دكتۆر میرانیش پۆسته‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن استغلال كرد
Friday, 25/04/2014, 12:00
هه‌رچه‌نده وا خوازراوه كه هه‌موو دام‌و ده‌زگا حكومییه‌كان بێ لایه‌ن بن له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و هه‌وڵ بده‌ن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به جوانترین شێوه به‌رێوه بچێت به‌ڵام لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك كه له كورسی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ترسن به‌رده‌وام كلكه له‌قێ ده‌كه‌ن بۆ به‌رپرسان و هه‌موو به‌هاكان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كورسییه‌دا بمێننه‌وه .
دكتۆر میرانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌و خۆی پێ نه‌گیرا كه ئه‌مجاره ته‌ندروستی به پاكی و بێ‌گه‌ردی بمێنێته‌وه بۆیه رۆژی 23 / 4 / 2014 سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان و دكتۆر‌و كارمه‌ند كرد و وه‌كو مارمێلكه خۆی كرد به ژووره‌كه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی دا و وای بۆ به‌رێزیان نیشاندا كه گوایه ئه‌مانه هه‌موویان په‌یمان نویێ ده‌كه‌نه‌وه بۆ رێبازه‌كه‌ی به‌رێزیان .
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م كه‌سانه كه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانی كۆمه‌لێك كه‌س ده‌به‌نه مه‌ڵبه‌ند و شوێنه حیزبییه‌كان خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌گینا ئه‌وانه زۆربه‌یان لایه‌نه‌كانی دژی یه‌كێتین و باوه‌ریشیان به یه‌كێتی بوون نییه . خۆ ئه‌گه‌ر به قسه‌ی سه‌ندیكای كارمه‌ندان و دكتۆر میرام بێت ئێستا 90% ی ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌نگ به یه‌كێتی ده‌ده‌ن كه‌چی له‌كاتی ده‌نگداندا ده‌رده‌كه‌وێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه 90% ی ناوه‌نده‌كه ده‌نگ ناده‌ن به یه‌كێتی .
بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌نده ماوه بڵێین :
قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه‌ی باوه‌ر به وانه ده‌كات ..... حه‌ق وایه ئه‌وانه هه‌رچی بلێن یه‌كێتی پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ر بگرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست