ڕۆسته‌مه پێشکه‌وتووخوازه‌کانی ئێمه، پاڵه‌وانه کۆنه‌پارێزه‌که‌ی ئه‌وان
Sunday, 26/06/2016, 20:12
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ کوردستان به‌ریتانیا با:
بارزانی ئه‌لیزابێت ئه‌بوو
سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن مه‌له‌کی ئه‌بوو
پارتێکی پارێزگاران به‌ڕێوه‌ی ئه‌برد و پارتی کرێکاران و چه‌ند پارتێکی تر ئۆپسێۆن ئه‌بوون
پاڵه‌وانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌گه‌ر دەرەنجامی ده‌نگدانی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌با، دوای دەست خۆشی لە دەنگده‌ران ڕێزی له ئیراده‌ی گه‌ل ئه‌گرت و ده‌ستی له کار ئه‌کێشایه‌وه.
فه‌یله‌سوفێکی پێشکه‌وتووخواز مافی به‌خۆی نه‌ئه‌دا دوای به‌ده‌ست نه‌هێنانی ده‌نگ په‌نا بۆ جنێودان به‌رێ به‌ر له دادگا.
ڕۆستهمێکی سۆشیال دیموکرات دوای ئاگا بڕان، ژنه‌که‌ی هه‌ناسه‌ی له ڕۆستهمهکانی حزبه‌که‌ی نه ئه‌بڕی.
لیبڕالێکی ڕه‌خنه‌گر له‌گه‌ڵ خێزانی دیکتاتۆرێک هاوپه‌یمانی ژێرا و ژێری دژی مه‌لیک نه‌ئه‌به‌ست
ژن، منداڵ، برا و برازا، خوشکه‌زا، ..... هه‌تا زاوای سه‌پانی شێخی سه‌رۆکی هه‌موو پۆسته‌کان نه ئه‌بوو.
شازاده‌کان له چوار چێوه‌یه‌ک که یاسا و ڕێسا بۆ دیاری ئه‌کردن به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتیان ئه‌کرد.
هه‌موو کچ و کوڕی ووڵات له چاوی مه‌لیک و له‌به‌رده‌م یاسا وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌کرا
ببوورن با باوک و باپیران، ئه‌تان ووت سه‌رده‌می مه‌لیک خۆشتر بوو، ئێمه به کۆنهپهرستمان ئه‌زانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست