زۆر بوون ئێوه‌ش ده‌یکه‌ن !. بابه خه‌ڵک بێ ئه‌قڵ نییه.
ستراتیژی سیاسه‌تی کورد چییه!، کورد هه‌رگیز دوو که‌سی تێدانه‌بووه که له سیاسه‌ت تێگه‌یشتبێت. تاکه که‌سێک بینیبێتم سه‌رکرده‌یه‌ک بوو له شاخ له سه‌ره‌تای ساڵانی 1980 که ئێستا 20 ساڵه مردووه ، ئه‌و جۆره که‌سانه له ناو سیاسه‌تی کورد جێگه‌ی نابێته‌وه، شه‌وێکیان گووتی: بۆ ئێمه‌ی کورد په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هه‌بێت چاکتره وه‌ک له گه‌ڵ ئه‌مریکا چونکه سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت سابت و جێگیره و له سنووری ئێمه‌وه نزیکن و زوو ده‌توانین فریای یه‌کتری بکه‌وین، به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌مریکا ناجێگیره و به چوار ساڵ جارێک ده‌گۆڕێ و حکومه‌تێکی تر دێت که سیاسه‌تێکی تری هه‌یه و سنووریان له ئێمه‌وه زۆر دووره، ئه‌مه ئه‌و تاکه که‌سه‌یه که بینیومه که عه‌قلی ستراتیژی سیاسه‌تی هه‌بێت.
باشه بۆ کورد بکرێت به داشی دامه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکاو ئینگلیز!، بۆچی کورد بکرێت به داشی دامه‌ی ناکۆکی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و ئێران!، بۆچی کورد بکرێت به داشی دامه‌ی نێوان ناکۆکی چین و ئه‌مریکا!، بۆچی کورد بکڕێت به داشی دامه‌ی ناکۆکی به‌رژه‌وه‌ندی روسیا و ئه‌مریکا!، بۆچی کورد بکرێت به داشی دامه‌ی ناکۆکی ووڵاتانی ناوچه، بۆچی کورد بکرێت به به‌شێک له کێشه و ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌ب، بۆ کورد بکرێت به به‌شێک له ناکۆکی نێوان سعودیه و ئێران!. من به مام جه‌لال ده‌بێژم بۆ کورد قه‌رزباری ئه‌مریکایه!، به‌ڵکو ئه‌مریکا قه‌رزباری کورده که یارمه‌تی دا بۆ کۆنترۆڵی عێراق، به‌ڵام ئه‌مریکا قه‌رزداره له‌کن مام جه‌لال که کردی به سه‌رۆکی عێراق!.
عێراق گۆڕاوه و عێراقێکی تر و سه‌رده‌مێکی تره، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تدا و خۆیان کردوه به نوێنه‌ری میلله‌ت خۆشیان نازانن چی‌یان ده‌وێت و چی ده‌که‌ن، با بێین ته‌ماشای وه‌زعه‌که بکه‌ین: بۆ کورد هیچ نه‌ماوه تا خه‌باتی بۆ بکات، هه‌موو مافه‌کانی له ده‌وڵه‌تی عێراقی جێگیرکراوه و چه‌سپاوه وه‌ک ده‌وڵه‌ت، ئیتر بۆچی به‌ربه‌ره‌کانی حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن و ئاژاوه بۆ حکومه‌تی عێراق دروستده‌که‌ن و بۆ کاره‌سات بۆ میلله‌ت دروست ده‌که‌ن!، ئه‌گه‌ر نیازی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه بۆ به (سه‌راحه‌ت) ناچن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی بکه‌ونه گفتووگۆ!؟. بۆ ده‌چن خۆیان ده‌که‌ن به داشی دامه‌ی سیاسه‌تی وڵاتان بۆ تێکدانی عێڕاق و ئاژاوه نانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی وڵاتێکی تر. ئێستاش به عه‌قلی ساڵانی 1960-1970 بیرده‌که‌نه‌وه و نایانه‌وێت بزانن که دنیا گۆڕاوه. ده‌وڵه‌ت به‌که‌ڵکی چێ دێت و بۆچی خۆی بۆ به‌کوشت بدات که دانیشتوانه‌که‌ی ئازادی و عه‌داله‌تی نه‌بێت و رهو بکات بۆ وڵاتانی تر و له‌وێ به‌ئازادی و عه‌داله‌ت بژی!، له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تێک ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌روت و سامانه‌که‌ی و بیخۆن!؟.
له سیاسه‌تی وڵاتان ستراتیژی سیاسی هه‌یه که ئارامی وڵات ده‌پارێزێت تا توشی شه‌ڕ و داگیرکردن نه‌بێت. دوو زاراوه به‌کارده‌هێنرێت، یه‌که‌م Regional Security که ده‌وڵه‌ت هه‌وڵده‌دات ناکۆکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ نه‌هێڵێت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان دروستده‌کات تا ئارامی سنووره‌که‌ی بپارێزێت. دووه‌م Security line که هێڵێکی جیۆگرافی هه‌یه بۆ خۆپاراستن له داگیکردنی له لایه‌ن وڵاتانی دووره‌وه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی، که وڵاتێکی تر نفوزی نزیک بووه‌وه و گه‌یشته ئه‌و هێڵه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و دروست ده‌کات. چه‌ند نموونه به کورتی: ئه‌مریکا سنووری خۆی له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا و مه‌کسیک دابینکردوه، و که سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد له نه‌وتی جلیج نزیک بوه‌وه و مه‌ترسی بۆ به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا دروستکرد و ناچار (تاڵه‌بان)ی بۆ دروست کرد و پاش رووخای تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان وه‌زیری خاریجی تاڵه‌بان له ئه‌فخانستان جاسوسی ئه‌مریکا ده‌رکه‌وت. بۆ ئیسرائیل وڵاتی عێراق Security lineه و هه‌وڵده‌دات که عێراق نه‌که‌وێته ژێر کاریگری ئێران و بتوانێت له سنووری ئیسرائیل نزیک ببێته‌وه و بۆیه چالاکییه‌کی زۆری له عێراق هه‌یه. به‌ڵام کورد هه‌موو ده‌ورووبه‌ری له خۆی ده‌کات به دوژمن و خۆی ده‌کات به پیاوی ووڵاتان و سه‌قامگیرکردنی سیاسه‌تی وڵاتان!.
نووسینه‌که‌ی دکتۆر کاک سالار باسیرهم خوێنده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فیدرالییه‌ی عێراق و زۆر جوان هه‌ندێک ئیختیاری و رێگای روونکردهوتهوه به‌ڵام نه‌چووه‌ته قووڵایی باسه‌که و چاوپێکه‌وتن بووه. ئه‌و جۆره فیدراڵیه‌ی له عێراق هه‌یه ئه‌مریکا دروستیکردوه و چه‌ند پسپۆڕێکی مامۆستای زانکۆی له ده‌ستوری ده‌وڵه‌ت هێنا بوو، یه‌کێک له‌وانه ژنێکی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵی بوو له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن کاتی خۆی قسه‌یکرد، به‌نده‌کانیان وا داناوه که له عێراق ده‌وڵه‌تێکی سه‌قامیگیر دروست نه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به ئاسانی کۆنترۆڵی بکات. مه‌رج نییه فیدراڵی پێویستی به دیموکراتی هه‌بێت و زیاتر ئیراده‌ی سیاسیه چونکه جمهوریاتی سۆڤیه‌ت و یوگۆسلافیا فیدراڵی بوو، له ئه‌فریقاش زۆر وڵات فیداڵییه و هه‌رێمی هه‌یه و به‌رازیل فیدارالییه. ئه‌مریکا خۆی حوکمی ده‌کرد گه‌ر بیویستایه کێشه‌ی کوردی چاره‌سه‌رده‌کرد به‌ڵام نه‌یکرد و ناوچه‌کانیشی له کورد سه‌نده‌وه وخستهوه سه‌ر حکمه‌تی مه‌رکه‌زی، ئه وه‌ی که پێی ده‌ڵین فیدراڵی ته‌نها ئه‌وه‌یه که کیتلهیهکی بۆ کورده‌کان دروستکردوه و مه‌شقی سه‌ربازی پێکردون و ئیرشاداتیان ده‌داتێ تا ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازی بکه‌ن وله کاتی خۆی به‌کاریان بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ش کورده‌کان له فیدرالیه‌ت عوسیانیانکردوه و یاخی بوون، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تر به ناره‌سمی و نادیبلۆماسی مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن وجوی فیدرالیه‌تی ده‌وڵه‌ت نازانن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌بووه که تائێستا ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌بووه و له‌ژێر ئینتیدابی ئه‌مریکا بووه ، له دوای 1 1 2012 وورده وورده سیاده‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی دروست ده‌بێته‌وه و عه‌ره‌ب خاوه‌نی ئیمپڕاتۆر و شارستانین و ده‌زانن ده‌وڵه‌ت چییه و وه‌کو کورد نین!. فیدرالیه‌ت مانای ئه‌وه نییه که ده‌وڵه‌ت نییه، فیدرالییه‌ت سه‌ربه‌خۆیی ئیدراییه. به‌ڵام له‌ژێر سوڵته‌ی یه‌ک ده‌وڵه‌تدایه. جا حکومه‌ت، کۆنفیدراسیۆن، فیدرال، State ، Sovereign State ، هه‌مووی پێناسهوی خۆی هه‌یه و له یاسادا مه‌کانه‌تی خۆی هه‌یه که چۆن مامه‌ڵه‌ی بکات، به تایبه‌تی له یاسا و عورفی نێودوه‌ڵه‌تی. که ناوچه‌یه‌ک فیدراڵی بوو و حکومه‌تی هه‌بوو مانای ئه‌وه نییه که حکومه‌ته و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت Sovereignty ی هه‌بێت مانای له‌ژێرده‌ستی سوڵته‌ی وڵاتێکی تر نه‌بێت، به کوردی سه‌روه‌ری. له فیدراڵیدا حکومه‌ته‌کان Sovereignty ی نییه به‌ڵکو ده‌وڵه‌ت حکومه‌تێکی له‌سه‌روو هه‌موویان هه‌یه که بۆ هه‌موویان بڕیارده‌دات و هاوبه‌شن تیایدا، ئه‌وه‌ی له کوردستانه شهلوکوێرم ناپارێزمه و له غیابی سوڵته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه که وڵاتێکی داگیرکه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. ئه‌مانه (گیرفان)یان پێ ده‌ڵێن و له مێژوودا زۆرن.
من ته‌نها په‌نجه‌م راکێشاوه بۆ چه‌ند شتێکی گرنگ، هه‌وڵم نه‌داوه زانیاری ستراتیژی بڕیارده‌ر بخه‌مه به‌رده‌ست که چی بکرێت و چۆن بکرێت، چونکه سوودی نییه و به‌ڵام له‌وانه‌شه قازانجی لێبکه‌ن. له سیاسه‌تدا یه‌ک مه‌نتیقی زۆر ساده هه‌یه ئه‌م په‌نده‌ی(چین) زۆر جوان ته‌عبیری لێده‌کات: گه‌ر من قه‌یسییه‌که به تۆ بده‌م! تۆ ده‌بێت قۆغێک به من بده‌یت. که وڵاتانیش داده‌نیشن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر من ئه‌وه بۆ تۆ بکه‌م، تۆ چی بۆ من ده‌که‌یت. هیوادارم ئه‌م نووسینه خوێندنه‌وه‌ی سوود به‌خش بوو بێت.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی کوردی (بەشی یەکەم)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست