بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ سلیمانی بانگه‌شه‌ بۆ یه‌كێتی ده‌كات

Thursday, 24/04/2014, 12:00




هه‌رچه‌نده‌ سه‌ندیكای كارمه‌ندان خۆی به‌ بێ‌ لایه‌ن داده‌نێت و به‌ حساب سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزێت به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها چاو به‌سته‌و به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی ده‌كه‌ن و له‌ ناو ئه‌و حیزبه‌شدا به‌ تایبه‌تی بۆ دكتۆر ئاسۆ فریدون .

له‌م چوارچێوه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و رۆژی 2 / 4 / 2014 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ به‌رێوه‌به‌ری كارگێری هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان كردووه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی زانستی به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی دا كاتژمێر 10.30 ی به‌یانی و به‌ ئاماده‌ بوونی جه‌باری نه‌قیبی سه‌ندیكا و هاوژینی لیپرسراوی لقی سلێمانی كه‌ دكتۆر فه‌ره‌یدونیان هێناوه‌ته‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ و به‌ راشكاوانه‌ ووتوویانه‌ ئه‌م به‌رێزه‌ كاندیدی ئێمه‌یه‌ و داوایان كردووه‌ ده‌نگی بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە