رێبازی بارزانی و جه‌لالیزم له‌گه‌ڵ ژماره‌ی فیبۆناچی
Thursday, 07/07/2011, 12:00
(یه‌ک دوو ساڵ پێش گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان زیاتر ووردتر شاری سلێمانی، هه‌ر له ناو دائیره‌ی سه‌فه‌ر و جنسیه خۆی، به شرینقه خوێنیان لێدهرهێنام و 30000 دیناریان به زۆر لێ سه‌ندم)، له ئه‌وروپا موراجه‌عه‌ی دکتۆریش ده‌که‌یت و فه‌حسیشت بۆ ده‌کات ناکاته 30000 دینار مانای پتر له 30 دۆلار، بۆم ده‌رکه‌وت له بۆشایی نه‌بوونی حکومه‌تدا ئه‌مه بازرگانیکردنه که مافایاکان له پشتیه‌وه‌یه.
له‌م نووسینه حه‌زده‌که‌م ره‌سم به‌کار بهێنم، چونکه ره‌سم زۆر له وشه مانادراتره و مانا به‌خشتره. ئه‌م گووته‌یه‌ی کارل مارکسم دۆزیه‌وه که زۆر به ناوبانگه::
"History repeats itself, first as tragedy, second as farce.
سنووری ئێران و عێراق و تورکیا که کوردی که‌وتوه‌ته نێوان ئه‌و میلله‌تانه نه‌خشه‌که‌ی نه‌کێشاوه، به‌ڵکو ئینگلیز و و موهه‌ندیسی ئینگلیز نه‌خشه‌که‌ی کێشا و له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وڵه‌تی کوردیان فه‌رامۆشکرد و وه‌ک تاکتیک هێشتیانه‌وه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر کێشه‌ی ئاینده.
که باسی شت ده‌کرێت، ئینسان ده‌بێت رێز بۆ شه‌خسه‌که دابنێت، من رێزم بۆ هه‌موو شه‌خسێک هه‌یه. ئینسان ده‌بێت کار و کرده‌وه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنێت. ئینسانێش شانازی به سه‌رکرده‌ی خۆی ده‌کات و ره‌خنه‌شی لێده‌گرێت چونکه هیچ که‌س بێ عه‌یب نییه و هه‌موو که‌س ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه، ده‌ردی ئه‌وروپی ده‌ڵێت:: هه‌رچی بین هه‌ر ئینسانین.
جه‌عفه‌ر ئیمنک چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش له پاش کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان حیزبی سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن گووتی پارتی یه‌ک رێبازی تێدایه ئه‌ویش ڕێبازی بارزانییه!!!، به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌که روون بکاته‌وه یا پێناسه‌ی بکات، مانای چی !!!، ئه‌م زاراوه‌یه جار جار به‌کارده‌هێنرێت و ده‌بیسترێت بێ ئه‌وه‌ی پێت بڵێن مانا‌و مه‌به‌ست چییه، بێگومان ئه‌مه جۆرێکه له Framing ، مانای ئه‌قڵت به شێوه‌یه‌ک راده‌هێنێت که له‌ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا بیربکه‌یته‌وه. هه‌رکه‌سیش ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه و چ را و هه‌ڵوێستێکی هه‌یه به‌مه‌رجێ ئازادی له یه‌کێکی تر زه‌وت نه‌کات. ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وه‌رگێراوه.
گومانی تێدا نییه که بۆ هه‌موو کورد جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازی ده‌بوو گه‌ر که‌سێکی تیا هه‌ڵبکه‌وتایه که شتكێکی بۆ مه‌عریفه‌تی ئینسانی زیادبکردایه یا که‌سێک بووایه ره‌وتی مێژووی بگۆرایه و کۆمه‌ڵگای ئینسانی جیهان وه‌ک نموونه‌ی ئینسان باسی بکردیایه وه‌ک غاندی، ما‌و، لنین، کارل مارکس، چه‌رچڵ، ناسر، نه‌هرۆ، ماتین لۆته‌ر کینگ .......
مسته‌فا بارزانی که به ناوبانگه به مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بێگومان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و چه‌کداری کورد له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا که نزیکه‌ی 15 ساڵ بوو، نرخی خۆی له مێژوودا هه‌یه ، به‌ڵام موباله‌غه و زیادڕه‌وه‌ی هه‌یه له رۆڵیدا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌کرێت و بگووترێت که له‌سه‌رده‌می سه‌رکردایه‌تیکرنی بزوتنه‌وه‌ی کورد، میلله‌ت کورد توشی گه‌وره‌ترین نسکۆ و رمان و شکست بوو، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا بزونتهوهکه به شه‌و و رۆژێک هه‌رسی هێنا و نزیکه‌ی 50000 که‌س ئاواره و ماڵ‌وێران بوو له ئێران و باشووری عێراق، ئه‌مه‌ش بۆ مێژوو قورسایی خۆی هه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندی سیاسی سه‌رده‌می سه‌رکردایه‌تیکردنی ئه‌و.
رێبازی بارزانی هیچ مانایه‌کی نییه و وشه‌که بێ بنه‌مایه، چونکه مه‌سته‌فا بارزانی له‌پاش خۆی هیچ نووسراوێک و رێنمایی و فیکرهدهربڕینی به‌جێ نه‌هێشتووه، هیچ رێڕه‌وێکی فیکری و عه‌مه‌لی دانه‌ناوه و ده‌رنه‌بڕیوه که میلله‌ت له‌سه‌ری بڕوات. ئیتر رێبازی چی و ڕێره‌وی چی!!.
به‌ڵام مسته‌فا بارزانی پیاوی ده‌سه‌ڵات بوو که به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ( رجل السلطه) که له لێکوڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا که‌س شیکاری نه‌رکردوه ته‌نانه‌ت له مه‌هاباد له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د ناکۆکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. ده‌سه‌ڵاتداری ئامرازی خۆی هه‌یه، له دکتاتۆری تۆقاندنه، له دیموکراتی یاسا و رای میلله‌ته، ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و یه‌کانه‌یی، له رێگای سه‌روه‌ت و سامان( بهرلوسکۆنی ئیتالیا)، له ئایین له رێگای قه‌ناعه‌ته‌وه. وه‌لی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت مسته‌فا بازرانی مۆدێلێکی تری ده‌سه‌ڵاتداری داهێنا و ئیبداعکرد، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات له رێگای جینات Genitic و ژنخوازی، به ژنهێنان له هه‌موو عه‌شیره‌ت و ناوچه‌کان و پیاوانی گه‌وره، به‌مه‌ش هه‌مووی به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌به‌سته‌وه ( به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واو و ئه‌زه‌لی دروست ده‌کرێت) به ئینگلیزیTotal power، سیاسی، عه‌سکه‌ری، ئابووری و ئیداری . ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی هه‌یه که ناو‌کی باوک و کوڕه‌کانه و بازنه‌ی یه‌که‌م ئامۆزا‌و برازا و پاشان بازنه‌ی دووه‌م خزم و که‌سوکار، پاشان بازنه‌ی ده‌ره‌وه عه‌شیره‌ت و ناچه‌که‌ی، پاشان له ده‌وری بازنه‌که خه‌ڵک و میلله‌ت دێت.
ژماره‌ی فیبۆناچی Fibonacci number: ژماره‌ی فیبۆناچی له ماتماتیکدا زۆر گرنگه و به‌ناوبانگه، له زۆر شت‌دا به‌کارده‌هێنرێت، ته‌نانه‌ت له شێکردنه‌وه‌ی به‌ش یاخود سه‌همی کۆمپانیاکان له بورسه له جیهاندا به‌کارده‌هێنرێت، له زۆر مه‌یدانی تردا ته‌تبیق ده‌کرێت. لیۆنادرۆ فیبۆناچی ماتماتیكی کۆنی ئیتالیه له ساڵانی 1200، ژماره‌کانیان هه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه ناو لێناوه. که هه‌ر ژماره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش خۆی کۆده‌که‌یته‌وه که ئه‌مانه‌ن:: 1, 2, 3, 5, 8, 13, 21, 34, 55, 89, 144, 233, 377, 610, 987,... ئه‌مه‌ی له دیراسه‌کردنی زیادکردنی که‌روێشک به‌کارهێنا.
بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی فیبۆناچی تاماشای ئه‌م سایتانهبکهن:
http://plus.maths.org/content/os/issue3/fibonacci/indexhttp://www.maths.surrey.ac.uk/hosted-sites/R.Knott/Fibonacci/fibnat.htmlجهلالیزملێرهدا ناچم باسی کتێبه‌که‌ی حه‌مه سه‌عید حسه‌ن بکه‌م چونکه جه‌لالیزم هیچ مانایه‌کی نییه.
جه‌لال تاڵه‌بانی که به‌ناوبانگه به مام جه‌لال، چالاکی سیاسی به شێوه‌یه‌کی جددی و مه‌بده‌ئی ده‌ستی پێ‌کرد بۆ سه‌رکرده‌یی میلله‌تی کورد، به‌شێوه‌یه‌کی مه‌بده‌ئی و فیکری خه‌باتی سیاسی ده‌ستپێکرد،که‌چی بۆ زۆر که‌س بووه هۆی جێی سه‌رسوڕمان, ته‌نانه‌ت تا رۆژ بڕوا که‌سانی نزیک و نزیکتر له خۆی نا‌ئومێد ده‌بن. بۆچی له کۆتایی ته‌مه‌نی روخسارێکی تری شه‌خسیه‌تی پیشادا و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ساڵانی خه‌باتی !!!، هه‌موو رابووردووی خۆی کرد به قوربانی له پێناوی تموحی شه‌خسی. که‌چۆن سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بوو به سهراب. ته‌ماشای ئه‌و ره‌سمانه بکه‌ن زۆر ماناداره، له خه‌باتی میلله‌ت و سه‌رکردایه‌تی میلله‌ت بۆ پله و پایه له هۆڵی حکومه‌تان نه‌ک له ناو میلله‌ته‌کی خۆی. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌یتوانی بێته‌وه ناو میلله‌ته‌که‌ی و خۆی ته‌رخان بکردایه بۆ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌ی به عه‌مه‌لی و خه‌ریکی دروستکردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بوایه، خۆی سه‌رۆکاری پرۆژه‌ی مه‌کته‌به دروستکردن، پرد دروستکردن، گۆڕپان دروستکردن، زانکۆ دروستکردن، نه‌خشه‌کێشانی شار، پرۆژه‌ی ستراتیژی ئابووری..........هتد له شار و شارۆچکه وقه‌زاو ناحێی کوردستان بکردایه!!!!. به‌وه خۆی ده‌کرد به پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌ی میلله‌ت.
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو له بیره‌وه‌ریه‌کانی که له رۆژنامه‌ی ( ئه‌ل شه‌رق و ئه‌ل ئه‌وسه‌ت) بڵاوکرایه‌وه گووتبووی (( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مارکسی بوو، من سۆسیال دیموکرات بووم)، به‌ڕاست ئه‌مه‌یان ناجایز بوو، ده‌باشه نووسراوێک بدۆزنه‌وه که ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر مارکسیزم نووسیبێتی، گره‌ویش ده‌که‌م ئه‌و زه‌مانه‌یه زانیبێتی سۆسیال دیموکرات چییه!! چونکه له ساڵی 1951 حیزبه ئه‌وروپیه‌کان دروستیان کردوه و، ئه‌وجۆره هه‌واڵ و فیکرانه وه‌ک عاده‌ت به له 10 ساڵ زیاتر دوایی ده‌نگی ده‌گه‌شته رۆژهه‌ڵات. که‌سێک خۆی له ژیاندا نهماببێت تا به‌رگری له خۆی بکات و خزمت بێت و نزیکترین که‌سێک بێت و فێری سیاسه‌تی کردوه جا به‌و شێوه‌یه باسی بکه‌یت( ئه‌مه له ئه‌وروپا پێێ ده‌ڵین بوعدی مهعقولێتی له ده‌ست داوه). ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ته‌نانه‌ت 1966 له به‌کره‌جۆ هه‌موو که‌س ده‌زانێت رۆڵی نه‌بینی و که‌س نه‌یده‌بینی. که مه‌لا مسته‌فا عه‌فوی کردن، ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی کرد به سه‌رۆکی دادگای شۆڕش، و کاری نه‌دایه ده‌ست مام جه‌لال.
له کۆتاییدا باسی سیاسه‌ت ده‌که‌م، که پاره‌ت هه‌بوو ده‌بێت چه‌کدارت هه‌بێت.
باش ته‌ماشای ئه‌م ره‌سمه بکه‌ن. ئه‌و کچه مه‌حبوبه، ئه‌و منداڵه له سلێمانی سواڵدهکات و چۆن به خنجیلانه دانیشتووه، چونکه پاره‌ی نیه چه‌کداریشی نییه، جووتێک جزمه‌ی هه‌یه که یا خێریان پێکردوه یا له کۆنه کڕيویهتی. میلله‌تێک منداڵه‌کانی ئاوا گه‌وره‌ببێت، ده‌بێت ئه‌و میلله‌ته چ ئاینده‌یه‌کی هه‌بێت!!! منداڵێک سه‌ره‌تای ژیانی به‌و شێوه‌یه ده‌ست پێ بکات چۆن ده‌توانێ هاوڵاتیه‌کی به‌رپرس بێت له‌و کۆمه‌ڵگایه!!!! و ئینسان چ به‌هایه‌کی هه‌یه!!!.
ته‌ماشای ئه‌م ره‌سمه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، سه‌ربازی له‌شکری ئه‌مریکی چۆن چۆنی له ته‌لاری سه‌ددامی کۆن پاره‌ی کورد و عێراقی ده‌بژێرێت. که‌واته چه‌کداری له خۆڕایی نییه!.
له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆن، پیاوێکی ئه‌مریکی که دکتۆرای له بیۆلۆژی هه‌بوو و 20 ساڵی ژیانی تهرخاکرد بوو بۆ دیراسه‌کردنی مه‌یموون. گووتی با ته‌ماشای (( سیاسه‌ت)) بکه‌ین له کۆمه‌ڵگای مه‌یموون، هات (شوتی) یه‌کی گه‌وره‌ی هێنا له ناوه‌ڕاستدا داینا، نێره زاڵه‌که له هه‌موویانی دا و شوتیه‌که‌ی هه‌ڵگرت و چووه سه‌ر به‌ردێک. ئه‌وانی تر هه‌موویان ده‌ستیان کرد به قیژه قیژ کردن و ههڵپهڕینهوه، پاشان چوار پێنج مه‌یموون گهلهکۆمهکێکیان لێ کرد و بۆی چوون و ده‌وریان گرت و په‌لاماریان ده‌دا، ئه‌ویش له ناچاری له‌سه‌ر به‌رده‌که هاته خواره‌وه و شوتیه‌که‌ی شکاند و کرد به دوو له‌ته‌وه، له‌تێکی بۆ ئه‌وان له ساحه‌که به‌جێ هێشت و چوه‌وه سه‌ر به‌رده‌که‌ی خۆی. دکتۆره‌که ووتی ئه‌وه سیاسه‌ته له کۆمه‌ڵگای مه‌یموون. جا گه‌ر تۆزێک ووردبین بیت (( ده‌سه‌ڵاتی فیفتی فیفتی یه‌کێتی و پارتی)) یش هه‌ر هه‌مان شت و مه‌نتیقه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست