شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت له‌گه‌ڵ خهرافهی کورد
Saturday, 02/07/2011, 12:00
زمان زۆر گرنگه، زمان هه‌ر ئامڕازێکی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه، ئینسان به وشه‌کان ته‌عبیر له واقیعی خۆی ده‌کات، ئینسان له رێگای زمانه‌وه له واقیعی خۆی تێده‌گات و روونی ده‌کاته‌وه. هه‌ر زمانێک جگه له وشه پێویستیه گشتیه‌کانی رۆژانه‌ی ژیان وشه‌ی تری هه‌یه که ته‌عبیر له روانینی بۆ ژیان پێ ده‌کات و چونیه‌تی تێگه‌یشتنی له ده‌ورووبه‌ری خۆی، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی مه‌عریفی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه گه‌شه ده‌کات. کاتێکیش ئاڵوگۆڕی مه‌عریفی نێوان کۆمه‌ڵه‌کانی ئینسان به واته‌یه‌کی دی میلله‌تان رووده‌دا ئه‌وا ئاڵوگۆڕی زمانه‌وانی و کارتێکردن له‌سه‌ر یه‌کتر رووده‌دا، زۆر جار مانای وشه ده‌گۆڕدرێت یا گۆڕانکاری به سه‌ر مانای وشه‌که‌دا ده‌هێنرێت.
ده‌بێژن ئینسان به‌بێ خه‌رافه ناتوانێ بژی، راستییه‌ک له‌مه‌دا هه‌یه. چونکه ئینسان به خه‌رافه مانایه‌ک به ژیان ده‌دات و ره‌وتێک بۆ ژیان دروست ده‌کات و ئاراسته‌یه‌کی ده‌داتێ.
جا له‌م مه‌یدانه‌دا زمانیش ئامرازێکه بۆ دروستکردنی ئه‌و خهرافانه. ئینسان ده‌توانێ وشه له هه‌موو شوێنێک و شێوه‌یه‌کدا به‌کاربهێنێت. بۆیه له زمانه‌وانیدا دوو زاراوه‌ی ((سینتاکس و سێمانتیک)) به‌کارده‌هێنن بۆ پێناسه‌کردن و ده‌ستنیشاکردنی وشه، که چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی وشه‌که‌یه له رسته‌دا و به‌کارهێنانی مانایی وشه‌که له ته‌عبیردا. جا کاتێک کۆمه‌ڵگا و زمان گه‌شه‌ی کرد ئه‌وه‌نده به‌س نییه له دایکه‌وه یا له خوێندنگا فیری وشه‌ی زمانه‌که بیت، ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی ئینسان ده‌دا که له مانای وشه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی تێبگات (قاموس)ه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوو هه‌ر له ساڵانی 1700 زمانه‌کانیان ستاندا‌رت کردوه، مانای داموده‌زگایه‌کی ره‌سمی هه‌یه که چوارچێوه و رێگای داناوه بۆ زمانه‌که که چ وشه‌یه‌ک بخرێته زمانه‌که و چ مانایه‌کی هه‌بێت و چۆن بنووسرێت. هه‌موو ماڵیک قاموسێکی زمانه‌که‌ی له ماڵدایه.
کورد تا ئێستاش هه‌وڵی نه‌داوه قاموسێک بۆ زمانه‌که‌ی بینا بکات، له‌وانه‌یه که‌سێک بڵێت بۆچی ئه‌ی قاموسه‌که‌ی مامۆستا هه‌ژار!!! له راستیدا ئه‌وه قاموس نییه به‌ڵکو هه‌وڵێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وشه‌ی کوردی و قاموس شتێکی تره، من خۆم له ساڵی 1981 له دیداری مامۆستا هه‌ژار بووم له ماڵه‌که‌ی خۆی له که‌ره‌ج و داوای وشه‌ی لێکردم وه‌ک (ده‌سکی خولانه‌وه‌ی ئاش له گوند چی پێ ده‌ڵێن). سه‌باره‌ت به‌م باسه و گله‌یی:: ئه‌و هه‌موو میلیار دۆلاره‌ی نه‌وتی کورد هه‌یه و میلله‌ت ئازاده و کۆمپیوته‌ر هه‌یه که کاری زمان نووسین ئاسان و خێرا و ئۆتۆماتیکی ده‌کات که‌چی لیژنه‌یه‌ک له چوار که‌سی شاره‌زای زمانی کوردی دروست نه‌کرا تا به پێنج ساڵ قاموسی ره‌سمی بۆ زمانی کوردی دروست بکات!!!. جا ئازیزه‌که‌م نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش شاعیری گه‌وره (نالی) که رۆحی میلله‌تێکی به زمانه‌که‌ی دروست کرد له شاری ئه‌سته‌مبوڵ مردوه، تا ئیستاش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یا له به‌شی لێکۆلینه‌وه‌ی زانکۆکان لیژنه‌یه‌کیان دروست نه‌رکردوه بچن بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و هه‌وڵبده‌ن گۆڕه‌که‌ی بدۆزنه‌وه و بیهێنه‌وه بۆ گونده‌که‌ی!!!؟؟، که له‌و بڕوایه‌دام که کارێکی ئاسانه!. له هه‌مان کاتدا به‌چه لێپراسراو لێپرسراو به سه‌یاره‌ی فاخیر له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌سووڕێنه‌وه و پیاسه ده‌که‌ن!!!.
به‌کارهێنانی وشه‌کانی شه‌رف، که‌رامه‌ت، شۆرش، خۆپیشاندان، کوده‌تا..... وه‌ک مێتافۆڕ یا مه‌جازی بۆ مه‌به‌ست و به‌کارهێنانی له نێوه‌ندی بابه‌تی جیاواز له ماناکه‌ی خۆی شتێکی تازه نیه، هه‌ندێک جار له جاهیلی و نه‌زانی نووسه‌ره‌که‌یه و هه‌ندێک جار به تایبه‌تی له سیاسه‌تدا هه‌وڵده‌درێت وشه و زاراوه له مانایه‌کی نزیکتر له خۆی به‌کاربهێنرێت یا به مانایایه‌کی تر ئه‌میش بۆ چه‌واشه‌کردن و شێواندنه که بۆ ئینسان زۆر مهترسناکه، ئه‌م دیارده‌یه دیراسه‌ی ئه‌کادیمی زۆری له‌سه‌ره که پێی ده‌ڵێن Framing ، بۆ دیراسه‌کردنی باسه‌که و په‌رده‌ی خه‌رافه لابردن له‌سه‌ری ، ئه‌وه‌ی تاقه‌تی نییه کتێب بخوێنێته‌وه، ده‌توانێ له ویکیپێدیا زانیاری په‌یدا بکات له‌م ناو نیشانه‌ی خواره:
http://en.wikipedia.org/wiki/Framing_(social_sciences)
شه‌ره‌ف چ مانایه‌کی هه‌یه: شه‌ره‌ف شتێکی زاتیه مانای په‌یوه‌ندی به شه‌خسه‌که و تێگه‌یشتنی هه‌یه، که زۆر جار نه‌رێتی کۆمه‌ڵگاکه دروستی ده‌کات یا ده‌ی سهپێنێت. وشه‌که له کوردی‌دا بنچینه‌ی عه‌ره‌بییه و به کوردی (ئابڕو) ده‌گرێته‌وه که له فارسی‌دا هه‌مان وشه‌یه، کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی شه‌خسی که سومعه و پایه و عیزه‌ت و سه‌ربه‌رزی و نه‌فس به‌رزی بۆ ئه‌و شه‌خسه له کۆمه‌ڵگاکه دروست ده‌کات و چۆن وێنه‌ی خۆی ده‌بینێت. خه‌سڵه‌ته‌کانی ده‌ستپاکی، جێی متمانه، راستگۆیی، ره‌وشت جوانی، هه‌ڵسوکه‌وتی جوان، خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت له کۆمه‌ڵگادا شه‌ره‌ف بۆ ئه‌و شه‌خسه دروستده‌کات که پێی ده‌ڵین ئینسانێکی شه‌ریف، کورد زۆر حه‌کیمانه و جوان ته‌عبیری لێ ده‌کات، پێجه‌وانه‌که‌ی ئینسانێکی ناشه‌ریفه مانای قیه‌می جوانی نییه و مامه‌ڵه‌کردنی له کۆمه‌ڵگادا په‌سه‌ند نییه. یا یه‌کێک قسه‌ی ناشیرین بکات و رێز بۆ یه‌کێکی تر دانه‌نێ و ئه‌تواری ناشیرین بێت پێی ده‌ڵین(بێ شه‌ره‌فه) یا خود ته‌عبیرێکی تری کوردی هه‌یه ده‌ڵێت (ئینسان ده‌بێت تۆزێک شه‌رافه‌تی تێدا بێت). زۆر جار شه‌ره‌ف به هه‌ڵه له مانای ئه‌خلاق نزیک ده‌کرێته‌وه که دوو شتی زۆر جیاوازن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئیسلامی کۆندا ژن به پله دوو داده‌نرێت و ده‌کرێت به ته‌به‌عیه‌ی پیاو، عه‌ره‌ب شتێکی بۆ شه‌ره‌ف زیادکردوه، ئه‌ویش که ره‌وشتی جوانی ژن و کچ به شه‌ره‌فی پیاو داده‌نێت چونکه ژن به ته‌به‌عیه‌ی پیاو دانرابوو، به‌ڵام ئێستا شته‌کان گۆڕاون به جۆرێک که ژن خوێنده‌واری هه‌یه و فه‌ردیه‌ت و شه‌خسیه‌تی خۆی هه‌یه و موڵکی پیاو نییه و به‌شێک نیه له کیانی. شه‌ره‌ف و شه‌رافه‌ت به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی میلله‌تێک و پیشکه‌وتنی مه‌عریفی ده‌گۆڕیت، له وڵاتی پێشکه‌وتوو زیاتر مامه‌ڵه‌ی ئه‌قلانی و حه‌کیمی و مه‌عقولی جێگای گرتوه‌ته‌وه. شه‌ره‌ف به ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی Honour و به سویدی Heder ، زۆرجار له سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن یا ئیعلانی کار ده‌ڵین و ده‌بیسترێت و ده‌نووسرێت en hederlig person مانای ئینسانێکی شه‌ریف یا به‌شه‌ره‌ف، وه هه‌وره‌ها نووسه‌ری ئیرله‌ندی ئۆسکار وایڵد لاکۆتایی ساڵانی 1800 که به‌ناوبانگه به گووته‌کانی ده‌بێژێت((ئینسانی شه‌ریف هه‌رگیز ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت)).
که‌رامه‌ت چ مانایه‌کی هه‌یه: که‌رامه‌ت شتێکی مه‌وزوعیه، که‌رامه‌ت په‌یوه‌ندی به نرخی ئینسانه‌وه هه‌یه مانای ئینسانیه‌تی شه‌خس و مافه‌کانی وه‌کو فه‌رد، رێزدانان بۆ شه‌خسیه‌تی تاک. ته‌عبیرێکی ئایینی مه‌سیحی هه‌یه حه‌کیمانه و جوان ته‌عبیری لێده‌کات ((تۆ چۆن ده‌ته‌وێ مه‌مه‌ڵه بکرێیت ئاواش مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵکی تر بکه) وه هه‌روه‌ها کوردیش ده‌ڵێت (ئه‌وه‌ی به خۆتی راده‌بووری به خه‌ڵکیشی راببووره). که‌رامه‌ت ماف و شه‌خسیه‌تی ئینسانه، سه‌ربه‌رزی وجودی شه‌خسیه. که هه‌موو ئینسانێک هه‌رچی بێت جا هه‌رچی بێت خاوه‌نی ماف و شه‌خسیه‌تی خۆیه‌تی و یه‌کسانه، هه‌ر له‌م مهفهومهشهوه جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ به‌یانکراوه و به‌ندی رێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه. هه‌موو جۆره ده‌ستدرێژی کردنێک و پێشێلکردنێك بۆ سه‌ر ماف و شه‌خسیه‌تی ئینسان ، ناشیرین مامه‌ڵه‌کردنی ئینسان ، ماف زه‌وتکردن و شکاندنی شه‌خسیه‌تی ئینسان بریتییه له لێدانی که‌رامه‌تی ئینسان، له که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های ئینسانیه‌تی ئه‌و تاکه‌یه. هه‌موو که‌س خۆی به ره‌وای مافی شه‌خسی خۆی ده‌زانێت بۆیه ده‌ڵیت به که‌رامه‌تم، که پیشانی ده‌دات که خاوه‌نی ماف و شه‌خسیه‌ته و وجودی شتێکی به‌نرخه.
گه‌ر که‌سێک له بیری بێت، کاتێک عێراق کوێتی داگیر کرد و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی داوایان لێکرد بکشێته‌وه، سه‌ددام حسێن هاته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و گووتی ((لن نتنازل عن شرفنا و کرامتنا)) پاش ئه‌وه‌ی که به 70 سه‌عات ده‌ریانکرد و که‌رامه‌تیان شکاند، هاته‌وه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و گووتی (کانت مۆامره علینا)، باشه بۆچی ئه‌و کابرایه ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌کرد:: له راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یووت په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر مانای وشه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌وه ده‌یویست شه‌هامه‌ت و رۆح زلی و عه‌زه‌مه‌تی خۆی بپارێزێت، چونکه جه‌نگێکی دروستکردوه و پاش چه‌ند رۆژێک بێ هیچ هۆ بکشێته‌وه ئه‌وا هه‌موو شه‌خسیه‌تی ده‌ڕما، بۆیه(سه‌ر و ماڵی تیا دا). ئه‌گه‌ر تۆزێ زیاتر تێبینی بکه‌یت له بارودۆخی کوردستان و ناکۆکی سیاسی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی هه‌ر هه‌مان شته، هه‌رچی ده‌گووترێ بایی پولێکه، له ناوه‌رۆکدا هه‌ر مه‌سه‌له ئابڕو پاراستن و شه‌هامه‌ت و رۆح زلی و خۆ به زل زانیینه، چۆن چۆک بۆ ئه‌وان داده‌ده‌ن، ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانن و هێزی چه‌کداریان هه‌یه و خاوه‌ن دسهڵاتن چۆن ده‌چنه ژێر باری داواکاری ئه‌و بێ هێزانه، له جیاتی ئه‌وه‌ی حه‌کیمانه بیر بکه‌ونه‌وه و بڵێن بابه کێشه‌یه‌ک هه‌یه و نوقسانی هه‌یه ده‌بێت پێکه‌وه کاری بۆ بکه‌ین و سیسته‌م و میکانیزمی بۆ دابنینن تا توشی گرف نه‌بین و مه‌سه‌له چاره‌نووسی هه‌مووانه(جا ئه‌مه‌یان روانینێکی یۆتۆپیایه). وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی قه‌زافی له لیبیا هه‌مان شته.
کوده‌تا مانای چییه:: بنچینه‌ی وشه‌که فه‌ڕه‌نسیه و هه‌موو میلله‌تان به‌کاری ده‌هێنن، مانای لابردنی حکومه‌ت به زۆرداری و به هێزو چه‌ک یا به شێوه‌ی موئامهرهچێتی، پرۆسه‌ی لابردنی حکومه‌ته‌که له ناو میلله‌تدا نییه به‌ڵکه له ناو حکومه‌ته‌که یا ده‌سه‌ڵاته‌که خۆیدایه ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی کوده‌تایه، پرۆسه‌که له داموده‌زگای حکومه‌تدا ده‌ست پێ ده‌کات و بۆ ئه‌مه‌ش یا هێزی سوپا و چه‌کدارانی حکومه‌ت له پۆلیس و موخابه‌رات، یاخود له ناو وه‌زاره‌تاکان به شێوه‌ی موئامهرهچێتی حکومه‌ته‌که لاده‌به‌ن و خۆیان حوکمڕانی دهگرنهدست.
راپه‌ڕین: بریتیه له هه‌ڵسان و جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوره‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی، که جهماورهکه له ئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه و گرفتێکی زۆری چاره‌نه‌کراو، جا عه‌داله‌تی بێ ، ئابووری بێ یا سیاسی بێت، زۆر جار هه‌مووی کۆده‌بێته‌وه، جه‌ماوه‌ره‌که هێچی تر وه‌زعه‌که قبوڵ ناکات و ناچار راستوخۆ به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌بێته‌وه و لێی راده‌په‌ڕێت و ده‌بێت به به‌رهه‌ڵستیکردن و به‌ربه‌ره‌کانی و هه‌ڵسان دژی ده‌سه‌ڵات یا حکومه‌ت، له سوید تا کۆتایی ساڵانی 1800 حه‌وت جار راپه‌ڕینیان دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیک کردوه. راپه‌ڕین و شۆڕش جیاوازن بۆ نموونه داستانی کاوه‌ی ئانسگهر راپه‌ڕینه نه‌ک شۆڕش. یا هه‌ڵسانی کورد له عێراق له ساڵی 1991 راپه‌ڕینه نه‌ک شۆرش. راپه‌ڕین میکانیزمی جاکسازی دروست ده‌کات به‌ڵام شۆرش گۆڕانکاری سه‌رتاپایی دروست ده‌کات. من خۆم فلیمی کاوه‌ی ئاسنگه‌رم له تاران له ئێران له‌ساڵی 1981 بینی و فلیمێکی مێژووی گه‌ورویه له‌سه‌ر شێوه‌ی هۆڵیوودی له سۆڤیه‌ت ده‌رهێنرابوو له ئاست فلیمی مێژووی سپارتاکۆس و ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی بوو، هه‌موو کوردێک ده‌بێت بیبینێت به فارسی (کاوه‌ی ئاهنگهر) پێ ده‌ڵین.
شۆڕش چییه؟؟ پێشه‌کی وشه‌یه‌کی فارسیه به‌ڵام فارسه‌کان خۆیان له جیاتی وشه‌ی ئینقیلاب به‌کارده‌هێنن که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه و ماناکه‌یان گۆڕیه‌وه، بۆیه زمان خۆی خهرافهیهکی گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌ش له زمانه‌وانی دیراسه‌ی خۆی هه‌یه که به درێژایی مێژوو وشه هه‌یه که ماناکه‌ی ده‌گۆڕێت و پێی ده‌ڵین Semantic- Change، وه‌هه‌روه‌ها Etymology دیراسه‌ی مێژووی وشه‌که ده‌کات که چۆن دروست بووه و له کوێه‌وه هاتووه و چ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتووه. با بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر وشه‌ی شۆڕشی کورد: شۆڕش بریتییه له گۆڕینی ریشه‌یی ژێرخانی کۆمه‌ڵگا له بواری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، ئه‌و جۆره شۆرشه به بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌کرێت که له دژی سوڵته راده‌په‌ڕێت و له رێگای به‌کارهێنانی هێزه‌وه سوڵته و حوكڕانی ده‌گرنه ده‌ست و ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕن، له‌وانه شۆرشی فه‌ڕه‌نسی، شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر له روسیا، شۆرشی ئێران و که‌وتنی شای ئێران، شۆڕشی ما‌و سی تۆنگ له چین. کورد هه‌رگیز شۆڕشی نه‌کردوه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه و باروودۆخه، هه‌موو کاتێکیش وشه‌ی شۆڕش به‌هه‌ڵه به‌کارهێنراوه، نه‌ک جارێک به‌ڵکو چه‌ندان جار له زاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێم و مام جه‌لال سکهتێری یه‌کێتی و سه‌رکردانی تر بیستراوه و گوتراوه شۆڕشی کورد و له نوسینه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، کورد بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ئازادیخوازی هه‌بووه و رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌یی بووه. شۆڕش ده‌رئه‌نجامێکی هێجگار فراوانی گۆڕانکاری تێدا هه‌یه. شۆڕش هه‌ر بۆ بارودۆخی سیاسه‌ت به‌کارناهێنرێت، هه‌موو دیارده‌یه‌ک که گۆڕانکاریه‌کی ریشه‌یی له کۆمه‌ڵگادا به‌رپابکات ده‌ڵین شۆڕشێک بووه، وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی چاپی گوتنبێرگ شۆرشی نووسین و بڵاکردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌تی کرد، ئینته‌رنێت و کۆمپیوته‌ر شۆڕشێکی تری بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و راگه‌یاندنی دروستکرد، له ئه‌وروپا له ساڵانی 1800 به میکانیکی کردنی به‌رهه‌مهێنان کارگه و پیشه‌سازی دروستکرد که بووه هۆی گۆڕانکاری ریشه‌یی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی که پێی ده‌ڵێن شۆڕشی پشه‌سازی. ده‌توانرێت ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان رووده‌دات به شۆڕش دابنرێت، به لیبڕاڵیزمی وه‌حشی خه‌ریکی سه‌رتاپا گۆڕینی کۆمه‌ڵگای کوردین چ ئابووری چ ئیداری و چ فه‌رهه‌نگی و چ گۆڕینی هه‌ویه‌تی میلله‌ت. نه ده‌زانن لیبرالی چییه، نه ده‌زانن ئابووری بازاڕ Market economy چیه، له‌جیاتی وشه‌ی(بازاڕی ئازادFree market ) به‌کارده‌هێنن که دوو شتی زۆر جیاوازن ، بازاڕی ئازاد مانای به‌ره‌ڵاخانه، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا بازاڕی ئازادی نیه و حکومه‌ت ده‌ستده‌خاته بازاڕه‌وه و تهعوزی جیاوازی نرخی به‌رهه‌می کشوکاڵ ده‌دات به جوتیاران، بۆیه گوێزی ئه‌مریکی له کوردستان ده‌فرۆشرێت و گوێزی هه‌ورامانیش پوچ بووه. .
خۆپیشاندان چییه:: هه‌ر مانای وشه عه‌ره‌بیه‌که‌یه (موزاهه‌ره) و به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی manifestation ، خۆت پیشان بده و خۆت ده‌ربخه که ناڕازیت که شتێک ده‌خوازیت. به خۆده‌رخستن و خۆپیشاندانی راو بۆچون و داواکاری په‌یامێک بڵاوده‌کرێته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی که گوێی لێ بگرن و به هیوای ئه‌وه‌ی ته‌وژمێكی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکرێت. رێپێوان هیچ نییه ته‌نها مه‌سیره‌ی عه‌ربیه و مارش و کۆرتێژی فه‌ڕه‌نسی، خڕبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه و رێگا گرتنه‌به‌ر به بۆنه‌یه‌ک یا به مه‌به‌ستێک که بێ ده‌نگه و بێ داواکاریه، ئه‌وه‌ش جیاوازیه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان.
سوکایه‌تی پێکردن و جنێو یا جوێن: جنێودان قسه و وشه‌ی ناشیرین وتنه به که‌سێکی تر یا شتێك. قسه و وشه‌یه‌ک که هه‌ستی ئینسان ببزوێنێت و شایسته‌ی وتن نه‌بێت، قسه و وشه‌ی ناشیرین له‌به‌ر قورسی کاریگه‌ری و ناشیرینی ماناکه‌ی ناتوانرێت به‌کاربهێنرێت. قسه و وشه‌ی ناشیرین ئینسان زوو بریندار ده‌کات چونکه له هه‌ستی ئینسان ده‌دات. وشه‌ی ره‌ق جیاوازه له‌گه‌ڵ وشه‌ی ناشیرین. سوکایه‌تی پێکردن جیاوازه و به یاسا رێی لێگیراوه چونکه له کهرامهوت و مافی ئیسنان نزیک ده‌بێته‌وه، وه‌ک مانای وشه‌که خۆیه‌تی که بریتییه له بێ ڕێزی و بێ نرخکردن و شکاندنی شه‌خس، سوکایه‌تی پێکردن بریتییه(( له تومه‌ت دانه پاڵ که‌سێک به مه‌به‌ستی تاوانبارکردنی ئه‌و که‌سه به تاوانێک، یا شکاندی ئه‌و که‌سه له چاوی خه‌ڵک به‌بێ بوونی به‌ڵگه))، به‌ڵگه زۆر گرنگه چونکه که به‌ڵگه له ده‌ستدا بوو به گوێره‌ی یاسا ناچێته خانه‌ی تاوانه‌وه به سوکایه‌تی پێکردن، شته‌که‌ش نسبیه مانای رێژه‌ییه و چه‌ندێک وشه و تومه‌ت و کاره‌که کاریگه‌ر و قورسه، که به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگی میلله‌ت و نه‌رێتی میلله‌ت ده‌گۆڕێت. بۆ نموونه له وڵاتێکی دیکاتۆری ناتوانرێت به سه‌رۆک بلێیت تۆ هه‌ڵه‌ت کردوه به‌ڵام له وڵاتێکی دیموکراتی ئاسایی ترین شته. 15 ساڵێک پێش له ئه‌مریکا گاری هارت پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بوو ، له‌کاتی هه‌ڵبژادنه‌کاندا مێدیاکان ئاشکرایانکرد که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژن و خێزانی هه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کچێکی جوان هه‌یه و وێنه‌کانی له‌گه‌ڵ کچه‌که له مهلهوانگهیهکد بوو بڵاوکرده‌وه، گاری هارت ناچار وازی هێنا له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی دیکاتۆری بوایه به تومه‌تی سۆکایه‌تی پێکردن ئه‌و که‌سه‌یان له سێداره ده‌دا!!!.
لێره‌دا دوو شت هه‌یه بهخراپباسکردن و سوکایه‌تی پێکردن جیاوازن، بهخراپباسکردن ئه‌وه‌یه خراپه‌ی که‌سێک بخه‌یته روو یا به به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت جا تووند یا نه‌رم، ئهمهیام له مێدیای غه‌رب پێی ده‌ڵین ((هێرش کردنه سه‌ر)) و هیچ کاتێک نابێت به بابه‌تێکی یاسایی، سوکایه‌تی پێکردنیش پله‌ی هه‌یه و گه‌وره‌ترینیان تومه‌ت بۆ دروست کردنه که له غه‌رب پێی ده‌ڵێن کالۆمنی که ئه‌مه‌یان تاوانێکی بابه‌تی یاساییه. سوکایه‌تی پێکردن به سویدی Frtal و به ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی Defamation .
بۆچی یاسا!!، وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه:: بنچینه و مه‌به‌ستی یاسا چه‌سپاندنی عه‌داله‌ته، که عه‌داله‌ت له یاسادا نه‌بێت مانای یاساش نییه و حوکمی قه‌ره‌قوشه. بۆ نموونه یاساکانی سه‌ددام و شای ئێران و ستالین عه‌داله‌تی تێدا نه‌بوو، له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ماف و یاسا و عه‌داله‌ت دانهرێژڕابوو. ((له هه‌شتاکان دوو ساڵ له غه‌رب حقوقم خوێندووه، مامۆستایه‌کی ژنم هه‌بوو، ته‌مه‌ن سه‌روو 50 ساڵی که دکتۆرای له مێژووی یاسا هه‌بوو و ده‌رسی میژووی یاسای ده‌گوته‌وه رۆژێکیان گوتی: یاسا له چییه‌وه هاتووه !!، گووتی له سه‌ره‌تا یاسا بریتی بووه له عادات و ته‌قالید و نه‌رێت له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، دوایی کراوه به نووسین، و له دوای ساڵانی 1700 وورده وورده کراوه به سیسته‌مێکی یاسایی و داگایی له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و فه‌لسه‌فی که پێی ده‌ڵین فه‌لسه‌فه‌ی حقوق))، مانای بنه‌مایه‌کی مهعوقلی و عه‌قلانی هه‌یه و حیکمه‌ت و مه‌نتیقی تیدایه.
ئه‌خلاق چییه: بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌یت ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌ی ئه‌خلاق ئیحساس و هه‌سته، هه‌رچی ئیحساس و هه‌ستی ئینسان ببزوێنێت و قبوڵی نه‌کات ده‌بێت به بابه‌تێکی ئه‌خلاق. له غه‌رب وشه‌ی مۆراڵ به دوو مانا به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام له زمانی عه‌ربی دوو وشه‌ی هه‌یه که ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وی، له غه‌رب مۆرال بۆ هه‌ردووکیان به‌کارده‌هێنیت و ئێتیک به‌کارده‌هێنیت که لایه‌نی تیۆری و مه‌فهومی ئه‌خلاقیه.
زمان ئه‌وه نیه که کورد تێی گه‌یشتووه، له دوایی ساڵانی 1960 که هه‌ره‌سی فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌ستی پێکردوه، باش ده‌بینرێت که هه‌وڵده‌درێت وشه‌ی عه‌ربی له زمانه‌که لاببه‌ن و ده‌ربهێنن و له پاش ساڵانی 1991 پرۆسه‌که خێراتر کراوه و وشه‌ی عه‌ربی به غه‌ربی جێگا ده‌گیڕێته‌وه که که‌س لێی تێناگات وه‌ک مۆڕال له‌جێی ئه‌خلاق ، سێکس له جێی جنس... هتد، هه‌ندێکیش خۆی ده‌پارێزێ له به‌کارهێنانی وشه‌ی عه‌ره‌بی له نووسینه‌کانیدا، ئه‌م تاقمه‌یان خۆیان قه‌تیس ده‌که‌ن و توانای ته‌عبیری خۆیان ته‌سک ده‌که‌نه‌وه و توانای تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌که‌ش که‌م ده‌کاته‌وه، هه‌ر وشه‌یه‌ک که میلله‌ته‌که به‌کاری هێنا و لێی بگات وشه‌ی ئه‌و زمانه‌یه،((به گوێره‌ی زانستی زمان وشه بریتیه له ره‌مزێکی ده‌نگی بۆ دهلالهتکردن له شتێک، که به‌کارهێنه‌ره‌کانی رێکه‌وتوون له‌سه‌ر ماناکه‌ی، وشه‌یه‌ک خه‌ڵک لێی تێنه‌گات مانای وشه نییه)). کورد نه‌خۆشی زمانی هه‌یه و زمان ده‌کات به ئامڕازێکی دروستکردنی قه‌ومی و وه‌ک چه‌کێک به‌کاری ده‌هێنێت بۆ هه‌ویه‌ت دروستکردن، مه‌نتیقه بێ ئهقلیهکه ئه‌مه‌یه: من دژی عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بیم که‌واته من کوردم، نامه‌نتیقی ئه‌مه له‌وه‌دایه بۆ کوردێکی ئێران راست نییه چونکه ئه‌وان دژی وشه‌ی عه‌ره‌بی نین . کورد خهرافهیهکی رووته.
وتاره‌که‌ی سه‌رنووسه‌ر ئه‌حمه‌د میره‌م خوێنده‌وه به ناوی (بازرگانیه‌کی خراپ له کوردستان)، به‌ڵێ کاکه میره بازرگانیه و به‌س شتێکی تریشه. کاکه میره کورد به‌سته‌زمانه!!، گه‌ر تۆزێک ووردبین بیت، له دوای راپه‌ڕێن گه‌ڵێك رێخراوی جیهانی بۆ یارمه‌تیدان رژایه کورستانه‌وه، له دوای ساڵی 2003 له ماوه‌ی مانگ و چه‌ند رۆژێک هه‌مووی فووی پیاکراو نه‌ما، ئه‌مجا یه‌کسه‌ر چه‌ندین و چه‌ندان رێخراوی جیهانی تر به ناوی تر و مه‌به‌ستی جۆری تر هاتن و خۆیان دامه‌زراند و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن. له زۆر شوێن ده‌بینرێت که کوردستانی گه‌وره چه‌ند مانگێکی تر و چه‌ند ساڵێکی تر دروست ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له کێشه‌ی سیاسی دروستکردنی وڵاته‌که بکرێته‌وه، چۆن دوو قه‌بیله له هه‌رێمێک ناتوانن حکومه‌تێک دروست بکه‌ن جا چۆن ئه‌و هه‌موو هۆز و تیره‌یه ده‌توانن وڵات و حکومه‌ت دروست بکات!! . له دوای روخانی سه‌ددام بۆیان ده‌رکه‌وت که کورد عامیلێکی کاریگه‌ر و گرنگه له روخانی رژێمه‌کان و زۆر گرنگیان پێدا و بۆیه پروپاگه‌نده‌ی کوردستانی گه‌وره‌ش زۆر بڵاوده‌کرێته‌وه که بۆ تهعبیئهکردنه، به تایبه‌تیش ئاراسته‌ی ئێران وسوریا کراوه. که ده‌یانه‌وێت به کورد ئێرانیش بخه‌ن، ته‌ماشای دروستکردنی سایتی
kurdishperspective.com بکه‌ن که کۆکردنه‌وه‌ی کورده و خۆشیان ئاشکرا ناکه‌ن کێی له پشته‌وه‌یه و ئاراسته‌ی ئێران کراوه. ته‌ماشای سایتی
kurdishglobe.net که له هه‌ولێره‌وه گه‌رم ده‌کرێت، گه‌ر ته‌ماشای ناوی هه‌ردووکیان و هه‌ڵبژاردنی وشه‌کان بکه‌یت له یه‌که‌وه نزیکه، کرستینا کۆیڤنهن Kristina koivenen که له کوردیش گلۆب کار ده‌کات و له هه‌ولێر بوو وتارێکی وه‌رگێراو بۆ کوردی له سایتی خه‌ندان بڵاوکرایه‌وه که دوایی لابرا، نوسیبووی له ساڵی 2006 ده‌وڵه‌تی کوردی دروست ده‌بێت و ئه‌مریکا 20000 سه‌رباز داده‌به‌زێنێت:: ته‌ماشا ئه‌و پڕوپانگه‌نده گه‌وره‌یه، ئه‌م زانیاریه نهێنیه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکی له کوێ هێناوه !! به ووردی ساڵ و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان!!!!!!, کرستینا کۆیڤنهن کێیه!! ئه‌م ژنه سۆسیۆلۆگه مانای دیراسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، له وتاره‌که‌ی له سایتی خه‌ندان نوسرا بوو که راویژکاری ئۆباما بووه له کاتی هه‌ڵبژاردنی، ئه‌م ژنه فلندیه، سویودی فلهندیه به ناوه‌که‌یدا دیاره کۆیڤنهن ناویکی فلهندیه و کریستنا ناوێکی سویدیه مانای له سویدیه‌کانی فلهندایه. من به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی که هه‌مه ئیمانم به‌وه نیه که نه‌ک کوردستانی گه‌وره و زه‌به‌لاح به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ دروست ببێت به هه‌ر حاڵ له 20 ساڵی داهاتوو، هه‌رچیش ئێستا هه‌یه من پێی ده‌ڵێم (((عه‌مه‌لییه‌کی موخابه‌راتی))) که CIA فووی پیا ده‌کات تا کورد ته‌عبیئه بکات دژی ئێران و سوریا، چونکه رێکه‌وتنامه‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق روون و ئاشکرایه..
جارێکیان پڕۆفیسۆریکی زانکۆی هارڤاردی ئه‌مریکی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌یگووت : فه‌ڕه‌نسی کۆکاکۆلا له‌گه‌ڵ خواردن ناخواته‌وه، شه‌راب له‌گه‌ڵ خواردن ده‌خواته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆکاکۆلا بخواته‌وه ده‌بێت شێوه‌ی ژیانی بگۆڕیت. به‌و شێوه‌یه عیلم ومهعریفهتیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له کوردستان له ئارادایه Development نییه به‌ڵکه Transformation ه، بۆیه زۆر که‌س ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک گۆڕاوه، جارێ زووه با 10 تا 20 ساڵی بهسهردابراوه خه‌ڵک هه‌ویه‌تی خۆی له یاد بچێته‌وه، چونکه ئینسان هه‌ویه‌تی خۆی نه‌زانی چیت بوێت لێی دروست ده‌که‌یت.
**** بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌عبیر و مهفومهکانی ئه‌م نووسینه، ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت و تاقه‌تی کتێب خوێندنه‌وه‌ی نییه، ده‌توانێ ته‌ماشای ویکیپێدیا بکات له‌م لاپه‌ڕانه‌ی خواره‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێن که مه‌رج نییه زانیاری ویکیپێدیا راست بێت، چونکه خه‌ڵک ده‌ینووسێ و مه‌رج نییه زانیاری ئه‌کادیمی زانکۆ بێت و که‌مو کورتی تێدایه، یا راستی و دروستی مه‌رجداره.
http://en.wikipedia.org/wiki/Honour http://en.wikipedia.org/wiki/Dignity http://en.wikipedia.org/wiki/Framing_(social_sciences) سوید-
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست