کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ: دیوێکی تری...!
Monday, 05/12/2011, 12:00
بوون و واجبی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه، که به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بپارێژێت و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که یاری به به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بکات و بیخاته مه‌ترسی. پێشه‌کی لێره‌دا ئاماژه بۆ دێڕیک شیعری سه‌عدی شیرازی ده‌که‌م که ده‌بێژێت(ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازار و عه‌زابی ئینسانێکی تر نه‌کرد خۆی به ئینسان نه‌زانێت!).
کاره‌ساتی دهۆک و زاخۆ شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بوو،به‌ڵکو رووداوه‌که دره‌نگ و زوویی که‌وتبوو و ئه‌گه‌ریی ئه‌وه‌ش هه‌بووه له هه‌ر شوێنێکی تر بێت به‌ڵام زاخۆ ده‌سپێشخه‌ری کرد، رووداوێکی سیاسی نییه به‌ڵکو رووداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. کاره‌ساته‌که ئه‌نجامی گۆڕانکاری نه‌خشه‌کێشراوی پێلان بۆ دانراوه، که له‌م 8 ساڵه‌ی داویی خراوه‌ته تهتبیقکردن به ناوی دیموکراتی و پێشکه‌وتن و لیبرالیزم. که ده‌ستێکی گه‌وره‌ی له پشته که خاوه‌ن مه‌عریفه‌ت و زانسته و ده‌زانێت شت چۆن ده‌کرێت.
کاره‌ساته‌که گه‌رچی کۆمه‌ڵێک گه‌نج به خوێنگه‌رمی و حه‌ماسه‌ت و بیرلێنهکردنهوه کردبێتی که ته‌عبیر له کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگادا ده‌کات، هه‌ست به نامۆیی و هه‌ویه‌ت بوونبوونه و پاراستنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی و رهتدانهوهیهکی ئیحساسیه و تایبه‌ت نییه به کورد یا موسڵمان و ئیسلام. مارتین سکۆرسێس که ده‌رهێنه‌رێکی فلیمی سینه‌مایی به‌ناوبانگی جیهانییه له هۆلیود له ئه‌مریکا، له ساڵانی 1980 فلیمێکی له‌سه‌ر ژیانی (حه‌زره‌تی مه‌سیح، دروودی خوای لێ بێت) ده‌رکرد به‌ڵام له‌شاری نیۆیۆرک هێرشیان کرده سه‌ر و سینه‌ماکه‌یان سووتاند.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له رووداوی زاخۆ، سه‌رۆکی پارتی رووداوه‌که ده‌قۆزێته‌وه و ده‌یکات به مه‌سه‌له‌یه‌کی ئایینی و ناکۆکی ئایینی و پیشاندانی موسڵمان وه‌ک تاوانبار (ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی مهترسناکه) و خۆی ده‌کات به پارێزه‌ر و جه‌نگاوه‌ری مه‌سیحی و یه‌زیدی، که به گوێره‌ی مێدیاکانی کورد گه‌ر راست بێت وشه‌ی (ئاماده‌یی ئه‌و شه‌ڕه)ی به‌کار هێناوه(ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی قورسه). شته‌کان هه‌روا ساده نین و ئینسان نابێت ساویلکه بێت و ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بکات بۆچی 1500 ساڵه یه‌زیدیه‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا بوون و له ناونه‌براون و کاتێک ئێستا ئه‌مریکا هاتووه‌ته ناوچه‌که و ئه‌وان تووشی تێرۆر بوون!، باشه بۆچی ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحی له ئێرانی ئیسلامی تووشی تێرۆر نابن و گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌یان له تاران هه‌یه و ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان له ئێران هه‌یه!؟ (ئه‌م پرسیارانه پێویستی به وه‌ڵام هه‌یه). ماڵی بارزانی خۆیان سه‌ر به خێزانێکی زۆر (کۆنسێرڤاتیزم- موحافیز و ته‌قلیدی)ن که‌چی هاتوون ته‌له‌فیزیۆنی (کۆره‌ک) بۆ منداڵ و گه‌نجی ئه‌و میلله‌ته داده‌نێن!. من لێره‌شدا ئه‌و یادوه‌رییه ده‌خه‌مه به‌رده‌ست سه‌رۆکی هه‌رێم که کاتێک باوکی سه‌رۆکی پارتی بوو له ساڵانی 1970-1974 له شاری سلێمانی پیاوێکی میسری ناوی (ئهبوشامات)بوو، حکومه‌تی عێراقی هێنابووی و مه‌دینه‌ت ئهلعابی کرده‌وه و به‌شیکی تێدا بوو که ژن به نیمچه رووتی خه‌ریکی سحرکردن بوون ، پاش 3 مانگ خه‌ڵکی شاره‌که هه‌مووی په‌لاماری دا به‌شه‌و و به چه‌ند سه‌عاتێک بۆیان رووخاند، که به‌شه‌ش مانگ دروستی کردبوو، گووتیان ئه‌بوو شامات چوو بۆ لای مسته‌فا بارزانی و پێی گووتبوو شاری سلێمانی زیانێکی زۆری لێداوم، ده‌بێژن مسته‌فا بارزانی 2000 دیناری پێ دابوو که ئه‌و کاته پاره‌یه‌کی زۆر بوو.
دیارده‌ی زۆر سه‌یر له کۆمه‌ڵگای کوردستان دروست بووه، له ساڵانی رابووردوو شاره‌کانی کوردستان به هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره و به لێشاو که‌لوپه‌لی (پاپا نوێل) ی چه‌ژنی مه‌سیحیه‌ت له کاتی سه‌ریساڵی نوێ رژایه بازاڕی شاره‌کانی کوردستان و خه‌ڵکیش هه‌ر نه‌یده‌زانی ئه‌وه چییه و بۆچی به‌کاری بهێنن و سوودی چییه!، کێ کردی و کێیی له پشته‌وه بووه (که‌س نازانێت!)، چه‌ند ساڵێکی پێش هه‌ڵمه‌تێکی به لێشاوی زۆر کرا به تایبه‌تی له مێدیاکانه‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ژنی (فاڵهنتاین) و ئێستا کرز بووه! . به گوێره‌ی زانیاریم له مێدیای سویده‌وه له ئه‌ڵمانیا رێكخراو و لێپرسراوانی یهزیدیکانی ئه‌وروپایان کۆکردبووه و دوایان لێکردبوون به کۆمه‌ڵ بێنه سه‌ر ئایینی مه‌سیحی، به‌ڵام رازی نه‌بوو بوون، گووتبوویان کردنیان به مه‌سیحی زۆر سه‌خته. سه‌فیری کۆنی سوید له تورکیا Ingmar karlsson که نزیکه‌ی 15 ساڵ له ئه‌نقره سه‌فیر بووه و کتێبێکی ده‌رکرد به ناوی کوردستان که هه‌رایه‌کی زۆری دروستکرد. ئینگمار کارلسۆن ئێستا خانه‌نشینه و لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه له زانکۆی لوند له سوید و(Istanbul Kltr University ) . به‌یه‌کێک له شاره‌زاکانی یه‌زیدی داده‌نرێت و له سوریا و تورکیا وعێراق دیراسه‌ی له‌سه‌ر کردوون هه‌ر له ساڵانی 1970.
رووداوی زاخۆ نه سه‌یره، نه چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو. رهتدانهوهیهکی کۆمه‌ڵاتییه. دوو ساڵ پێش له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی یه‌ک سه‌عاتی له سه‌ر رووخانی شا له ئێران که BBC کردبووی، چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵایه‌کی به‌ته‌مه‌ن له (قوم) کرد له ئێران، ئایهتوڵاکه گووتی ئێمه شۆڕشمان بۆ ئه‌وه نه‌کرد، که جمهوری ئیسلامی دروستبکه‌ین، به‌ڵام وای لێهات، ئێمه شۆڕشمان دژی شا کرد، که ده‌یویست ئێمه بکات به غه‌ربی و ئێمه میلله‌تێکی غه‌ربی نین، قسه‌که‌ی راسته ئایه‌توڵا مونته‌زیری ههڵبرژێردەر بۆ جێگاگرتنه‌وه‌ی ئیمام خومه‌یه‌نی، به‌ڵام رهفزیکرد جێگای ئیمام خومه‌یه‌نی بکرێته‌وه، چوو له قوم دانیشت و گووتی سیاسه‌ت کاری من نییه. ته‌نانه‌ت دیارده‌ی ئۆ‌ردۆگان له تورکیا ره‌تدانه‌وه‌یه بۆ که‌مالیزم که به 100 ساڵ نه‌توانرا تورک بکات به ئه‌وروپی و ئێستا تورکیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ویه‌تی خۆی و به رێگه‌ی خۆی پێشکه‌وتن دروست ده‌کات به 10 ساڵ زیاتریان له که‌مالیزم کردوه و ئێستا شه‌رم له توركی خۆیان ناکه‌ن.
سه‌یره سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی ده‌خاته شه‌ڕه‌وه و خۆی ده‌کات به جه‌نگاوه‌ری مه‌سیحی و یه‌زیدی، به‌ڵام به‌رگری ناکات له منداڵێکی کورد، که چۆن مامه‌ڵه ده‌کریت له قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها دم‌وچاوی له موسڵمان ده‌چێت. به‌کارهێنانی وشه‌ی (شه‌ڕ) قورسه، ئه‌مه(Signal)ێکی سیاسییه و ده‌یدات به وڵاتان و چووته له‌و نه‌خشه تازه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵات. ته‌نانه‌ت موباره‌ک و (جه‌نه‌ڕاڵ ته‌نتاوی) له میسر شتی وایان نه‌گووتوه!.
ئه‌وه درۆیه‌کی زۆر گه‌وره بووه که خه‌ڵک باوه‌ڕی پێکردوه، هه‌رگیز ئایین له سیاسه‌ت جیانه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌هێڵراوه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بکه‌وێته ژێرده‌ستی پیاوانی ئایینی. ئایین هه‌میشه پاشکۆی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بووه. ئایین له ئه‌مریکا رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه و بڕیارده‌ره، ئه‌وه‌ندی بزانم له پۆڵۆنیا و یۆنان و روسیا که حکومه‌تێکی تازه دێته سه‌ر حوکم به به‌شداری و شایه‌تی پیاوانی گه‌وره‌ی ئایین ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت له سوید کاتی په‌رله‌مانی نوێ پاش یه‌که‌م دانیشتن ده‌چن بۆ که‌نیسه. له رۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تێکی ئایینی ناتوانێت پێداویستیه‌کانی ئینسانی ئه‌مڕۆ دابین بکات و دنیایهیهکی ئاڵۆزه و ته‌کنۆلۆژیا تهحوکومی ژیان ده‌کات. ماوه‌ی نێوان میلله‌تان ته‌سک بووته‌وه و سنووری میلله‌تان پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و میلله‌تان پێویستیان به یه‌کتری هه‌یه. ئایینه‌کان تێکه‌ڵاو به یه‌کتری بوون و زیاتر له یه‌کترین تێگه‌یشتوون، پێکه‌وه‌ژیان حهتیمهتێکی ژیانه و مێژووی و به خێری ته‌واوی ئینسانه جا ده‌وڵه‌تی ئایینی له‌و نێوه‌دا سه‌خته جێگه‌ی ببێته‌وه، به‌ڵام میلله‌تان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین کۆمه‌ڵگاو فه‌رهه‌نگی خۆیان دروستکردوه و تایبهتمدنی خۆی هه‌یه و شانازی به خۆیانه‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت. هه‌موو ئایینه‌کان یه‌ک ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش چاکه‌ی ئینسانه و دروستکردنی ئینسانێکی ئیجابی و هه‌موویان یه‌ک شت ده‌ڵێن به‌ڵام به وشه و ته‌عبیری جیاوز. هه‌موو ئایین و ئایینه‌کانیش بریتییه له هێزێکی مه‌عنه‌وی و قییه‌می و ئه‌خلاقی بۆ ئینسان.
من ئه‌و زانیاریه‌م نییه، که به ووردی چی و کێ له پشتی رووداوی زاخۆ و دهۆکه، یا ئه‌گه‌ری چ وڵاتێک له پشتیه‌وه هه‌بێت بێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی تا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بمێنێته‌وه. من ته‌نها راو بۆچوون له‌سه‌ر رووداوه‌که ده‌خه‌مه روو، هه‌روه‌ها ئه‌و باوه‌ڕه‌م نییه که راستی له کن من بێت، من هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌ده‌م و له‌به‌ر رۆشنایی زانیاری نه‌ک شت له گیرفانی خۆم ده‌ربهێنم یا له ئیحساسی خۆمه‌وه شت بڵێم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست