کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی= وه‌زاره‌تی مه‌زاجی تاكه‌ كه‌سی

Thursday, 15/11/2012, 12:00




سه‌یره‌ و سه‌مه‌ره‌ حكومه‌تێكی زل و زه‌به‌لاح سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری تایبه‌ت ، فه‌رمانگه‌ و ده‌زگاكانی به‌رێوه‌بردن به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری دائره‌كان ، ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌ حساب كاریان به‌ریوه‌بردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌یه‌ كه‌ تیایدا كار ده‌كه‌ن .
دانان و لا بردن و به‌رز كردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی ئاسته‌كان و دابه‌ش كردنی كار و كارمه‌ندان له‌ ئه‌ستۆی ئه‌مانه‌دایه‌ و وه‌كو هه‌موانیش ئه‌زانن هه‌موو ئه‌مانه‌ كه‌ ده‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ باس له‌ یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و خزمه‌ت و دانانی كه‌سی گونجاو له‌ شوێنی گونجاو خوا هه‌ڵناگرێ ده‌میان یه‌ك مه‌تر ده‌كه‌نه‌وه‌ ، كه‌چی كه‌ دێنه‌ سه‌ر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن و كردار هه‌موو بابه‌ته‌كان پێچه‌وانه‌ن و دوورن له‌ واقیعه‌وه‌ .
1- بۆ دانانی جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له‌ چینی كارمه‌ندان براده‌رێك اختیار كراو چه‌سپا كه‌ ته‌نها ئیداره‌یه‌كی یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی پێ‌ به‌رێوه‌ نه‌چوو ، له‌ ئاستی ته‌نها دكتۆرێكدا زمانی له‌ ده‌مدا نه‌بوو له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ شكستی هێنابوو كه‌چی له‌ ناكاو كرا به‌ جێگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی .
2- كارمه‌ندێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ده‌ر ده‌كرێت و لێ‌ی بێزارن كه‌چی به‌ بێ‌ سێ‌ و دوو كردیانه‌ به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌ هێشتا بیناكه‌ی ته‌واو نه‌بووه‌ . سه‌یره‌ ....
3- براده‌رێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یدا چه‌ندیم پاره‌ی به‌شه‌كانی (سیتی سكان و اشعه‌ و ...) دیار نه‌ما و ده‌ركه‌وت كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ دزینه‌ و شه‌راكه‌تی چه‌ندین كه‌سی تیا بوو له‌ بری لێپرسینه‌وه‌ مرشحه‌ بۆ ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ 400 سالییه‌كه‌ی سلیمانی كه‌ ته‌نها خوا ده‌یزانێت به‌چه‌ند سالی تر ته‌واو ده‌بێت .
4- دكتۆرێك به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی بوو له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌موو چێشتخانه‌و ده‌رمانخانه‌ و ........ هتد پراو پر گه‌نده‌لی تیا بوو زه‌هریان ده‌رخواردی خه‌لكه‌كه‌ ده‌دا كه‌چی له‌ پر له‌ قودره‌تی قادر بوو به‌ وه‌زیر .
5- ژنێكی زۆرزان و لێزان كارمه‌ندێك بوو له‌ به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌ر كرا و پاش ماوه‌یه‌ك بوو به‌ به‌رێوه‌به‌ری هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ . ئه‌بێ‌ چۆن بووبێ‌ ؟؟؟
6- براده‌رێك 72 ملیۆن دیناری خوارد له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌ شه‌هاده‌ی ته‌زویر و پاش ئاشكرا بوونی ناردیانه‌وه‌ ماله‌وه‌ هه‌تا فه‌ێل كرا و هیچی تر .
7- ده‌رمانێكی زۆر دێته‌ سنووری كوردستان و له‌ كوالێتی كونترۆل ده‌ر ناچێت كه‌چی ناسراوو دۆستێكی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌هۆی ته‌نها (یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار) ه‌وه‌ توانی وه‌زیر رازی بكات ئه‌و ده‌رمانه‌ بێته‌ ناو سلیمانی و ساغیش كرایه‌وه‌ .
به‌راستی جێگای سه‌ر سورمانه‌ ئه‌مانه‌ بۆ به‌و ئاقاره‌دا رۆشتوون ؟؟ ئه‌بێ‌ كێ‌ له‌ پشت هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ بێت ؟؟ ئه‌بێ‌ هه‌تا كه‌ی سلیمانی به‌و ده‌رده‌وه‌ بتلێته‌وه‌ ؟؟ ئه‌مه‌ حالی سلیمانییه‌ به‌لام له‌ رۆژی دامه‌زراندنی سلیمانی دا داوا ده‌كرێت به‌ جلی كوردییه‌وه‌ بین بۆ ده‌وام .وا دیاره‌ ئه‌م براده‌رانه‌ ته‌نها له‌و رۆژه‌دا سلیمانی به‌ شار و خه‌لكی سلیمانی به‌ مرۆڤ ده‌زانن ....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە