وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (وه‌زاره‌تی پڕ له كاره‌سات)
Tuesday, 20/05/2014, 12:00
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به حوكمی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه و بچوكترین هه‌ڵه له‌وانه‌یه ببێته هۆی په‌ك خستن یان له‌ناو بردنی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك ، كه‌چی ئه‌م وه‌زاره‌ته خراپترین و پڕ كاره‌ساتترین وه‌زاره‌ته و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ترین وه‌زاره‌ت و ناوه‌نده . پێم وایه هه‌ر بۆیه‌شه هیچ كام له‌لایه‌نه‌كان داوایان نه‌كردو به حوكمی ئه‌وه‌ی له زووه‌وه له ده‌ستی یه‌كێتیدایه و هه‌ر ئه‌ویش به‌م ده‌رده‌ی بردووه بۆیه كورد واته‌نی (ماڵی قه‌ڵب به‌رۆكی خاوه‌نی ده‌گرێته‌وه) .
كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌مانه‌ن :
1- به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دنیاوه كه‌رتی گشتی له خزمه‌تی كه‌ر ی تایبه‌تی دایه .
2-
ناوه‌ندێكه كه هه‌موو جومگه ئه‌ساسییه‌كان به‌ده‌ست چینی دكتۆره‌وه‌یه نه‌ك به ده‌ست كه‌سانی پسپۆر بۆیه به ته‌واوی ناوه‌نده‌كه بووه به ناوه‌ندی دكتۆر و ئیستا قسه‌یه‌ك هاتووه‌ته كایه كه ئه‌ووترێت وه‌زارتی ته‌ندروستی یه‌كسه‌ر ئه‌ووترێت وه‌زاره‌تی دكتۆر .
3- ماڵ و كه‌ل و په‌ل و مووچه‌ی جكومه‌ت به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و كه‌سانێك گیرفانی پێ پڕ ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا زۆرجار له بری خزمه‌تی هاوڵاتیان به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی پێ ده‌چه‌وسێننه‌وه و بێ ئه‌مه‌لیان ده‌كه‌ن له خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده .
4- دكتۆر له ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا و ته‌نانه‌ت له عیاده‌كانیشیاندا له سه‌روو یاساوه‌ن ، ده‌وام بكه‌ن یان نا ؟ نه‌خۆش ببینن یان نا؟ ............ هتد مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و كه‌سیش بۆی نییه نه‌ئاگادار كردنه‌وه نه غیابیان بۆ ده‌ر بكات .
5- له‌ناو بینای جكومه‌ت و به ئامێری حكومه‌ت و به مووچه‌ی حكومه‌ت له‌زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان 2 جۆر نرخ دانراوه بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌یانیان به نرخێكی تارادده‌یه‌ك كه‌م به‌ڵام به سالێك سه‌ره‌ی نایه‌ت ... به‌ڵام ئێواران به نرخێكی دوو ئه‌وه‌نده یان زیاتر و سه‌ره‌ی زوو به‌رده‌كه‌وێت . بۆ نموونه (ئه‌شعه‌ی ته‌نوری به‌یانیان به 25000 و سه‌ره‌ی سال و به‌ره‌و ژوور ، ئێواران به 75000 له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا) و زۆر خزمه‌تگوزاری تریش به هه‌مان شێوه . به‌راستی ئه‌مه بانێكه و دوو هه‌وا . ئه‌مه‌یه سه‌رچاوه‌ی گله‌یی خه‌ڵك .
6- نه‌بوونی پلان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دا به شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت دانانی پزیشك و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له نه‌خۆشخانه‌و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كاندا به‌پلان رێك نه‌خراوه به‌ڵكو به‌پێ ی وه‌لائی شه‌خسی و خزم خزمێنه و وه‌ره‌قه‌و ته‌كلیفی مه‌سئوله‌كان و هاو كوتله‌یی و ...... هتد . بنكه‌ی ته‌ندروستی وا هه‌یه له‌وانه‌یه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره زیاتر كارمه‌ندی هه‌بێت و بنكه‌ش هه‌یه دكتۆرێكی نییه و له هه‌ندێك شوێنیش له بری دكتۆرێك له‌وانه‌یه چه‌ند دكتۆرێك هه‌بن و یه‌ك كار بكه‌ن .
7- ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بێ سه‌رو به‌ره‌ییه‌ی له ده‌رماندا هه‌یه و پێویست ناكات جارێكی تر كاره‌ساته‌كانی ئه‌ڤاستین و دووپشكه‌كه‌ی كچه گه‌نجه‌كه‌ی سلێمانی و ئه‌و هه‌موو ده‌رمانه بێ كوالێتییه و ئیكسپایه‌رانه بكه‌ین . هه‌موان له‌مانه‌دا شاره‌زاییان باشه .
8- له‌مانه‌ش خراپتر و نه‌هامه‌تی تر ئه‌وه‌یه كه وه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كرێنه وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان هیچ پێوه‌رێك نییه هه‌تا به‌و پێوه‌رانه ئه‌و پۆستانه‌یان پێ ڕه‌وا ببینن به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی وه‌لائی شه‌خسی و پله‌ی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێن و له‌دوای ده‌ستبه‌كار بوونیان به مه‌بده‌ئی خۆ ته‌ندو تۆڵ كردن (به دروستكردنی ده‌سته و تاقم و ملكه‌چی بۆ به‌رسه‌كانی پله باڵاكان و دژایه‌تی كردنی كه‌سه دڵسۆزه‌كانی خوار خۆیان به بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان نه‌كه‌ن و له‌سه‌ریان بنووسن بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان) كار ده‌كه‌ن ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پشێوی و كه‌س به‌كه‌سی له ناو ناوه‌نده‌كه‌دا و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موان به خزمه‌تكردنه‌وه خه‌ریك بن به‌ڵام هه‌موان به یه‌كتری و نه‌هامه‌تییه‌كانیانه‌وه خه‌ریك ده‌بن ، كه ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌و حاڵه‌دایه .
هه‌گبه‌كه زۆری تری تیایه به‌ڵام له‌مه‌دا كۆتایی پێ دێنم .
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم سه‌رده‌می ئه‌مجاره‌ی به‌رێوه‌بردن له‌وانی پێشوو جیاوازه بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نی یه‌كێتیش بیانه‌وێت گۆرانكارییه‌ك بكه‌ن له‌م وه‌زاره‌ته‌دا با :
ا- ڕێگه نه‌ده‌نه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوو دووباره كاندید بكرێته‌وه چونكه ئه‌و به‌رێزه هۆكاری یه‌كه‌می زۆربه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانه .
ب- با كه‌سێك بكه‌نه وه‌زیری ته‌ندروستی شاره‌زا و دنیا دیده و پسپۆر بێت له به‌رێوه‌بردندا نه‌ك ته‌نها مه‌رج بۆ ئه‌و پۆسته (دكتۆر) بێت .
ج- هه‌وڵ بدرێت كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه و چیتر كه‌رتی گشتی مه‌خه‌نه خزمه‌تی كه‌رتی تایبه‌تییه‌وه .
د- هه‌وڵ بدرێت هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته به یاسا رێك بخرێته‌وه‌و هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌رك و مافی هه‌بێت و كه‌سیش له‌سه‌روو یاساوه نه‌بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست