کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپەڕین یان ڕاگۆڕین.!؟

Sunday, 11/03/2012, 12:00



 

ئەوەى حەوت كابینەى حكومەت و سێ خولى پەرلەمان و دانانى سیستم و هەموو ئەوانەى تر،ئەوە ڕاپەڕینى خەڵكى كوردستان بوو توانى ئەمەى لێ پێكبهێنرێت، كەئێستا بەدەستى كەسانێكەوە لەنێو حزبە باڵا دەستەكانداو بوونەتە حاكمى ناوچەكە، كەپێشتر هەموو ئەمانە لەنێو شاخ و گوندەكانى كوردستاندا لەژێر دەست و ئابورى و هاوكارى مەعنەوى گوندنشینان پێگەو هێزێكى گەورەیان دروستكردوە، لەبەرامبەر حكومەتى عێراقى بۆ ڕووبەڕووبونەوەو پاشان لەناوبردنى ئەو دەسەڵات و سیستمە دیكاتۆرە.
ڕاپەڕینى ئادارى (1991) بێگومان خاڵێكى گەورەى مێژووى بوو كەڕەنگە كارێكى چاوەڕوان نەكراوبوو بێت، بۆ هەندێك لەوڵاتانى دەوروبەر بەوەى كورد خاوەنى چەكى گەورەو هێزێكى تێربێت و هەرەسهێنان بەدوژمن و سەركەوتن بۆ خۆى مسۆگەرو تۆمار بكات، بەو جۆرەى ئەنجامى داوەو توانى دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانى ئەو ڕژێمە كۆبكاتەوە لەخاكى كوردستاندا، بەڵام دواتر پیاوەكانى شاخ هاتنەوە ناوخەڵك و دەسەڵاتى كوردستانیان گرتە ئەستۆو پێكاتەیەكیان دروست كرد، هەرچەندە كارێكى نامرۆڤانەیانە ئەنجامدا كە تائێستاش ئاسەوارى بەجەستەى كاركردنى سیاسەتى دوو حزبە فەرمانڕەواكەوە ماوەتەوە، بەڵام قسەكە ئەوەى كورد كوشت بۆچى حەلاڵ كرابوو لەلاى بەعسیە شۆڤێنیەكان؟ئافرەت و ژنان بۆچى لەزیندانەكان لەژێر ئازارى دەرونى و جەستەى منادڵەكانیان دادەنا؟گەنجاى ئەم هەرێمە بۆ لەشێوەى پانداى بەرباخەڵ دەكرایە عامودى كارەباى شارەكان و گوللە باران دەكران؟ئەو هەموو لادێ و بۆچى خاپوركران و ڕاگواستن ئەنجام دران؟لەگەڵ دەیان پرسیارى تر،بێگومان لەهەمبەر هاوكارى كردنى شۆڕش و شاردنەوەى پێشمەرگەو بریندارەكانیان، كە ڕووبەڕووبونەوە بووە لەگەڵ ئەو ئاگرو ئاسنەى بەعسیەكان بەردەوام ئامادەیان كردبوو بۆ میللەت كورد.
دوابەدواى ئەو چەند ساڵە ئەم ڕووداو دیكتاتۆریەتە لەكوردستان و پاشان لەعێراقدا كۆتاى هاتوو، ڕووناكى دەسەڵاتێكى توندڕەوى خۆسەپێن ڕووەو تاریكى مێژویەكى ڕەش ملینا، بەڵام كوردستان لەمەینەتی و ئازارەككانى بەداخەوە تاهەنوكە بەردەوامە، هەموو ئەو هەوڵو قوربانیدانە لەپێناو ئەو شۆڕشە كوردستانیەدا، ئێستا دەبینى لەئارامى و سامانى سەرو ژێرى ئەم وڵاتە هەندێك سیاسى تورەكەكەیان لەكۆڵناوە، جارجارە وەك خێرێك دەست دەبرێت و كارێك دەكرێت كە ڕەنگە ئازاران منەت و ماڵئاوایت پێ بفرۆشنەوە، لەكاتێكدا حەقى و یەك لەو ڕۆژانە نیە كە ئێستا لەكتێبەكان و هەتا بۆیان كردوینەتە فلم، پیشانمان دەدەنەوە كە مێژوى قوربانیدان و ڕەوڕەوەى كورد لەبەرامبەر ئەو ناعەدالەتیە بەعسیەكان چۆن بووە، لەسەروو هەموویانەوە ئەو عەتڵ و عامەى بەسەر هەڵەبجەییەكان و گەرمیانیەكاندا هاتووە.
وەلێ گرنگە باس و یادكردنەوەى ڕاپەڕین بەمێژو بۆنەكانەوە دەخرێتە بەرچاوى خەڵكى كوردستان، دەكرێت ئێمە هەموو ساڵێك هەر بەگۆڕان و هەڵپەڕكێ و پۆشینى جلوبەرگى كوردیەوە، لەدامودەزگاكانى حكومەت و دەرەوەى دەسەڵات ڕاپەوڕین كۆبكەینەوە؟بێگومان نەخێر لەبەر ئەوە دەبێت كاتێك شانازى لەو بۆنەیەوە دەكەین، بزانین مێژویەك لەقوربانیدان ئێستا بەرهەمەكەى لەكوێیەو لەلاى كێیە، یان دەكرێت لەدواى زیاتر لەبیست ساڵ نەتوانى تەنها قوتابخانەیەك یانەخۆشخانەیەك یا شەقام ڕێگاو بانێك دروست بكەیت، بۆ ئەوانەى هۆكارى سەرەكى ئەوكاتە ئەم خاوەن بڕیاردەرو ملیاردەرەى ئێستان، كەلەسەر قوتى خەڵكەكەى لەم قۆناغەدا بەملیار دۆلار قسە دەكات، بۆیە پێم وایە ڕاپەڕین بۆ كۆتاى هێنان بووە بەدەسەڵاتێك باوەڕى بەهیچ ئایدۆلۆژییەك نەبووەو تەنها كلتورێكى كردۆتە پێوەرى مرۆڤ بوون، یان بیركردنەوەى تاكەكانى لەو قۆناغەى حكومى كردوە، دەپرسین ئایا ڕاپەڕین بۆ ئەوە ئەنجام دراوە كەس و كارى شەهیدەكانى كوردستان و كیمیاباران و ئەنفال، ئەو دۆخەى ئێستاوە ژیان بەسەر بەرن، ڕاپەڕین بۆ ئەوە كراوە لەشاخەوە بێنەوە بۆ بارزگانى و خۆ دەوڵەمەند كرد بەناوى سیاسەتەوە، یان ڕاپەڕین بۆ ئەوەكراوە ئەوەى بەعس نەیتوانیوە ئەنجامى بدات ئێستا بێیت درێژە پێدەرى ئەو ڕێبازە فاشیستە بیت لەهەندێك مامەڵەدا، لەبەر ئەوە پێم وایە زۆر گرنگە دەسەڵات لەم سەردەمەدا بتوانێت بەهەموو ئەو هەڵە نالۆژیكیانەدا بچێتەوە كە ئەنجامى داوە، بەرامبەر بەو كەسانەى ڕۆژانى دواى ڕووخانى ڕژێم بەغداد لەكوردستان كەس و كارە پەككەوتەكەى بەكۆڵ، بردۆتە سەرسندوقەكانى دەنگدان و متمانەى بەو دەسەڵاتەوە داوەتەوە، یان لەو بیركردنەوە عەسكەرتارییەى وازز بهێنێت و بەزمانى گەنج و هاونیشتمانیان بدوێت، كە پێم وایە قورسە بۆ سیاسیەكانى ئێمەو بەتایبەت لەئیبَستادا كەئاگادارى حسابى خەڵكى نین، نیو هێندەى ئەوەى سەرقاڵى كارە تایبەتى و داگیركردنى خاكى كوردستانن لەشار وشاروچكە جیاوازەكان، كە ئەمە خزمەت بەخەڵكى ناكات، بۆیە هەندێك جار باس لەسیاسیەك دەكەن، كە ڕۆژێك وتویەتى خەڵكى كوردستان و بەتایبەت گوندنشینەكان خزمەتى ئێمەیان كردوە، بەدوو هێلكە ئێستا بابێن تەبەقێكیان بدەینێ، لەڕاستیدا دەبوو ئێستا خەڵكى هەرێمى كوردستان و ئەوانەشى لەدەرەوە دێن، پێویست بوو لەئاوادان كردنەوەى لادێ و گوندەكانى كوردستان شتێكى سەرسوڕهێنەربوایە بۆیان، نەك ئەوەى ئێستا دەسەڵات هەموویان كردۆتە پۆلیس و پەیتاپەیتا گوندەكان بەرەو چۆڵكردن هەنگاو دەنێت، ئێمەش بۆتەنها دەسكێك سەوزە یان میوەیە دەبێت چاوەڕێى وڵاتان دەرەوە بكەین، لەبەر ئەوە دەڵێم عەیبەیەكى گەورەیە ڕۆژانێك ئەو شوێنانە جێگەو لانكە و مێژوى ئێوە بووە، ئێستاش ئاوا خەڵكى كوردستان چاكەیان بدرێتەوە كە هەموویان بۆنى نیشتمانێكى ڕاستەقینەو كوردایەتى و كلتورێكى كوریانەى بەهێزیان لێدێت، ئێوەش ساڵانە ئەو مێژووە بەناوى ڕاپەڕینەوە بۆ چەند بۆنەیەكى كلاسیكى و حزبیەوە، بكەنە شۆڕش و بەرخودانى میللەتى كورد، بۆیە بەهەموو ئەوانى ئێمە نا بەڵكو ئێوە ئەنجامى دەدەن و ڕەنگە بەڵێنى زۆرتان لەشاخ دابێت بەكوردستانیان، بەڵام ئەمەى ئێستا ساڵانە دەكرێت ڕاگۆڕینە نەك ڕاپەڕین.!!!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە