هه‌ڵه‌ی نووسین و لێبووردن
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
نووسین کارێکی ئاسان نییه، نووسین ئاڵۆزترین پیشه‌یه. زمان که‌ره‌سه‌ی نووسینه و ئینسان به وشه‌کانی ته‌عبیر له‌وه ده‌کات که له مێشکیدایه. هه‌ر وه‌کو خاوه‌ن خه‌ڵاتێکی نۆبڵ گووتی: ئه‌وه‌نده وشه‌مان نییه تا بتوانین ته‌عبیر له‌وه بکه‌ین که له مێشکدایه.
ئه‌مه‌ش زۆر جار وا له ئینسان ده‌کات بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه یا ده‌قێکی نووسینی بێ پێز به‌رهه‌م بهێنێت. ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن له %70 کێشه‌ی نێوان ئینسان زمانییه و له یه‌کتری تێنه‌گه‌ێشتن.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی شیکردنه‌وه‌ی ده‌قی نووسین بابه‌تێکی گه‌وره‌ی لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه بووه. زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی ده‌قی نووسینیان ئاشکراکرد. یه‌کێک له‌وانه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا به ناوبانگه Umberto Eco ی ئیتالیه، که زاراوه‌ی زۆری وه‌ک Intertextuality ، Hypertextuality ، semiotics ی له شیکردنه‌وی ده‌قی نووسین به‌کارده‌هێنا و داهێنا..
من له نووسینێکی پێشووم جۆرێک له Hypertextuality م به‌کارهێنا، که ئیشاره‌تم به دێڕ و ته‌عبیڕێکی نووسه‌رێکی بهئیمکانیهت و به‌ڕیز کرد بوو. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نووسینه‌که‌م نه ئاڕاسته‌ی شه‌خسی نووسه‌ره‌که کردوه، نه باسی بابه‌تی نووسینه‌که‌ی تر.
من چاوه‌رێم ده‌کرد کاسانێک که به(ئیحساسی قه‌ومی) شت لێکبده‌نه‌وه ره‌تدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به نووسینه‌که و ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه، به‌ڵام که‌س ره‌تدانه‌وه‌ی نه‌بوو. من هه‌وڵم دابوو ئیشاره‌ت به هه‌ندێک واقیع بکه‌م و ته‌نها بۆ بیرلێکردنه‌وه.
گه‌ر وشه‌یه‌ک یا ته‌عبیرێکی نه‌گونجاو له نووسینه‌که‌ی مندا هاتبێت، بۆمن جێگه‌ی نیگه‌رانییه. گه‌رچی وشه‌ی وه‌ک جاهیل له نوسینه‌که‌م به‌کارهێناوه، مه‌به‌ست له‌وه نه‌زانی بوو له زانیاری. دیاره نه‌زانی و جاهیل له زمانی کوردی هه‌ر یه‌ک قورسایی خۆی هه‌یه که من جه‌هلم له‌وه کردوه. بۆیه داوای لێبووردن ده‌که‌م که وشه‌ی جاهیل یا ته‌عبیرێکی نه گونجاو له نووسهنهکهم به‌کارهێنابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست