ئەوەى مام جەلال دەمى چەوربكات .. مێژوو رووى رەش ئەكات
Saturday, 07/03/2009, 12:00
رسواترین ..درۆزنترین ..تاوانبارترین كەسى سیاسى ئەوەیە كەلەگەڵ جەماوەرەكەى خۆیدا راستگۆنیە ، ئەمڕۆش لەكوردستانى باشووردا راستگۆكان زۆر زۆر بەدەگمەنن ، حەیفێ و خەسارێ بۆ هەموو ئەو كەڵە شەهیدانەى بە وتنەوەى ئەیرەقیب و مەشخەڵانەوە چوونە ژێر پەتى قەنارە ، حەیفێ و خەسارێ بۆ هەموو ئەو قارەمانانەى كە لەقوڕولیتەى ناوسەنگەرەكاناى بەرگریكردندا دەست و قاچیان پەڕى و لەخوێنى خۆیانا گەوزان ، ئەشێ بگرە بێگومان ئەگەر ئەو نەمرانە بینزانیبا كە قوربانییەكەیان بەم ئاقارە ئەكشێ هەرگیزاوهەرگیز خۆێنى خۆیان لەكاسە و منداڵیان هەتیو و دایكیان جەرگ سووتاو نەئەكرد بۆ رۆژگارێكى هێندە نەگریس و قەقنەس كە تیایدا میراتگرى هەموو نەهامەتییەكانى ئەم میللەتە بوبێتە ئەنگوستیلەیەك و كرابێتە پەنچەى بەرپرسە گیرفان و ناوگەڵ پیسەكان و كوڕەكانیانەوە .
بیرمە جەلال تاڵەبانى لەوتارێكى تەلەفیزیۆنیدا ساڵى 2005 وتى : ئێمە بڕیارمان داوە كە بەرتیلخۆرەكان بدەینە دادگا ، ئەگەر وایە ئەى كـــێ جەلال تاڵەبانى بداتە دادگا بەتاوانى ئەوەى كەنەك بەتەنها بەرتیلخۆر و دز و جەردەى سامان و موڵكى ئەم میللەتەیە ، بگرە جەلالى تاوانبار بەرتیلدەریشە واتە [راشى و مورتەشیشە]،بۆیە هەركاتێ بەرپرسێكى گەندەڵى دەستپیسى وێنەى كۆسرەت رەسول عەلى لێى بتۆرێ ئەو بڕێك لە گەنجینە بەتاڵانبراوەكەى ئەم میللەتەى ئەكا بەقوڕگا و دەمى پێ چەورئەكات ، تەواو وەك ئەوەى لەم دواییانەدا روویدا كاتێ دزییە مەزنەكەى جەلال و هێرۆ و كوڕەكانى ئاشكرا بوو ، كە چۆن بڕى هەشت سەد ملیۆن دۆریان لە فرۆشتنى نایاسایى نەوتى ئەم كوردستانە لەگەڵ نێچیرڤاندا دابەشى [دوو] كـــردبوو ، كۆسرەت لەداخان دووشاخى لێ رووابوو ، تەنانەت نەخۆشیەكەشى نوێبۆوە و لەقەهرى دۆلارە سەوزەكان كە جەلال و بنەماڵە بەشیان نەدابوو، بۆیە سەرى وەك دەرۆێش بۆ زیكرى شێخ و دەنگى دەفان ئەملاولاى ئەكرد ، بەڵام كاتێ جەلال تاڵەبانى زانى جەردەییەكەى ئاشكرابووە و ئەو پارووە حەرامەى بەتەنها بۆ قووت نادرێ ..ئیتر وەك چۆن ئێسقانى كڕاوە بۆ سەگى برسى و بەتەماع تووڕدەدرێ بەوجۆر و وێنەیەش جەلال بە ئاراسى شێخ جەنگى وتبوو چەند ملێۆن دۆرێك رەوانەى گەروە هەراشەكەى كۆسرەت بكات ، ئەوەبوو بەم بەرتیلە مادى و سیاسییە كە تاڵەبانى دەمى كۆسرەتى پیسخۆر و بێئابرووى پێ چەوركرد ئاگرەكەى كۆسرەت دامركایەوە .
دیارە ئەمە یەكەم جار و دوایەمینجاریش نیە كە بەرپرسە گەندەڵەكانى یەكێتى بەرتیلخۆر و زەهرخۆربكرێن ، چونكە ئەمە بووە بە دابونەریتى ئەم پارتە سۆسیالدیموكراتە [ماشااللە] ، ئەى لەهەڵبژاردنەكانى ساڵى 2006 دا كۆشكەكەى دەباشان و هێرۆ و كوڕەكانى و چڵكاوخۆرەكانى چیان نەكرد بە بەرتیلدان و ئەستۆكڕین ، كەسێكى دەبەنگیش نەبوو پێیان بڵێ ئەو هەموو دۆلار و دینارەتان لەكوێ بوو رێگرینە، ئەرێ جەلال تاڵەبانى ئەوا زانیمان تۆ سووكى .. دیكتاتۆرى.. بێهەڵوێستى .. دوژمن پەرستى .. میللەتفرۆشى .. بەڵام لەهەمووشى گرنگتر پێویستە هەموومان بزانن تۆ دز و دەستپیسى .. تۆ گەندەڵ و كاسەلێسى ، تۆ چاوت بڕیوەتە قووتى ئەم خەڵكە رەش و رووت و برسی و بێخزمەتگوزاری و كرێچییە ، ئەگەر دز نیت ، ئەگەر جەردە و چەتە نیت ؟؟؟ ئەوە ئەو هەموو كۆشك و زەوى و زارەى داگیرتكردووە گوایا موڵكى حوسامەدینى ئەلەمەرحومى بابت بووە و ئێمە نەمانزانیوە ، ئەى بابت لەكەركوك تا ناوەڕاستى هەشتاكانیش وەكیلى بائعى ئارد نەبوو ؟! ، كەواتە دەباشان و قەڵاچوالان و دوكان و بەدەیان كۆشكى ترت لێرە و لەوێ هەمووى تاڵانبردووى دەمى ئەم میللەتەیە ، ئەى كۆسرەت ئەوە نیە لەناوەڕاستى شارەكەى شێخ مەحموودى نەمردا كە شوێنى مۆزەخانەیەكى پاڵەوانێتى ئەمى تیا نابێتەوە مەزنترین و قەشەنگترین كۆشكى لەسەر گردەكەى پارێزگارى جاران داگیر و تاپۆ كردووە كە رووبەرەكەى لە بیست دۆنم زیاترە .
لەخواى گەورە دواكارنیم كۆشك و سامانم پێببەخشێ ، تەنها داواكاریم لەو پەروەردگارە ئەوەیە كە تەمەنم درێژبكاتەوە بۆ ئەو مێژووەى تیایدا رسوایى و نابووتى و مەرگى تاڵەبانى و دارودەستەكەى ئەبینم بەزەلیلى ، ئیتر ئەگەر ئەو بەروارە یەك رۆژ پاش هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵیش بێت و رۆژێكى پاشتریش بمرم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست