گەلێك، لەغەرق و ئەزمەدا.!
Friday, 19/08/2011, 12:00
سیستەمى سیاسى لەم هەرێمەدا تەنها كارى بەیاسا نایاسایەكەو پەرلەمانى زۆرینەو حكومەتى دابەشكراو بازرگانى بەنەوت و رێكەوتنى ستراتیژى سەرزارەكى ...هتد، نەكردوە بەڵكو دەستى لەهەندێك بوارو لایەنى بژێوى مرۆڤەكانیش وەرداوە.
ئەوەى كوردستان و دانیشوانەكەى بەدیارییە دانیشتوە پرسیار گەلێكى ناو ئەم كۆمەڵگەیەو بێ وەڵامى ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەیە، لەدیارنەمانى سامانى خەڵك رۆژانە لەناو دەسەڵات و دام مودەزگاكان ، هەرلەوەزیرەكانى نەوت و جێگرى وەزیرى داراى، بێ لێپێچینەوە كارەكان كۆتاى دێت، مانگى رەمەزان و گرانى و قۆرخكارى شمەك كاڵاكان، بێ دانانى نرخ لەلایەن میریەوە، ئەوە دەردەخات كە ئێوە هەم سیاسى و هەم بازرگانن و نۆكەرى وڵاتانش دەكەن جارجارە، جیاواز لەو خۆراكە بەسەرچووەى بەسنورەكاندا تێپەر ەبێت، دواتر لەناو شارو شاروچكەكان هەندێك بەچەقۆ دەگات و دەدۆزرێنەوە، كە بەرهەمى ئەو كەسانەیە كە رۆژانە بەئاشكرا تۆپبارانت دەكان ، چاوەروانى هاتنەوەى ناو ى دەرچوى زانكۆو پەیمانگاكان لەدەرەوەى پابەندبوونى ئایدۆلۆژى حزبى، لێرەش هەر پرسیار دەكەین وبەڵام ئەزمەى بێ وەڵامیتان دەستمان دەكەوێت، لەبوارى كارى میدیایدا پرسیارى خەڵك و خۆمان هەیە، دیسان بێ ئەزمەى وەڵامە لاتان، پرسیارى تەقەكەرەكان و بەلكێشكردنیان بۆ دادگاكان و داڵدە نەدانیان ئەكەین، لێرە چ باسە لەگەڵ تۆمان نیە خاوەن حزب گوێت بسپێرەوە بەبێدەنگى، سوكایەتى بەرۆژنامەنوس و هەرەشە هەیە، حزب دەڵێت هیچ لەگۆرێدانیە هەرێم ئارامە بزانە ئەوانە پیاوى كێن، ئەرێ چوارسەد شوێن بۆ لەشفرۆشى هەیە لێرە شارەكەى ئیبرام پاشا،! حزب دەبێژێت بریارمانداوە شوێنى مەساج و خواردنەوە كحولیەكان لەرەمەزاندا دابخرێت، سنورەكان جێیەك بۆ نیشانە شكێنە و كوشتى كوردى هاوزمان بەدەستى تورك و ئێران، حزبى بێ وەڵام قسى پێیە ئەوانە تیرۆرستن لەشاخەكان خۆیان حەشارداوە، گەنج لەم وڵاتە بێكارە ناچارە بێزارە لەدەستان، حزب هاتە گۆ گەنجەكانمان دەیانەوێن بەیانیان پێش ئەوەى هەستن لەخەو پارەو كچى جوانیان بۆ بەرین.!
ئەمە كەمێك لەو چیرۆكانەى رۆژانە وشەوانى خەڵكى كوردستانە لەسایەى یەكێتى و پارتیدا، بەڵام زۆر بێباكانە هەزارە بەڵینى جۆراوجۆر وبریقەدار دەكەن بەڵام هەر درۆى دەكەن، بۆیە گرنگە لەوە تێبگەین هەر كات دەسكێك سەوزە بوویە 10 هەزار دینار، دەبەیەك نەوت لەهاویندا بوویە 100 دینار...هتد، بەم دەسەڵاتە نەبێژین بۆ ئاوهایە، لەبەر ئەوەى ئەوان خۆیان خاوەن دوكان و خاوەن قازانج و خاوەن سەرمایەو خاوەن زەكاتن بەم میللەتە، بێدەنگ بوونى ئێمەش یارمەتیدەرێكى باشى ئەو كارانەى ئێوە.
وەلێ گرنگە بپرسین دەسەڵاتى كوردى تاكەى گوێ دەگرێت وتێناگات، ئەگەر هەندێك حاڵەتى هاتە پێشەوە لەوانە،ئەگەر ئەمریكا گەرایەوەو هێزەكانى دوژمن هاتە خوارەوە بۆ تان، كێ بەریان پێ دەگرێت میللەت وگەنج ناوەڵا لێرەوە دۆرایت چونكە خزمەتت نەكردون، ئەگەر هەڵبژاردن كرایەوە لەبەغداد كێ دەنگ و متمانە دەبەخشێتەوە پێتان میللەت وگەنج لەمەشیان هەرببورە، لەبەر ئەوە لەشاخ زۆر خزمەت كران ئێستا پاداشتیان ئەزیەتدان و فەلاقەى كورەكانیانە.
ئەوەى ماوەتەوە تەنها ئەو دەرفەتەكەمەیە بۆ جێبەجێكردنى داواكارى خەڵك وپرۆژەكەى ئۆپۆزسیۆن و چاكسازى ریشەى لەكوردستان بەعەمەلى، لەبەر ئەوەى چەندین ساڵە كورد گەلێكى غەرقبووى ناو پرسیارەكانى ژیان و مانەوەیەوتى لەكوردستانداو، ئێوەش ئەزمەى بێ وەڵامیتان یاوەتەبەر، بۆیە دەكرێت بپرسین كاتى كوژانەوەى گڵۆپە سەوزەكان و داگیرساندنى گڵۆپە سورەكان نیە.!!؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست