ڕه‌نگی یه‌کێتی وسۆسیالیست هه ڵه‌یه
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
هه‌موو پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی دونیا هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانن ، هه‌ر ڕه‌نگێکیش ده‌لاله‌ت و مێژوو مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه له لایه‌ن پارته سیاسیه‌کانه‌وه ، ڕه‌نگه‌کان بێ مانا و بێ مه‌به‌ست نین و ئاماژه بۆ سیمبول، ڕابوردوو، ڕوداوێکی مێژوویی گرنگ ده‌که‌ن،له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی هه‌موو حیزبێک هۆشیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت بۆچی پارته‌کان هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانن ،ئه‌م ڕه‌نگانه مانا‌و ده‌لاله‌تی چی ده‌گه‌یه‌نن له جیهاندا، بۆچی چه‌پ و سۆسیال دیموکرات و سۆسیالیسته‌کان به‌گشتی هه‌ڵگری ڕه‌نگی سورن، یاخود بۆچی پارت و ڕێکخراوه‌کانی تر هه‌ڵگری ڕه‌نگه‌کانی دیکه‌ن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕوداوێکی مێژووی و شۆڕشه گرنگ به ناوبانگه‌که‌ی فه‌ره‌نسا له ساڵی ١٧٨٩ که‌وا به کۆمۆنه‌ی پاریس ناسراوه له جیهاندا، له‌و کاته‌دا چه‌په‌کان بۆ یه‌که‌مین جار ڕه‌نگی سوریان هه‌ڵبژارد، پاشان له دونیادا به نێو پارته چه‌پ و سۆسیالیست و سۆسیال دیموکراته‌کاندا بڵاوبوه‌وه، تا ئێستاش زۆربه‌ی زۆری پارته چه‌پ و سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپاو جیهان وه‌ک میراتگیری کۆمۆنه‌ی پاریس هه‌ڵگری هه‌مان ره‌نگن، به‌ڵام پێویسته بپرسین یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌وا خۆی به سۆپه‌رسۆسیال دیموکرات و سۆسیالیستیش که‌وا خۆی به سۆسیال دیموکراتی عه‌شایه‌ر ده‌زانن له کوێ ی ئه‌م پێوه‌ر و هۆشیاریه سیاسیانه‌دان، بۆچی ئه‌م دوو پارته کوردستانیه وه‌ک سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی تری جیهان ڕه‌نگی سوریان هه‌ڵنه‌بژارد، بۆچی ڕه‌نگی سور لای ئه‌م دوو پارته تا ئێستا زۆر غه‌ریبه و بیریان له‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌کردوه‌ته‌وه ، له‌وه ده‌چێت یه‌کێتی تاکه حیزبی سۆسیال دیموکرات بێت له جیهان دا که‌وا ڕه‌نگی سه‌وزی هه‌بێت، ئه‌ی بۆچی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان که‌وا به حسک ناسراوه ڕه‌نگی شینیان به هه‌ڵه هه‌ڵبژارد، به بڕوای من هۆکاره‌کان زۆر ڕوون و ئاشکران، ئه‌م دوو پارته له ڕابوردودا به هۆی دابڕان و خه‌باتی شاخیان، هۆشیاری سیاسیان ئه‌وه‌نده لاواز بووه درکیان به‌وه نه‌کردوه ڕه‌نگێکی گونجاو له نێو ئاڵا و ئارم و بۆ حیزبه‌که‌یان هه‌ڵبژێرن که‌وا له گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانیه‌کاندا بگونجێت. له‌مه‌ش سه‌یرتر پاش تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ به سه‌ر ڕاپه‌ڕین و چه‌ندین کۆنفرانس و کۆنگره‌و پلینیۆم له لایه‌ن ئه‌م دوو حیزبه‌وه چۆن ئه‌م دوو پارته هه‌ستیان به‌م هه‌ڵه گه‌وره سیاسیه نه‌کردوه.
به‌رامبه‌ر سۆسیال دیموکرات و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کانیش ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها پارت و ڕێکخراوی دیکه هه‌ن که‌وا هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانی ترن وه‌ک پارته ڕاستڕه‌وو بۆرژوازیه‌کانی جیهان ، ئه‌م پارتانه‌ش زۆربه یان هه‌ڵگری ڕه‌نگی شینن، هه‌ندێکیان شینی کاڵ، واتا که‌متر ڕاستڕه‌وو بۆرژواتر، زۆربه‌ی کاتیش له سۆسیال دیموکرات و چه‌په‌کانه‌وه نزیکن، شینی تۆخیش به مانای ڕاستڕه‌وترو بۆرژواترو به ده‌گمه‌ن له گه‌ڵ سۆسیال دیموکارت و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان له به‌ره‌یه‌کدا کۆ ده‌بنه‌وه ،واتا مه‌ودای نێوان شینی تۆخ و سور وه‌ک ئاسمان و ڕێسمانه له ململانێ سیاسیه‌کاندا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م پێوه‌ر‌و بنه‌ما سیاسیانه له کوردستان کاری پێ ناکرێت ، چه‌پ و ڕاست ڕه‌نگه‌کانیان وا تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کردوه که‌وا خۆشیان سه‌ری له به‌ر ده‌رناکه‌ن، به‌شێک له پارته سیاسیه‌کانی کوردستانیش له باشور له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و کورسی و پله‌وپایه و بوجه و ده‌سه‌ڵات هه‌رچی ڕه‌نگه تێکه‌ڵیان کردوه، بۆ نمونه له کوردستان سورو زه‌ردو سه‌وزو شین و ڕه‌نگه‌کانی تر پێکه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد و پێکه‌وه‌ش حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌رێوه ده‌به‌ن، من له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌پرسم ئه‌گه‌ر پارتێک هۆشیاری سیاسی ئه‌وه‌نده لاواز بێت ڕه‌نگێکی هه‌ڵه بۆ حیزبه‌که‌ی هه‌ڵبژیرێت یاخود له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان واز له ده‌سه‌ڵا ت نه‌هێنن و به لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت له چی به‌ره‌یه‌کدا بن، چۆن متمانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاخود ده‌توانن کوردستان به باشی به‌ڕێوه ببه‌ن.
زۆر نمونه ی دیکه ش هه‌ن له جیهان دا وه‌ک مۆدێراته‌کان و لیبراڵیه‌کان و پارته مه‌سیحیه‌کان که‌وا هه‌ڵگری ڕه‌نگی شینن به‌کاڵ و تۆخه‌وه، له هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ی جیهانیشدا وه‌ک فنله‌ندا پارته بۆرژوازیه‌کان هه‌ڵگری ڕه‌نگی سپین ، له ئه‌مریکا دیموکراتیه‌کان که‌وا له چاو کۆماریه‌کان خۆیان به چه‌پی ڕاستڕه‌وه‌کان ده‌زانن بۆیه هه‌ڵگری ڕه‌نگی سورو شینن، زۆر پارت ڕێکخراوی تریش هه‌ن که‌وا ناوی پارته‌که‌یان هه‌ڵگری ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانی سروشته وه‌ک پارتی سه‌وز که‌وا خه‌باتیان هه‌وڵدانه بۆ داکۆکی کردن له سروشت ، به‌رده‌وام ئاماژه به خراپ بوون و تێکدانی که‌ش و هه‌واو سروشت ده‌که‌ن له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له دونیای ئیسلامدا ڕه‌نگی سه‌وز ده‌لاله‌تێکی گرنگ و مێژووی هه‌یه‌و سیمبولی به‌شێک له ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانه، بۆ نمونه سعودیه‌و پاکستان و ئێران و جه‌زائیرو لیبیا‌و عێراق و.....هتد.
چه‌ندین پارتی جیهانی دیکه هه‌ن هه‌ڵگری ڕه‌نگی قاوه‌یی و ڕه‌شن و له نێو جه‌ماوه‌ردا به پارته ڕه‌گه‌زپه‌رست و ڕاسیسته‌کان ناسراون وه‌ک نازیه‌کان و فاشیسته‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست