وه‌زیری ته‌ندروستی : وه‌زیری كێشه‌و گرفته‌كان
Monday, 22/10/2012, 12:00
له كورده‌واریدا كه‌سێك ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت له ده‌وری كۆ بوونه‌وه پێ‌ی ده‌ڵێت (كه‌سێكی سه‌ر به‌گۆبه‌نه) یان كه‌سێك ئه‌گه‌ر له ئاستی كارێكدا كۆمه‌ڵێك گرفتی بۆ دروست بوو ئه‌وا پێ ی ده‌ڵێن خێری تێدا نییه و لێ‌ی دوور بكه‌وه‌ره‌وه .
له‌و رۆژه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی به هه‌زاران واسیته و ده‌ست ماچ كردن ئه‌و پۆسته‌ی پچڕیوه ته‌نها رۆژێك نه‌بووه گۆبه‌نێك له‌و ناوه‌نده‌دا رووی نه‌دابێت و به ئاواته‌وه بووین ته‌نها رۆژێك ماڵپه‌ره‌كان و میدیاكانی تر به جۆرێكی سلبی باسی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نه‌كه‌ن .
به‌رێزیشیان دیاره شاره‌زایه له تێپه‌راندنی باس و خواسته‌كان و رووداوه‌كان و هه‌م شاره‌زایه له گواستنه‌وه‌ی سلبیاته‌كان بۆ سه‌ر كه‌سانی تر وه‌كو ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی رانیه و چه‌مچه‌ماڵ و مل شكاندنی ێدر ا‌لدین بۆ عه‌لی له مه‌لبه‌ندی ته‌ندروستی ئازادی و لابردنی بێستوون له راگه‌یاندن بۆ هونه‌ر و .... زۆری تر روویان دا . كه سلبیاته‌كانی خۆی ده‌خاته سه‌ر شانی كه‌سانێك كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه .
به هه‌ر حاڵ رۆژانه باس باسی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی و به‌رێزیشیان زۆر دڵی خۆشه كاتێك له دوای سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌وه‌ی به‌لای به‌رێزیانه‌وه گرنگ بێت ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵكانه لێ ی رازی بن و میلله‌ت و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌لا پوولێكه .
بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كورد واته‌نی بڵێین ((ئه‌م وه‌زیره خێری تێدا نییه با له كۆڵ ئه‌م ناوه‌نده بێ تاوانه‌ی بكه‌ینه‌وه)
به خودی وه‌زیریش بڵێین ((به‌رێزتان كه‌سێكی سه‌ر به‌گۆبه‌نن و ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رتان گرتووه خێر ناداته‌وه بۆتان و له كۆتاییدا تووشی كاره‌ساتتان ده‌كات)) و باشترین كارێك كه ئیستا سوودی هه‌بێت بۆت ((ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه)) . تكایه چیتر مه‌به به مۆته‌كه به‌سه‌ر ناوه‌ندی ته‌ندروستی و لێگه‌رێ با ناوه‌نده‌كه كه‌سانێكی شیاو بیبه‌ن به‌رێوه ، كاكه عه‌یب نییه به‌رێزتان له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون هه‌ول بده خۆت به كارێكه‌وه خه‌ریك بكه كه تیایدا شاره‌زا بیت ، خۆ بواری تر زۆره كاری تیا بكه‌یت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست