نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک
Friday, 04/03/2011, 12:00
سه رۆک وه‌ک ئه‌و یاریزانه وایه که‌وا ئه‌وه‌نده باش و خراپه، زیره‌ک و لێهاتوه ، جوان و ناشیرینه که‌وا به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ره‌وه بتوانێت به‌رده‌وام تواناکانی خۆی بسه‌لمێنیت و ده‌سکه‌وتی گرنگ بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی تۆمار بکات،له گه‌مه سیاسیه‌کاندا بردنه‌وه دۆڕان قه‌بوڵ بکات، له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ڕاستگۆ بێت، پیرۆزبایی بردنه‌وه له ئۆپۆزیسیۆن و ڕکابه‌ره‌که‌ی بکات، هه‌میشه خۆی له به‌دیله‌که‌ی باشتر نه‌زانێت ، جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌دا حوکمی ئه‌وه بدات که‌وا سه‌رۆک یاخود به‌دیله‌که‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا یاری بکات ، به هونه‌ره سیاسیه‌که‌ی ده‌ستکه‌وتی مه‌زن بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی تۆمار بکات.
سه‌رۆک وه‌ک ئه‌و یاریزانه وایه که‌وا له گه‌مه سیاسیه‌کاندا به‌رامبه‌ر دوژمنان گۆڵی جۆراوجۆر بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی تۆمار بکات ،ڕێگا خۆش بکات کۆمه‌ڵگا به سه‌رجه‌م مافه‌کانیان شاد ببنه‌وه، له ڕوانگه‌ی پارتایه‌تی ته‌سکه‌وه ته‌ماشای هاوڵاتیان نه‌کات، په‌یمانێک نه‌دات که‌وا جێبه‌جێ ی نه‌کات، جه‌ماوه‌ر سه‌رۆکی خۆش بوێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، یاسا سه‌روه‌ر بکات و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی نه‌کات، ڕۆشنبیرو ماف په‌روه‌رو دیموکراسخوازو دژی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵی و توندوتیژیه‌ک بێت، ڕه‌خنه قه‌بوڵ بکات و هه‌میشه گوێ له نه‌یارانی بگرێت، پرۆژه چاکسازیه‌کان که له خزمه‌ت جه‌ماوه‌ردان جێبه‌جێ بکات، ڕێگا خۆش بکات حکومه‌ت و په‌رله‌مان ڕۆڵی ته‌واوو یاسایی خۆی بنوێنێت، ئینتیمای حیزبی و خێزانی نه‌کاته پێوه‌ر بۆ دانانی که‌سه‌کان له پۆسته گرنگه‌کاندا، هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات بدات، شه‌فافیه‌ت له هه‌موو شوێنێکدا په‌یڕه‌و بکات، هه‌وڵ بدات ده‌زگاکانی وه‌ک پۆلیس،ئاسایش، هه‌موو دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌کانی تر سه‌ربه‌خۆ بکات و له ژێر کاریگه‌ری پارتایه‌تی ده‌ری بهێنیت و بیانکاته ده‌زگایه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ،ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له کاروباری هاوڵاتیان قه‌ده‌غه بکات، کوشتن و بڕین و زیندانیکردن نهێنی مانه‌وه‌ی نه‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدا، به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئۆپۆزیسیۆن نه‌دات، ده‌رگای کراوه بێت بۆ هه‌مووان و ڕاو سه‌رنج و پرۆژه‌ی جیاواز ، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تایبه‌تیه‌وه بێت، عاشقی کورسی و کۆشک و ته‌لارو زێڕوزیو نه‌بێت، فیرعه‌ونانه نه‌ژی و ڕاستگۆ‌و په‌یمانه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات، بڕوای به گۆڕان و ئیراده‌ی گه‌له‌که‌ی هه‌بێت، که‌سه نزیکه‌کانی خۆی نه‌هێنێته ده‌سه‌ڵاته‌وه، سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌که‌ی بۆ خێزان و بنه‌ماڵه‌و پارته‌که‌ی ته‌رخان نه‌کات ، سه‌رۆکایه‌تی له خۆی و کوڕ‌و کوڕه‌زاکه ی تاپۆ نه‌کات، کار بۆ گه‌نجان وبوژانهوهو خۆشگوزه‌رانی وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به دۆڕان ڕازی بێت، به خۆشه‌ویستی وخزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی ته‌زوی خۆشی بخاته نێو له‌شی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه، وایان لێبکات خۆڕسکانه و به بێ زه‌برو زه‌نگ و پیلانی حیزبی بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ سه‌رۆک دوپا ت بکه‌نه‌وه.
سه رۆک وه‌ک ئه‌و یاریزانه وایه که‌وا ته‌مه‌نی زێڕین و یاریکردنی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا کورت بێت و له هه‌شت ساڵ تێپه‌ر نه‌کات ،که‌سایه‌تی ساده‌و ساکارو ژیانی پڕ له نهێنی و شاراوه نه‌بێت، ده‌نگ و ڕه‌نگ و به‌رده‌وام له نێو جه‌ماوه‌ر بێت و ته‌نها له ڕێگای شاشه‌کانه‌وه نه‌بینرێت. ئه‌مه‌یه نهێنی مانه‌وه‌و خۆشه‌ویستی و نه‌مری سه‌رۆک.
حه‌مه گۆپاڵه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست