رۆحی نەتەوەیمان مە کوژن مەمانفرۆشن بۆ مانەوەی خۆتان
Monday, 05/09/2011, 12:00
ئێمەی کورد جاوەروان بوین وەزیری دەرەوەی توركیا احمد داود ئۆغلۆ داوای لێبورد بکا لە میللەتی کورد، لە مەر ئەو دەست درێژی و کوشت و کوشتارەی دەر حەق بە کوردی ئەکەن ، کەجی لە کەنالی TRT تورکی پەیامێکی قێزۆ وونی پێشکەش کرد بزات بۆ سەرکردە بێ هەڵوێستەکانی کورد لەو پەیامە وتی (پاکی ئەکەنەوە یان خۆمان جیمان بوێت ئەیکەین بێ ئەوەی گوێ لەکەس بگرین)ئەم پەیامە مەبەستی سەرانی کوردە کە دەبێت قندیل بە پەکەکە و پەژاک جۆڵ بکەن، بۆییە لە ئیستادا تورک هێزی زەمینی خۆی رێکخستوە وا جاوەروان دەکرێت لەم مانگەدا هێرشی زەمینی بکاتە سەر ناوجەکانی خوا گورگ و قەندیل هەر بۆ ئەم مەبەستەیش مەسعود بەرزانی بریارە لەم رۆژانە سەردانی ئیران بکا سەبارەت بە کێشەی پەژاک و هێرشەکانی ئیران بۆ سەر خاکی کوردستان، من زۆر بە گومانم مەسعود بەرزانی هەڵوێستێکی نیشتیمانی پیشان بدا لە بەر ئەوەی (جهنهراڵ جیفری بیوكانن) وتهبێژ بهناوی هێزهكانی ئهمهریكا لهعێراق رایگهیاند هێزهكانی ئهمهریكا بهرهو ناوچه سنورییهكان لهههرێمی كوردستان دهجوڵێن به بهشداری سوپای عێراقو هێزی پێشمهرگه. ئەمە زەنگێکی ترسناکە بۆ کورد بۆ رابردووی سەرانی کورد، لە بەر ئەوەی ئامانجی ئیران و تورکیاو عێراق و ئەمریکا روون ، تەنیا مەبەستیان لە ناوبردنی هێزە نیشتیمان پارێزەکانی پەکەکە و پەژاکە ، بەراستی ئەم هاوکاری کردنەی تورک و ئیران و ئەبێتە گەورەترین خیانەت لە مێژووی کوردا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست