کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆكى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانیش باوكى خۆى كردوە بەشەهید

Tuesday, 10/05/2011, 12:00



دوایى ئەوەى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى كۆمەڵى ئیسلامى شەهیدانى شەڕى ناوخۆى بەشەهیدى بەرژەوەندى و حزبى وەسف كرد ، میدیاكانى یەكێتى و قەڵەمە چەواشەكارەكنیان بۆ مەرامى سیاسى خۆیان و شكاندنى ئۆپۆزسیۆن و كۆمەڵى ئیسلامى ئەمەیان قۆستەوە و كەوتنە تۆمەت بەخشین بەكۆمەڵى ئیسلامى و ئەو ئەندامى مەكتەبى سیاسیە وەك ئەوەى ئەوان زۆر لەخەمى شەهیدان و كەسوكاریان دابن ، نازانن خەڵك بایى ئەوەندە وشیار بۆتەوە كەبزانێ ئەوە كێیە ناوى پیرۆزى شەهید سووك دەكاو ئەوە كێییە شەهید بۆ بەرژەوەندى سیاسى و حزبى خۆی بەكار دێنێ ؟ خەڵك چۆن بیرى دەچێ كەهەزارن گەنجیان لەپێناو مانەوەى خۆیان و كورسى و پارەدا بەكوشت ؟ كام بەرپرسى یەكێتى هەیە دایك و باوكى خۆى و مردووەكانیشى نەكردبێت بەشەهید ؟ ئەى ئەمە سوكایەتى كردن نیە بەشەهید ؟ ئەگەر ئەمانە شەهیدى بەرژەوەندى شەخسى و حزبى نەبن ئەى شەهیدى چین ؟ چۆن سۆزانى خاڵە شەهاب سەرۆكى لیستى كوردستانى لەپەرلەمانى پارتى و یەكێتى (چایەخانەكەى كەمال دوبزى) لەساڵى 2007 ەوە مووچەى شەهیدانەى خاڵە شەهابى بەنایاسایى وەرگرتووە ، بەهەمان شێوە سەرۆكى لیژنەی ناوخۆى پەرلەمانیش ئیسماعیل مەحمود بەنایاسایى باوكى خۆى كردوە بەشەهید و ناوى خستۆتە ناو لیستى شەهیدانەوە لەكاتێكدا باوكى ڕەحمەتى جەنابیان زەمانى بەعس پۆلیس بووە و خەریكى دەوامى خۆى بووەو بەمردنى خۆى كۆچى دوایى كردوە ، ئەبێ ڕِاگەیاندنە چەواشەكارەكانى یەكێتى بۆ ئەمانە وەڵامیان چی بێ ؟ ئەى وەزارەتە بێ وەزیرەكەى شەهیدان كەڕاگەیانەكەى زمانى ئەوەندە درێژە عەین و حاى بۆ لێك نابێتەوە ؟ ئەى بەناو مەكتەبە دیكۆریەكەى شەهیدانى یەكێتى ؟ .
بەنمونەیەو سەدان نمونەى تر دەركەوت كەبەڵێ ئەوە بەرپرسانى یەكێتى خۆیانن ناوى شەهیدیان سووكردوە ؟ ئەوە ئەوانن ئەوەندە نەفس نزمن یارى بەشەهید و كەسوكاریانەوە دەكەن و بۆ مەرامى سیاسى و بەرژەوەندى شەخسى و حزبى خۆیان بەكارى دێنن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە