ده‌سه‌ڵاته كارتۆنییه‌كه‌ی دكتۆر میرانی ته‌ندروستی سلێمانی
Wednesday, 04/06/2014, 12:00
سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی دكتۆر میران له به‌رێوه‌به‌رێتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی زۆر به لاوازی ده‌ستبه‌كار بوو به شێوه‌یه‌ك ته‌نها وه‌كو هه‌یكه‌لێك له‌ناو فه‌رمانگه دانرابوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێت ئه‌میش بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌رایه‌وه:
1- له ڕووی یاساییه‌وه گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌و پۆسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانی خزمه‌تی كه‌م بوو ده‌بوایه چه‌ند مانگێكی تر له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی بوایه ئینجا گونجاو بوو ، خۆ ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سالانی خزمه‌ته‌وه بوو ئه‌گینا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه بوایه زۆر به ئاسانی ناسنامه‌یه‌كی تری ده‌كرد كه تیایدا ئه‌و ماوه‌یه بۆ ته‌مه‌نه‌كه‌ی زیاد بكات . بۆیه ئه‌م به‌رێزه ئه‌و ماوه‌یه له قۆناغی سڕ بووندا بوو.
2- هه‌رچه‌نده له‌ڕێگه‌ی حیزبییه‌وه دانراوه‌و جگه له‌وه‌ش هیچ پێوه‌رێكی تریان نه‌بووه بۆ دانانی له‌و پۆسته ، به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی له رووی په‌یوه‌ندی كه‌سییه‌وه له لێپرسراوی ئه‌و كاته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌وه نزیكتر بوو بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درا بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه‌و دكتۆر میرانی چاوله‌به‌ر كرد و به‌و هۆیه‌وه رێگه‌ی به‌خۆی دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تدخل له كاروباری فه‌رمانگه‌ش بكات و دكتۆر میران ته‌نها وه‌كو ئامێرێك له‌ناو فه‌رمانگه‌دا دابنێت كه كۆنترۆڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه بێت.
3- دكتۆر میران له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی كارمه‌ندانی نوسینگه‌كه‌ی خۆی به ویستی خۆی دابنێت به‌ڵكو له‌لایه‌ن دكتۆر رێكه‌وت و جه‌باری سه‌ندیكاوه كه‌سانێكیان دانا له نوسینگه‌كه‌ی كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵیان كرد و به‌هۆیانه‌وه له هه‌موو جم و جووڵێكی دكتۆر میران و ناو فه‌رمانگه‌ش ئاگادار بوون و هیچ شتێك نه‌بوو له‌كتۆر ریكه‌وت و جه‌باری سه‌ندیكا شاراوه بێت ، بۆیه به‌رده‌وام دكتۆر میران له ژێر فشاری ئه‌مانه‌دا بوو.
4- سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه نوسینگه‌كه‌ی دكتۆر میرانیان كۆنترۆڵ كرد و كردیانه سه‌نته‌ری چاودێری و هه‌واڵگری بۆ خۆیان له هه‌مان كاتدا كردیانه ناوه‌ندی قسه‌و باس هێنان و بردن بۆ كه‌سه نزیكه‌كان و هاو عه‌قڵه‌كانی وه‌زیر ، بۆیه ئیستا له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه هه‌ر كتاب و نوسراوێك ده‌چێته نوسینگه له‌وێ فلته‌ر ده‌كرێت و پێش ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستی دكتۆر میران ده‌قه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و باسه‌وه به تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌زیری ته‌ندروستی زه‌رعی كردوون له ناوه‌نده‌كه‌دا.
5- له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خراپتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی دكتۆر میراندا كه‌سانێكی شایسته نین ،بۆیه پیاوی پیاوانه جورئه‌ت ناكات روو بكاته ژووره‌كه‌ی دكتۆر میران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانێت له‌لایه‌ن نوسینگه‌كه‌یه‌وه تووشی ئاژاوه‌و ده‌مه ده‌مێ ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست