پێشکه‌وتنه‌که‌ی ره‌ئیس عه‌شیره‌تی بارزان و بێ که‌فائه‌تی رۆشبیری سیاسی کورد
Sunday, 31/07/2011, 12:00
ره‌ئیس عه‌شیره‌تی بارزانیه‌کان که ئه‌مڕۆ کراوه به سه‌رۆکی هه‌رێم له داوی ته‌عزێکه‌ی دایکی سوپاسنامه‌ی پێشکه‌ش به خه‌ڵک کرد که به‌شداریان تیا کرد و هه‌ندێک خاڵی سیاسی له سوپاسنامه‌که‌دا پێکاوه.
له دیراسهتکردنمدا بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی که چه‌ند ساڵێکی خایاند، بۆم ده‌رکه‌وت که کورد جیاوازی له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تر و به تایبه‌تی میلله‌تانی ده‌وروبه‌ری له ده‌ستووری (ته‌عزێ- ماته‌مینی) هه‌یه و ته‌عزێی کورد به شێوه‌یه‌کی ( Ritual ) ه، ته‌نانه‌ت ته‌عزێی تورک و عه‌ره‌ب و فارس به‌و شێوه‌یه نییه و ره‌مزیه و کۆمه‌ڵاتیه. ره‌مزیه‌ت ده‌ورێکی گرنگی له عه‌قلیه‌ت و شارستانی ئینسان هه‌یه و هه‌موو شتێکی ئینسان له‌سه‌ر ره‌مز بینا کراوه، که هه‌موو شتێک به ره‌مز ده‌کات و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کات، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی حسابات ره‌مزه. کورد ته‌عزێی کردوه به (Ritual) ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ موعاشهرهکردن و تێکه‌ڵاوبوونی یه‌کتری و یه‌کتری به‌سه‌رکردنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که که‌وتوونه‌ته ئه‌وروپا له‌م ساڵانه‌ی دوایی کاتێک یه‌کێک نه‌نک و مام و پوری له کوردستان ده‌مرێ ته‌عزێی له ئه‌وروپا بۆ داده‌نێن و پاقڵاوه و خورما داده‌نێن و تێکه‌ڵاوی یه‌کتری ده‌بن. له دیراسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئێتنۆلۆگی ده‌رکه‌وتووه که (Ritual) ی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگای ئینسانی دواکه‌وتووه، کۆمه‌ڵگای (البدائیة) که پێێ ده‌ڵێن Primitive که هێشتا گه‌شه‌ی نه‌کردوه به (Ritual) شت ده‌کات. (پارساڵ فازیل میرانی خوشکه‌که‌ی مرد، جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌کی سه‌رخۆشی بۆ نارد و که له‌وانه‌یه فازیل میرانی هه‌رگیز نه چووبێته ماڵی خوشکه‌که‌ی، فازیل میرانی وه‌ڵامی به سوپاسنامه‌یه‌ک دایه‌وه و نووسیبووی: خوا بۆ عێراق ته‌مه‌ن درێژت بکات! (زه‌لیل بوون ئه‌مه‌یه).
له سوپاسنامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی باش ده‌رده‌که‌وێت که خۆی نه‌ینووسیوه و بۆیان نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام پێی گووتوون با ئه‌مه‌و ئه‌وه‌ی تێدا بێت. وشه‌یه‌کی عه‌جیب و غه‌ریبی تێدایه که داوای (پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌کات، ئینسان ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بکات، ئاخۆ ده‌بێت (پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی) چ مانایه‌کی هه‌بێت!. بۆ وشه‌ی پێشکه‌وتن به وشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه! ئه‌مه قسه‌ی خۆی نییه! ئه‌مه‌یان پێ گووتوه، جا ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری پێی نه‌گووتوه به‌ڵکو ئه‌و بێگانانه‌ی که دێن بۆ لای و ده‌یبینن و نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نێن پێیان گووتووه!، چونکه له کۆنگره‌ی 13 به هه‌مان شێوه وشه‌ی (پێشکه‌وتن)ی به‌کارهێنا.
جا بۆ مه‌سعود بارزانی که (پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌کارده‌هێنێت ده‌بێت چ مانایه‌کی هه‌بێت و مه‌به‌ستی له‌و زاراوه‌یه چی بێت ! ، ئایا پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه له کۆنگره‌ی 13 حیزبه‌که‌ی که به حساب حیزبێکی سیاسیه ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌خسێک بکات به جێگری خۆی ئه‌و شه‌خسه ده‌هێنێته سه‌ر شانۆ و له‌به‌ر چاوی حیزبه‌که‌ی ده‌ستی ماچ بکات تا بیکات به جێگری خۆی!، ئه‌مه له ساڵی 2010 و ئینسان له ساڵانی (القرون الوسطی) ناژی. پاشان که له ناوچه‌که‌ی و عه‌شیره‌تی بارزانی ده‌بیت کێشه و موشکیله‌یان به سولحی عه‌شایری لای شێخ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ناچێته به‌رده‌م دادگا و یاسا و سیسته‌می دادگایی حکومه‌ت و ده‌ڵه‌ت و میلله‌ت!. جا ده‌بێت (پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی) چی بێت..... پێشکه‌وتن به بینای به‌رز و سه‌یاره‌ی مێرسیدس و ته‌له‌فزیۆنی فلاتی شاشه 50 بۆ ته‌ماشاکردنی فوتبۆڵی ئیتالی! ده‌بێت.
گوندی بارزان گوندێکی ناوچه‌ی شاخاوی دوور له شارستانیه‌ت بوو و له عاله‌مێکی Primitive ده‌ژیان، که به ده‌سه‌ڵاتداری عه‌شیره‌تگه‌ری چه‌قی دهسهڵایتداری خۆیان له گونده‌وه گواسته‌وه بۆ قه‌ڵای شارستانی شاری هه‌ولێر. ئێستا ته‌نانه‌ت شه‌رم له خۆیان ده‌که‌ن و ئێستا جلی خۆیان له‌به‌ر ناکه‌ن و شه‌رم ده‌که‌ن جلی خه‌ت خه‌تی زێبرا بپۆشن و جلی ناوچه‌کانی تر ده‌پۆشن، ئه‌مه‌یان پێشکه‌وتن نییه به‌ڵکو شه‌رم له خۆ کردنه.
رۆشبیری بێ که‌فائه‌تی کورد، خوێنده‌وار و ئه‌کادیمی بێ که‌فائه‌تی کورد، رۆشبیری سیاسی بێ که‌فائه‌تی کورد له جه‌هلیان له کۆمه‌ڵگای ئینسانی و سیاسه‌ت، له جه‌هلیان له ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌تی، به هه‌ر هه‌موویان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیان دایه ده‌ست ره‌ئیس عه‌شیرتی بارزان و خۆیان وه‌ک نه‌عامه له پشتیانه‌وه دهشاردوه و ماڵی مه‌لا مستهفیان کرد به‌و ماڵی مه‌لا مسته‌فایه‌ی ئه‌مڕۆ.
بیخه‌ره خه‌یاڵی خۆته‌وه و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه، ئه‌و ره‌سمه‌ی سه‌ره‌وه قه‌بیله‌یه‌کی ناو(دارستانه‌کانی ئه‌مازۆن)ه له به‌رازیل، بیری لێبکه‌ره‌وه کاتێک ئه‌و قه‌بیله‌ی ئه‌مازۆنه به (رم)ه‌کانیان بێن بۆ به‌ریتانیا و حوکمی به‌ریتانیا بگرنه ده‌ست ، ده‌بێ چی له به‌ریتانیا بکه‌ن و چۆن به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌به‌رن!
ماڵی مه‌لا مسته‌فا به توانای خۆیان ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردا نه‌گرتووه به‌ڵکو رۆشنبیره سیاسیه‌کانی کورد ده‌ستێکی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌دروستکردنی ماڵی مه‌لا مسته‌فا. رۆشنبیره سیاسیه‌کانی کورد له بێ که‌فائه‌تی و له متمانه به خۆ نه‌بوون و له باوه‌ڕ نه‌بوون به میلله‌ت هه‌ر له ساڵانی 1940- 1960 عه‌شیره‌ته‌کانیان هێناوه‌ته پێشه‌وه و خۆیان له پشتیانه‌وه شاردوه‌ته‌وه. هاتوون ره‌ئیس عهشێرهتهکانیان کردوه به سه‌رکرده و خۆیان له پشته‌وه کاری بزوتنه‌وه‌ی سیاسیان کردوه. له کۆنگره‌کانی پارتی له ساڵانی 1940- 1960 مه‌لا مسته‌فا له وڵات نه‌بوو و خۆی ئاماده نه‌بووه و هه‌ر به سه‌رۆک هه‌ڵیان بژاردوهتهوه، دوو جێگریان بۆ دانابوو له ره‌ئیس عه‌شیرت و ئاغای کورد، جێگری یه‌که‌م شێخ له‌تیفی حه‌فیدی کوڕی شێخ مه‌حمود و جێگری دووه‌م کاک زیاد ئاغا، هه‌موو که‌س ده‌زانێ که شێخ له‌تیف کابرایه‌کی سیاسی نه‌بوو و هه‌موو دونیای به سوعبه‌ت و قسه‌ی قۆشمه نه‌ده‌گۆڕیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له غیابی مه‌لا مسته‌فا کردبوویان به جێگری ئه‌و، ئیتر ئه‌وانه‌ی تر که له سه‌رکردایه‌تی پارتیدا بوون هه‌موویان (عقول) و رۆشبیری سیاسی و ئه‌کادیمی بوون و کاره سیاسیه‌کانیان به‌ڕێوه بردوه. به‌مه‌ش مۆته‌که‌یه‌کی سیاسیان بۆ خۆیان و بۆ میلله‌تی کورد دروستکرد. بێگومان ئه‌م کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌و ئه‌کادیمیانه‌ی کورد هۆی خۆی هه‌بووه.
ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه‌ن له کۆشکی سپی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا، ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بینرێت به چاکه‌ت و پانتۆڵه‌وه هه‌ر هه‌مان شهخه له لای راست له‌و ره‌سمه‌ی سه‌ره‌وه به ره‌ش و سپی، به‌س جل و به‌رگی بۆ موناسهبهکه گۆڕیوه. هه‌ر هه‌مان شه‌خسه به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت یا له زانکۆیه‌کی جیهانی خوێندبێتی، شه‌خسه‌که‌ی تر که پشتی له کامێرایه جۆزێف لیبهرمانه سێنهتۆری دیموکراته‌کانی ئه‌مریکا، جۆزێف لیبه‌رمان دوو به‌شی علومی سیاسی و حقوقی خوێندوه، لۆبی ئیسرائیله له ئه‌مریکا، ئه‌ندامی لۆژی نهێنی ئیلهو وه‌کو ماسۆنیکانه بۆ ئێ‌لیتی کۆمه‌ڵگا، له‌گه‌ڵ رێکخراوی مه‌سیحیه‌کانی ئه‌مریکایه بۆ پاڵشتی ئیسرائیل و چه‌ندان چالاکی تر ، ئاستی مه‌عریفی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دوو شه‌خسه زۆر جیاوازه، به‌ڵام به حساب گفتووگۆی سیاسه‌تی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن که له دوو عاله‌می جیاواز ده‌ژین، جا ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی بۆ کورد چی بێت. له‌وانه‌یه هه‌روه‌کو چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا و هێنری کیسنجه‌ر له تاران بێت!!. ئه‌م گووتهیهش: که ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بوو له‌یادتان نه‌چێت و وه‌سێتنامه بێت له لاتان یاران، ئاگادارم بکه‌نه‌وه به ته‌له‌فون و هێچ نه‌بێت به مه‌یل. به‌س ده‌وڵه‌تی کوردی دروست نابێت.
لێره‌دا شایانی باسه و گرنگه ئه‌مه‌ش بگووترێ. شێخ جه‌لال شێخ حیسامه‌دین حه‌ویز( که به مام جه‌لال تاڵه‌بانی به ناوبانگه ، بهلاوێتی وشه‌ی حه‌وێزی له خۆی کرده‌وه و وشه‌ی تاڵه‌بانی به ناوه‌که‌ی نووساند چونکه وشه‌ی تاڵه‌بان ره‌واجی زیاتر بوو). لهسهرقهبرانی دایکی مه‌سعود بارزانی خوالێی خۆشبێت گووتی::: به من و سه‌رۆک بارزانی گووت: (هه‌ردووکتان وه‌ک دوو کوڕی خۆم سه‌یرده‌که‌م داواتان لێده‌که‌م ده‌ست له ناوده‌ست درێژه به برایه‌تی و ته‌بایی بده‌ن.). مام جه‌لال وه‌ک عاده‌تی چووه هه‌ر شوێنی به‌گوێره‌ی ئه‌و شوێنه قسه‌ده‌کات و ، قسه‌کانی بایی یه‌ک پول نییه و ئیعتیباری یه‌ک پولی نییه، . ژنێک مێرده‌که‌ی خۆی چۆن ده‌کات به کۆڕی خۆی و ده‌ڵێت (وه‌ک کوڕی خۆم) ئه‌مه شتێکی ناجایزه و ناماقوڵه، ئه‌مه له عورفی ئینساندا نییه، که مێرده‌که‌ی 20 ساڵ له خۆشی گه‌وره‌تر بێت!. که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا مام جه‌لال له پشته‌وه چه‌ند رێکخراوێکی سیاسی دروستکردبوو و له چالاکیدا بوون، باشه بۆچی مام جه‌لال یه‌کێتی دروست کرد و ئه‌و هه‌موو ههڵاوبگرهی نایه‌وه و، بۆچی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا نه‌مایه‌وه!، نه‌خێر.... ئه‌مه‌یه: مام جه‌لال بینای شهخسێتی سیاسی و پیشه‌ی سیاسی خۆی له‌سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانی ماڵی مه‌لا مسته‌فا دروستکرد و به‌وان خۆی کرد به مام جه‌لال ، ئه‌گینا هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به‌و مام جه‌لاله. ئێستاش ته‌مه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه و ده‌خوازێت (( فینش)) ه‌که‌ی له( العزة والمجد)دا بێت. هه‌روه‌ها مام جه‌لالیش خۆی یه‌کێکه له‌و فاشیلانه‌ی مه‌یدانی سیاسه‌تی کوردی و له‌و تاقمه که له ساڵانی 1950 هه‌ڵبژێردرا بۆ کۆمیته‌ی پارتی و ده‌ستی له داڕشتنی مه‌نتیقی به عهشیرهتگهریکردنی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد هه‌بووه، که دوایی به‌ربه‌ره‌کانی مهنتیقهکهی کرد ئه‌ویش له پێناوی ( العزة والمجد)ی شه‌خسی، ئێستاش چووته‌وه سه‌ر هه‌مان مه‌نتیقی سه‌رده‌می لاوێتی خۆی که شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه بۆ هه‌لسوکه‌وتی ئینسان.( جیاوازی ملکه‌چی و به‌ربه‌ره‌کانی و موماره‌سه‌ی سیاسی هه‌یه به‌ڵام مام جه‌لال شت به ره‌ش یا به سپی ده‌بینێت).
ته‌ماشای ئه‌م ره‌سمه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ن چۆن گیراوه!، که زۆر شت له دهوورنی ئینسان و نه‌فسیه‌تی کۆمه‌ڵاتی ئینسان روون ده‌کاته‌وه. ئه‌م ره‌سمه له شاخ نه‌گێراوه به‌ڵکو له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ر ته‌نه‌که دانیشتووه و ره‌سمه‌که گێراوه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌چه‌که‌وه و چه‌کی به ده‌سته‌وه‌یه که نیشانه‌ی ( Fascination ) ی ئینسانه‌که‌یه بۆ چه‌ک، چه‌ک بۆ ئینسان کوشتن و تۆقاندن، چه‌کیش ره‌مزی سوڵته و ده‌سه‌ڵاته. له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی Primitive ئه‌و جۆره ( fascination) یان بۆ چه‌ک هه‌یه که خۆیانی پێوه ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام له شاردا و له شارستانیدا ئه‌وه له نه‌فسیه‌تی ئینساندا نییه و خه‌ڵک منداڵه‌کانی به کتێب په‌روه‌رده ده‌کات.
رۆشنیری سیاسی و سیاسی ئه‌کادیمی کورد ئه‌وه‌نده بێ ئیمکانیه‌ت و بێ که‌فائه‌ت بوون نه‌یاتوانیوه به هێزی ( عه‌قلی) سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی بگرنه ده‌ست خۆیان و به‌رنامه‌ریزی بۆ بکه‌ن و به ته‌کبیر نه‌خشه‌ی بۆ بکێشن و چاره‌نووسی میللهکه بگرنه ده‌ست، هه‌موو کات له نه‌فسیه‌ت لاوازی و باوه‌ڕبه‌خۆ نه‌بوون وه‌کو نه‌عامه له‌پشتی سه‌رۆک خێله‌کان وه‌ک سینه‌ما ده‌وریان بینیوه، چونکه له قوڵایی سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتبوون و ئه‌وان به هه‌ستی شاعیرانه‌ی قه‌ومی خه‌باتی سیاسیان ده‌کرد، به‌ڵام جیهانی واقیعی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له کۆمه‌ڵگای ئینسانی شتێکی تره.. له کۆتایدا هه‌موو وتاره‌که له‌م وێنه‌یه‌ی لای خواره‌وه کۆدهکهمه که زۆر مانا به‌خشه و نووسینه‌که‌ی تێدا کۆبووه‌ته‌وه.
ره‌سمه‌که خۆی قسه‌ده‌کات و پێویست ناکات ئینسان شتی له‌سه‌ر بنووسێت. له‌و ره‌سمه‌دا هه‌موو ئه‌و کێشه و موشکیلانه‌ی که له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له کۆمه‌ڵگای کوردی له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌بووه روون ده‌کاته‌وه. دوو عاله‌می جیاوازه و تێکه‌ڵاوکراون، ته‌ماشا ئه‌و دوو ئه‌فه‌ندیه سه‌ر رووته بکه‌ن و ئه‌و عه‌ینه‌ک له چاوه له پشت ژنه‌کانه‌وه، ته‌ماشا بکه‌ن له‌و زهمانهیهدا ژنانی مۆدێرن له شاره‌وه چوون و له‌گه‌ڵ ره‌ئیس عه‌شیره‌تی کوردن( الصدمة المنظریة) ، ته‌ماشا ئه‌و ژنه ئه‌فه‌ندیه له‌و زه‌مانه‌یدا بکه‌ن که هه‌ر له جاکلین که‌نه‌دی ده‌چێت. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات ده‌ردی فارس ده‌ڵی چ جه‌ره‌یانێک له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
تاکه رێگا له‌به‌رده‌می میلله‌تی کورد دیموکتاریه، میلله‌ت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته، که میلله‌ت خۆی بتوانێت نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت و خۆی حکومی خۆی بکات. مینش له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئاشتبوونهوهدام. مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه ته‌نها دیراسه‌یه‌کی خێرایه و تێگه‌یشتنه له مه‌سه‌له‌کان و بوونی مه‌عریفه‌ت تا ئینسان بتوانێت له واقیعی خۆی تێبگات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست