کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا

Tuesday, 22/02/2011, 12:00



هیچ یه‌کێك له‌ پشده‌رییه‌کان هه‌ڵنه‌ساون به‌ نوسین له‌سه‌ر هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا زۆر سه‌رم ده‌سوڕمێت که‌ تا ئێستا به‌ڵام ناحه‌قییان ناگرم هه‌موویان خزمی یه‌کترن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ یه‌کتری ده‌پۆشن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ من هه‌ڵده‌ستم به‌نوسینه‌وه‌ هۆکاری ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌ شه‌ڕی براکوژی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانی لێکه‌وته‌وه‌ .
من خۆم یه‌کێك بووم له‌وانه‌ی که‌ له‌ گفتووگۆکاندا به‌شدار بووم، وه‌ زۆر به‌ووردی ئاگادارم. به‌هۆی کاره‌که‌مه‌وه‌.
ئه‌وکاته‌ ئازادی حه‌مه‌سوور مه‌سول ناوچه‌ بوو وه‌ هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا لێپرسراوی پاراستن بوو له‌ناوچه، داوای لێبووردن ده‌که‌م له‌ڕاستیدا نامه‌وێت برینی که‌س بکولێنمه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ کای کۆن به‌با بکه‌م، به‌ڵام ویژدانم زۆر ئازارم ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییانه‌ نه‌خه‌مه‌ ڕوو که‌ کێ هۆکاری سه‌ره‌کی بوو له‌و کاره‌ساته‌ ماڵ وێرانه‌. که‌ چه‌ندین منداڵ بێ باوك بوون.
کاتێك عه‌لی حه‌سۆمیرخان هاته‌ قه‌ڵادزێ بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی که‌ وه‌ختی خۆی له‌ شۆڕشی ئاشبه‌تاڵدا حه‌سۆمیرخانی باوکی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون. ئه‌م هاتنه‌ دڵه‌ڕاوکێی خسته‌ دڵی دانیشتوانی قه‌ڵادزێ وه‌ به‌تایبه‌تی خاوه‌ن موڵکه‌کان، ئه‌وه‌ بوو یه‌لی حه‌سۆمیرخان به‌پاڵپشتی ناوچه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ شۆفڵی هێنا دوکانه‌کان و ماڵه‌کان بڕوخێنێت، به‌ڵام خاوه‌ن موڵکه‌کان ملیان نه‌دا و هانایان بۆ کۆمیته‌ی یه‌کێتی برد که‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ کۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌و پیاو ماقوولانی قه‌ڵادزێ چونه‌ ناوچه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردن تا ئاشوبه‌ نه‌که‌وێته‌وه‌ و عه‌لی حه‌سۆ بگه‌ڕێته‌وه‌. هه‌رچۆنێك بوو قه‌ناعه‌تی کرد که‌ بڕواته‌وه‌، به‌ڵام ناوچه‌ی پارتی زۆریان پێ ناخۆش بوو به‌تایبه‌تی هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا ڕووی گرژ کردوو ووتی ده‌بێت ده‌رسیان دابه‌ین تا بزانن پارتی کێیه‌. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ ئارامی به‌سه‌ر چوو. ئه‌وه‌ بوو بۆ ڕۆژی دوای خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ خۆیان ئامهاده‌ کرد ئه‌گه‌ر بێتوو عه‌لی حه‌سۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و خانووه‌کاننان بڕوخێنێت. مام جووتیار ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کێتی بوو. کابرایه‌کی ناسراو بوو له‌ قه‌ڵادزێ و خه‌ڵکه‌که‌ خۆشیان ده‌ویست. به‌ فه‌رمانی ناوچه‌ی پارت ده‌ستی ڵێ وه‌شێندرا و کوشتیان. خه‌ڵکه‌که‌ ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌کراو بوو به‌ شه‌ڕ و قه‌وما، پاشان هێرشکرایه‌ سه‌ر ناوچه‌. مه‌سول ناوچه‌ هه‌ر زوو بۆی ده‌رچوو ڕایکرد بۆ داره‌شمانه‌ و له‌ماڵی جه‌مال به‌گ خۆی شارده‌وه‌، دوایی بۆم ده‌رکه‌وت تووشی گرانه‌تا ببوو له‌ ترساندا. ئه‌وه‌ی مابووه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ هیوای ئه‌حمه‌د مسته‌فا و حه‌مه‌ سوار هه‌ڵشۆیی و عه‌بدوڵا وسو باوزێی و پیاوه‌کانی هیوا و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی کوری حه‌سۆ میرخان بوو. پاشان هێزێکی یه‌کێتی به‌ فه‌رمانده‌یی عه‌لی ئه‌بی شاوری گه‌یشته‌ قه‌ڵادزێ و شه‌ڕ په‌ره‌ی سه‌ند. عه‌لی حه‌سۆ میرخان کوژرا
عه‌لی نه‌بی هێرشی کرده‌ سه‌ر ناوچه‌، هیوا و حه‌مه‌ سوار ته‌قه‌یان لێکرد و کوشتیان، ئه‌ویش به‌ قسه‌ی هه‌ردوکیان که‌ له‌ ناوچه‌ ڕایان کرد و چوون بۆ هه‌ڵشۆ له‌ ماڵی حاجی برایمی شیر خۆر باوکی حاجی حاجی برایم خۆیان شارده‌وه‌.
ئه‌مه‌ بوو هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌ ماڵ وێران که‌ره‌ که‌ سه‌رتا سه‌ری کوردستانی گرته‌وه‌.
له‌ هیوای هه‌رزه‌کار وایه‌ که‌ سلێمانیش وه‌کو خزمه‌کانی خۆی چاوی لێ ده‌پۆشن، به‌ڵام ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی سلێمانی هیچ کاتێك سڵمان له‌ که‌س نه‌کردووه‌و نایکه‌ین، نه‌ك له‌ پارته‌که‌ی هیوا به‌ڵکو له‌هه‌موو دز و جه‌رده‌و سته‌مکارێك.
ده‌بێت هه‌موو ناپاکێکانتان له‌ مێژوودا بنوسرێته‌وه‌ که‌ تۆو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی تۆ مه‌سینه‌ هه‌ڵگریانیت قه‌ت دۆستی کورد نه‌بوون و هه‌میشه‌ دووژمنین. هه‌میشه‌ به‌ کورد کوژی و خیانه‌ت کردن ده‌سته‌ڵاتتان گرتۆته‌ ده‌ست. ئه‌گینا ئه‌وه‌ نین و نه‌بوون.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە