ئازار سه‌رچاوی دڵی سه‌رکردایه‌تی ڕازی ده‌کات
Monday, 19/04/2010, 12:00
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌ک زه‌وی ، موچه، خه‌ونی سه‌رکردایه‌تی ،.....هتد وایان لێده‌کات سه‌ریان له ژێر گڵدابێت و جه‌سته‌شیان له ده‌ره‌وه بێت و هیچ نه‌بینن ، زۆرن ئه‌وانه‌ی له ئاست که‌م و کوڕی و پاشڤه چوون و ته‌نانه‌ت ناحهزانیشدا ورته‌یان لێوه نه‌هات و ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر خه‌مخۆرانی حیزب و هاوڕێکانیان زمانیان کراوه‌ته‌وه‌و هاتونه‌ته قسه ، زۆرن ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ لێشاوێک له ڕه‌خنه‌و گله‌یی و گازنده یان بینی و قڕوقپ لێی دانیشتن و کهرولاڵ بوون و ئاماده‌نه‌بوون ته‌نها ڕسته‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌کان بنوسن، به‌ڕێز ئازار سه‌رچاوی11/4/2010 له ده‌نگی سهربهخۆو کوردستان پۆست و هاوپشتی وه‌ڵامێکی بێسه‌روبه‌ری من و هێمن ده‌ربه‌ندی داوته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه شی خوێندبێته‌وه ڕاسته‌وخۆ له مه‌رامی نوسه‌ر تێده‌گات و درکیش به‌وه ده‌کات که‌وا به‌ڕێزیان ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌و وه‌ڵامه شدا هه‌موو پێوه‌ریکی نوسین تێک شکاوه و دۆی کردوه به سه‌ر دۆشاوداو ته‌نانه‌ت خۆشی نازانێت چی ده‌ڵێت، له وه‌ش زیاتر پاش ئه‌و هه‌موو شکستی و له ده‌ستدانی جه‌ماوه‌رو نزیکبونه‌وه‌ی حیزبی شیوعی له فه‌وتان تازه به تازه به ئێمه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌وه سه‌رکردایه‌تی نیه و به هه‌مان نه‌غمه‌و نۆته‌ی زه‌مه‌نی ستالین و سه‌رکردایه‌تی ئێستا مۆسیقامان بۆ لێده‌دات و به نیازه ئه‌ندامان له خه‌وی شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه، داواشمان لێده‌کات له دیسپلینی حیزب لانه‌ده‌ین و هه‌موو شتێک له نێو ئۆرگانه‌کانی حیزب‌دا تاووتوێ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له بیر چوه‌وه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌لاغی کۆتایی ڕانه‌گه‌یاند سه‌باره‌ت به به‌شداری حیزب له حکومه‌ته‌که‌ی پارتی سکرتیری حیزب که‌مال شاکیر به په‌له ڕایکرده په‌رله‌مان و به‌شداری حکومه‌ته‌که‌ی سی و یه‌کی ئابی کرد، ئه‌وه‌ت له بیر چوه‌وه کاک که‌مال چه‌ندین جار سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد‌و نه‌یهێشت هیچ ڕیکخراوێک پێی بزانێت ، سه‌یرکه‌ن به‌ڕێزیان چی ده‌ڵێت*ئەوەى ئەوان بە شێوەیەكى دوور لە هەموو ئەو دسپلین و زەبت و رەبتەى كە هەموومان پێوەى پابەندیین و كۆك بوین لەسەرى كەهەر بیر و رایەك دەتوانرێ لەڕێگەى ئۆرگانى حزبى و ڕاگەیاندنە ناوخۆیەكانەوە دەرببڕێت لەپێناو ئەو ئاراستەیەى كە هەموومان لەسەرى كۆكین *.
به‌ڕێزیان بێ ئه‌وه‌ی به خۆشی بزانێت ئیعترافی به‌وه‌ش کردوه که‌وا هه موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و که‌م و کوڕی و چاره‌سه‌رانه‌ی من و هاورێ هێمن باسمان کردوه ڕاسته و پێش ئێمه‌ش د‌رکی پێ کردوه به ڵام باسکردنیان بڤه‌یه‌و جورئه‌تی ده‌وێت بۆ ڕاستی قسه‌کانمان ته‌ماشاکه‌ن کاک ئازار چی نوسیوه* من دەزانم ئەوەى ئەندێشەیەى ئێوەیە (گەر لە روانگەى پەرۆشى بۆ بیرى شیوعییەت بێ) بەشێكى راستن و پێویستیان بەچارەسەرە، * له شوێنێکی تردا ده‌نوسێت *بۆ ئەوەى وانەزانن بەس تەنها بەڕێزیان دركیان بە كۆمەڵێ بابەت كردووە، *
له شوێنێکی تردا داوای سه‌بری ئه‌یوب و شیوعیانهمان لێده‌کات تا کاتی کۆنگره، کام کۆنگره، کۆنگره‌یه‌ک که‌وا پێشتر ده‌زانرێت کێ ده‌رده‌چێت و کێ ده‌رناچێت، کۆنگره‌یه‌ک که‌وا ده‌زانرێت کێ ده‌بێت به سکرتێرو مه‌کته‌بی سیاسی، به‌ڕێزیان چاک ده‌زانن کۆنگره‌کانی پێش‌و گۆچانی سیحری نه‌بون بۆ چاره‌سه‌ر، شیوعیه دڵسۆزه‌کانیش چه‌ندین جار ئه م سه‌بری ئه‌یوب و شیوعیانهیان تاقی کرده‌وه به‌ڵام جگه له گۆڕینی به‌شێک له ده‌م و چاوه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و وتنه‌وه‌ی سرودی ساڵ به ساڵ خۆزگه‌مان به پار و ئه‌نته‌رناسیۆناڵ هیچی له مه‌سه‌له‌کان نه‌گۆڕی، پاش کۆنگره‌ش نه‌توانرا به‌ردێک بخرێته سه‌ر به‌ردێکی تر ، ته‌نانه‌ت کاک ئازار له به‌ر بێ مه‌وزوعی ئیره‌یی به‌وه‌ش ده‌بات که ئێمه له ئه‌نته‌رنیته‌وه نزیکین وئه‌و له‌و مافه بێبه‌شه، سه‌یرکه‌ن به‌ڕێزیان له داخی بێ ئه‌نته‌رنێتی چۆن داخی دڵی خۆی به ئێمه ده‌ڕێژێت * من زۆر بە داخەوەم هەڵكەوتەى شوێنەكەم وا هەڵكەوتووە، كە هیچ سەنتەرێكى ئینتەرنێت لەشوێنى كار و نیشتەجێبونم نەبێ، بۆیە درەنگ درەنگ سایتەكان دەبینم، یان لەڕێگەى برادەرەكانمەوە هەواڵى بیروبۆچونێك یان نوسینێك دەبیستم.
بەهەر حاڵ ئەوە بەشێكە لە مافە سەرەتاییەكان كە من نیمە و هێمن و حەمە گۆپاڵە هەیانە .* .
له به‌شێکی تری نوسینه‌که‌یدا وه‌ک پارێزه‌رێک داکۆكی له سه‌رکردایه‌تی و گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره‌کانی ناو حیزب ده‌کات و بێبه‌ریان ده‌کات له شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان، هه‌موو ئۆباڵ و فهشهلێکیش ئه‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی ئێمه و ده‌یه‌ها خه‌مخۆری وه‌ک ئێمه ، پێمان ده‌ڵێت ئێوه له کوێ ی ئه‌م هاوکیشهیهدان و سه‌ره‌تا ئه‌بێت ڕه‌خنه له خۆتان بگرن وباشتره که‌موکوڕیه‌کان دیاری بکه‌ن و چاره‌سه‌ریشی بۆ بدۆزینه‌وه فه‌رموو خۆتان بیخوێننه‌وه *بابەتێكى تر كە زۆر گرنگە خۆمانى لێ نەدزینەوە، ئەویش ئەوەیە كاتێك ڕەخنە دەگرین گشگیر بێت واتە هەریەكەو بەجێگەى خۆمان لەكوێى ئەو رەخنەیەداین، ئایا لەو بابەتانەى باسیان دەكەین چەندێكى خۆمان لێى بەرپرسیارین؟ ئێمەى ڕەخنەگر لەكوێى هاوكێشەكەداین؟ چەندێك لەو دەرەنجامانە بەرپرسیارێتییەكەى دەكەوێتە ئەستۆى خۆمان، ئایا ئێمەش بە نۆبەى خۆمان وەك تاكێكى ئەو حزبە تا چەند وەك ئەركى تاكێكمان لەو حزبە هەستاوین؟! بۆیە باشترە بەهەمومان دەبێت سەرەتا رەخنە لەخۆمان بگرین ئینجا دەست بخەینە سەر نادروستییەكانى تر ، ئەویش بە ئامادەیى بۆ چارەسەر*.
له‌م وه‌ڵامه ی سه‌ره‌وه‌دا بۆم ده‌رکه‌وت به‌ڕێزیان نوسینه‌که‌ی من و هاوڕێ هێمنییان نهخویندوهتهوه به‌ڵکو بۆیان باس کردوه فه‌رمون به‌ڕێزیان چی ده‌نوسن *من زۆر بە داخەوەم هەڵكەوتەى شوێنەكەم وا هەڵكەوتووە، كە هیچ سەنتەرێكى ئینتەرنێت لەشوێنى كار و نیشتەجێبونم نەبێ، بۆیە درەنگ درەنگ سایتەكان دەبینم، یان لەڕێگەى برادەرەكانمەوە هەواڵى بیروبۆچونێك یان نوسینێك دەبیستم.
بەهەر حاڵ ئەوە بەشێكە لە مافە سەرەتاییەكان كە من نیمە و هێمن و حەمە گۆپاڵە هەیانە *، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وا به‌ڕێزیان له تیگه شتندا زۆر کۆڵن چونکه ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی من و هاوڕێ هێمنی خوێندبێته‌وه ئه‌وه ده‌زانێت که‌وا نوسینه‌کانمان جگه له ڕه‌خنه‌و چاره‌سه ر ئاماژه به هیچ شتێکی تر نادات. ئامانجیش به جه‌ماوه‌ری بوون و نزیکبونه‌وه‌یه له جه‌ماوه‌ر نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
به‌ڕێزیان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو ڕاستیه‌کانی ته‌واو شێواندوه‌و تاوانباری بێ‌تاوان ده‌رکردوه‌و و بێتاوانیشی کردوه به تاوانبار ، هه‌موو ئۆباڵی فه‌شه‌لی حیزبی خستۆته سه‌ر ئێمه و ده‌یه‌ها خه‌مخۆری وه‌ک ئێمه ، من لێره‌دا هیچ داکۆکیه‌ک له خۆم ناکه‌م به‌ڵکو حه‌ز ئه‌که‌م له هاورێکانی خۆت بپرسیت له سوید که‌وا ساڵی پار من و هاوڕێ هێمن و چه‌ند هاوڕێیه‌کی دڵسۆزی تر به‌رپرسی حیزب بووین ، حیزب له چ جموجوڵ و گه‌شه‌یه‌کدا بوو له سوید، توانرا چه‌ندین شار‌و شارۆچکه زیندو بکه‌ینه‌وه‌و چه‌ندین لاو‌و که‌سی تازه بهێنینه ڕیزی حیزبه‌وه به‌ڵام به چی چوو، حه‌زئه‌که‌م به‌ڕێزیان له هێزه سیاسیه کوردوکوردستانیهکانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان بپرسن که‌وا ساڵی پار به‌رپرسیان بووم چی ڕۆڵ و کاریگه‌ری و چالاکیه‌کمان هه‌بوو ئاماده‌م به به‌لگه‌وه هه‌موو شتیک بسه‌لمێنم، ئه‌مانه هیچیان منه‌ت نین و به که‌سیشی نافرۆشینه‌وه به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمانه‌و چاوه‌ڕێی هیچ پاداشتیکیش نه‌بوین و نابین، ئه‌و مه‌رامه تایبه‌ت و مه‌دالیا ناشیرینانه پێشکه‌ش به‌و هاوڕێیانه بێت که‌وا بۆ موچه‌و کورسی و حیمایه‌و پاترۆڵ کارده‌که‌ن. ئه‌بێت ئێمه له به‌ڕێزتان بپرسین تۆ له کوێ ی ئه‌م هاوکێشه‌یه بویت، ئه‌و شوێن و ڕیکخراوه‌ی تۆ لێیان به‌رپرسیت چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆشتوه، چه‌ند که‌ست هێناوه‌ته ڕیزی حیزبه‌وه، تێ ناگه‌ین بۆ به‌رامبه‌ر ناحه‌زان بێده‌نگیت هه‌ڵبژاردو به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌کان و هاوڕێ دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌کانی حیزب زمانت کرایه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌رچی ڕاستیش بوو ئاوهژوت کرده‌وه، ئێمه له تۆ ده‌پرسین چه‌ند جار له حیزب تۆرایت و ئاشتیان کردیته‌وه، ئاگامان لێیه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به حوکمی دوری و جوغرافیای کاره حیزبیهکهتهوه چه‌ندین جار داوای سه‌یاره‌ت کردوه به‌ڵام پێیان ڕه‌وا نه‌بینیت، وادیاره شینی ئه‌م جاره‌ت بۆ پاترۆڵ و حیمایه و به‌رپرسیارێتیه.
له به‌شی پێش کۆتایی قسه‌کانیشیدا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر زیاتر چه‌واشه بکات و ئێمه‌ش زیاتر ڕه‌خنه نه‌گرین به‌وه تاوانبارمان ده‌کات که‌وا له به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆمان له حیزب‌دا به‌رجه‌سته نه‌بوه بۆیه داخی دڵی خۆمان به سه‌ر سه‌رکردایه‌تی به‌تاڵ ئه‌که‌ینه‌وه من له به‌ڕێزتان ده‌پرسم چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌ت له ئێستاوه تا سه‌د ساڵی تر ته‌حه‌دا ئه‌که‌م که‌وا ڕۆژێک له ڕۆژان داوای شتێکم کردبێت و به ته‌مای شتێک بوبم هیچ کاتێکیش له ژیانمدا موسته‌فید نه‌بووم و ناشمه‌وێت ببم چونکه پێویستم پێ ی نیه ، ئه‌گه‌ر بمویستایه ببم ئه‌وا پارتی و یه‌کێتی خۆش نه‌بن ئه‌وا ئه‌م جاره ده‌بوم،تێ ناگه‌م بۆ هه‌ر هاوڕییه‌ک ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزبکاته‌وه ڕاسته‌وخۆ شتێکی بۆ دروست ده‌که‌ن، هیچ کاتێکیش جگه له خزمه‌ت چاوه‌ڕێی هیچ پۆست و بهرپرسیاریتیهکم نه‌کردوه ، له کۆتایشدا کاک ئازار فرمێسکی تیمساح بۆ سه‌رکردایه‌تی ده ڕێژیت و بێ شه‌رمانه پێمان ده‌ڵیت ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌وه هه‌و نیه واته سه‌رکردایه‌تی هیچ تاوانێکیان نیه و زۆر بی گوناهن،کاک ئازار گۆڕانکاری بکات ئیتر چۆن ڕۆژمان ناگاته ئه‌م ڕۆژه، فه‌رمون به چاوی خۆتان ڕای به‌ڕێزیان ببینن و حوکمی خۆتان بده‌ن*هەندێك هاوڕێ كاتێك زانى هیوایەتە تایبەتییەكانى بەرجەستە نابن هەلێك دەقۆزنەوە و بۆ بەتاڵكردنەوەى خۆى بەسەر سەركردایەتى حزبدا و بەهیچ جۆرێك بیرى خۆى ناخاتەوەو كە ئەوەى ئەو لەسەرى بەقسان هاتووە هەو نی یە؟*
له کۆتایدا منیش به به‌ڕێزت و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ت ده‌ڵێم شه‌ڕی ڕه‌خنه به دیسپلینی حیزبی مه‌که‌ن و هه‌وڵ مه‌ده‌ن به‌ری خۆر به بێژه‌نگ بگرن ،ڕق و توڕه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی که‌س و کاری شه‌هیدان و شیوعیه دڵسۆزه‌کان گه‌شتوه‌ته ئاستێک نه تۆ‌و نه سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ت ناتوانن به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌و باشتره په‌ڕۆی سپی به‌رزبکه‌نه‌وه، ئێمه ش له دیسپلینی حیزبی لامان نه‌داوه و هه‌ندێک ڕاستیمان باسکردوه گه‌لی کوردیش زۆر له‌وه زیره‌ک تر‌و وشیارتره هه‌ست به‌و که‌م و کوڕیانه نه‌که‌ن که‌وا من و هاوڕێ هێمن باسمان کردوه، ئه‌گه‌ر ئاگاشتان له جه‌ماوه‌ر نه‌ماوه ئه‌وا داواتان لێده‌که‌م ڕۆژێک بچنه نێو جه‌ماوه‌ره‌وه‌و پرسیاری هۆکاره‌کانی شکست و لاوازبوونی حیزبی شیوعیان لێبکه‌ن بزانم چۆن له من و تۆ‌و هاوڕێ هێمن باشتر وه‌ڵامتان ده‌ده‌نه‌وه ئه‌و کاته هیچ شتێک نامێنێته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت هه‌موو گه‌لی کورد به‌وه تاوانبار بکه‌ن که له دیسپلینی حیزب لایان داوه‌و ئه‌وه‌شه ماڵوێرانی.
حه‌مه گۆپاڵه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست