ئه‌و بیره‌ی یه‌کێتی تێی که‌وتووه به که‌وچک پڕ نابێته‌وه
Sunday, 22/11/2009, 12:00
یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌و شه‌ڕه‌ی به‌رامبه‌ر گۆڕان، که له سه‌رجاده و کۆڵانه‌کانی شاردا هه‌تاکو بڵاوکراوه‌کان و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆش. به به‌رده‌وامی باس له‌وه ده‌کات چه‌ند که‌س له گۆڕانه‌وه به‌ره‌و یه‌کێتی. ئه‌م شێوه شه‌ڕه په‌ڕۆ یهکلایهنییانهی یه‌کێتی شه‌ڕێکی زۆر کلاسیکه له جیهانی ڕامیاریدا و هه‌مان ڕێباز بوو، که کۆمونیسته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا به‌کاریان ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌نگی به‌رامبه‌ر به بچوکی نیشانی کۆمه‌ڵگا بده‌ن. جا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه هه‌واڵه چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ک به خۆیه‌وه نیشان ده‌دات:
له جیهانی تازه‌ی ڕامیاری و زۆرانبازی ده‌سه‌ڵاتدا و له ناو فه‌رهه‌نگی تازه‌ی مرۆڤایه‌تیدا باوی ئه‌وه نه‌ماوه باسی ئه‌وه بکرێت کێ سه‌ر به چ لایه‌نێکه و کێ به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێت و ئایا که‌سێک یان کۆمه‌ڵێک لایه‌نگرێتی لایه‌نێکی سیاسی به‌جێده‌هێڵن یاخود پاڵپشتی ده‌گرن. له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا هه‌رچه‌نده گفتووگۆی سیاسیی دیموکراسییانه بکرێت به‌ڵام، که‌س ناپرسێت ئایا کێ لایه‌نگری چ لایانێکه چونکه ئه‌م باسه به بڕیارێکی تاکه‌که‌سی داده‌نرێت که که‌سی تر په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نییه، به‌ڵام یه‌کێتی هه‌تا ئێستا ڕێبازی بڵاوکردنه‌وه‌ی چل و په‌نجاکانی سه‌ده‌ی پێشوو به‌کار ده‌هێنێت که ئێستا به کارێکی نامۆراڵیانه له جیهانی سیاسه‌تدا داده‌نرێت.
ئایا له جیهانی بڵاوکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندندا و که باس له هه‌واڵ ده‌که‌ین چ ڕۆڵێک و شوێنه‌وارێک ده‌گرێته خۆی گه‌ر چه‌ند که‌سانێک له لایه‌که‌وه به‌ره‌و لایه‌کی تر ڕێبازی خۆیان بگۆڕن؟ ئایا ئه‌م هه‌واڵه شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه‌یه؟ ئه‌م شێوازه جووڵه‌یه‌ی کۆمه‌ڵگا دیارده‌یه‌کی ئاسایی دینامیکی کۆمه‌ڵگایه و به‌شێکه له هه‌نگاوه‌کانی گۆڕان و هه‌ر ئه‌مه‌یه که پاڵ به کۆمه‌ڵگاوه ده‌نێت بۆ چاککردن و به‌ره‌وپێشچون، به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌م خاڵه‌شیان نه‌پێکاوه و وادیاره ئێستاش له پێناسه‌ی (هه‌واڵ و بڵاوکردنه‌وه) تێ نه‌گه‌شتوون و چاویان به جیهانی نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌شیان ده‌چێته پاڵ هه‌ڵه‌کانی تری یه‌کێتی که له‌ناو که‌ناڵه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌کانی خۆیدا سه‌رکرده‌کانی خۆی به (هه‌ڤاڵ) ناو ده‌بات، که وشه‌یه‌که ته‌نها له ناو فه‌رهه‌نگی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی‌دا ماوه، که هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر مۆسیقای سه‌ده‌کانی ڕابوردووی سیاسه‌ت هه‌ڵده‌په‌ڕن و دوورن له تێگه‌شتنیان له جیهانی تازه و فه‌رهه‌نگه نوێکانی ژیانی ڕاگه‌یاندن.
گه‌ر ته‌نها باسی ناوچه‌ی سلێمانی بکه‌ین ئه‌وا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی په‌رله‌ماندا لیستی گۆڕان زیاتر له چه‌ند سه‌د هه‌زارێک ده‌نگی هێناوه و بێجگه له‌وه‌ی، که یه‌کێتی و پارتی فشارێکی نانبڕین و تۆقێنهرانهیان به‌کارهێنا به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک، که پشتگیری لیستی گۆڕان بکات و جگه له‌و هه‌موو ته‌زویر و کڕینی ده‌نگ و دابه‌شکردنی پاره و شتی به‌نرخ به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بۆ کڕینی ده‌نگیان. جا ئایا ئه‌م چاڵه‌ی که نه‌ک ته‌نها یه‌کێتی تێی که‌وتووه به‌ڵکو پارتیش به‌م که‌وچکانه پڕ ده‌بێته‌وه که یه‌کێتی له ڕاگه‌یانده‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات؟ ئایا چه‌ند که‌سی تر له‌و کاته‌وه وازیان له یه‌کێتی هێناوه و ڕوویان کردۆته گۆڕان؟ ئایا چه‌ند که‌س له‌به‌ر نانبڕین ئێستا بێده‌نگه و له بوارێکی گونجاو‌دا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ته‌وژمی گۆڕانه‌کاندا ڕێچکه ده‌کات؟ ئایا ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی، که گه‌ڕاونه‌ته‌وه چه‌ندن و چ ڕێژه‌یه‌ک ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌ند سهدههزارهی، که ده‌نگیان به گۆڕان داوه؟ گه‌ر تا ئێستا وه به پێی ئه‌و ژمارانه‌ی که له ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتیدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه زیاتر له ده هه‌زار که‌س نابن، ئه‌وا ڕێژه‌یه‌کی که‌مه و چونکه به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه، ده‌بوایه و ده‌بێت یه‌کێتی بیر له‌وه‌ش بکاته‌وه چه‌ند که‌س مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی به جێ ده‌هێلن و به‌ره‌و گۆڕان ده‌کشێن.
چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک دیارده‌یه‌که، که له جیهانی ڕاگه‌یاندندا ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت به تایبه‌تی له‌و لایهنانانهوه، که ناتوانن بێلایه‌ن له بواری ڕاگه‌یاندندا کار بکه‌ن و هه‌ندێک جار هه‌ست ده‌که‌ین، که چۆن ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێک کپ ده‌کات و قه‌واره‌ی ڕووداوێک بچوک ده‌کاته‌وه یان به پێجه‌وانه‌وه، که قه‌باره‌ی ڕووداوێک گه‌وره ده‌کات و زیاتر له گرنگێتی خودی ڕووداوه‌که بایه‌خ و قه‌واره‌ی پێ ده‌به‌خشێت. جا گه‌ر یه‌کێتی له‌سه‌ر سیستێمی (درۆ بکه،درۆ بکه، درۆ بکه هه‌تا باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ن) ده‌یه‌وێت ڕاگه‌یاندنی خۆی به‌هێز بکات، ئه‌وا ئه‌مه‌ش کارامه‌یی و ته‌کنیکی خۆی پێویسته تاوه‌کو خه‌ڵک باوه‌ڕی پێ بکه‌ن. به‌ڵام له‌م خاڵه‌شدا یه‌کێتی نیشانه‌که‌ی نه‌پێکاوه، بۆ نموونه که‌ناڵه‌کانی یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بیست که‌سی پیشان ده‌دات و ڕاده‌گه‌ێنێت، که دووسه‌د که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌کێتی وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چاوی نه‌بێت و کوێر بووبن له ئاستی که‌ناڵه‌کاندا یاخود ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌کاته‌وه، که گۆڕانخوازه‌کانی شارێکی وه‌ک شتوتگارتی ئه‌ڵه‌مانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی یه‌کێتی، به‌ڵام له شارێکی وادا کورده‌کانی هه‌نده‌ران یه‌کتر ده‌ناسن و ده‌شزانن کێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یه‌کێتی و کێ یه‌کێتی به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌سته‌کان ئاشکران. جا هه‌موو ئه‌م شێوازه هه‌واڵانه جگه له زیادکردنی فه‌رهه‌نگی درۆ و چه‌واشه‌کردن هیچ سوودێکی ترناگهێنێت به یه‌کێتی.
دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئه‌و شته‌یان لا ئاشکرا بێت، که شه‌پۆلی گۆڕان بوونێکه و له ئارادایه و سه‌رتاپای کوردستانی گرتۆته‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی هه‌ژده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه.به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگایه‌کیش به پینه و په‌ڕۆ ناڕوات به‌ڕێوه و لم کردنه چاوی خه‌ڵکیش له‌وانه‌یه بۆ کاتێکی دیاریکراو سه‌ر بگرێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵگا کوێر نییه و ئه‌و ڕۆژه هاتووه، که ڕووی ڕاستییه‌کان ئاشکرا بکه‌ین و له‌گه‌ڵ هیوامدا بۆ یه‌کێتی به بوونی ڕاگه‌یاندنێکی گونجاو و ژیرتر.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست