ئەگەر پارتی بە تەزویر یەکەم بێت شتێکی خراپ ئه‌قه‌ومێت
Monday, 02/09/2013, 12:00
مەسەلەی تەزویر بووە بە خه‌می ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسان و پارتە سیاسیەکان و ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی کوردستان بە گشتی، نەتەوە یەکگرتوەکانیش باس لەوە ئەکەن ئەگەر ئه‌مجاره پارتی فرت و فێڵ و تەزویر نەکات ئەوا گۆڕان لە کوردستان یەکەم دێنێت، یەکێتی و پارتی هه‌میشه فێرن بە پارە بەخشینەوەو تەزویرو کڕینەوەو ئیمتیاز بەخشینەوەو سڕینەوەی مۆری پەنجەو دوبارەو سێ بارە دەنگدان و نانبڕینی ئەم و ئەوو ..............هتد خۆڵ به چاوی جه‌ماوه‌ردا بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان مسۆگەر بکه‌ن، بۆ ئەوەی پارتە بچوکەکانیش ورتەیان لێوە نەیەت بە یەک دوو وەزیری بێ دەسەڵات و خانەنشین کردنی سەرکرده‌کانیان بە پلەی وەزیرو مودیر عام بێ دەنگیان ئه‌که‌ن و ئه‌وانیش له دواوه له ده‌وری سفره‌که‌ی گه‌وره‌که‌ی کوردستان کۆبونه‌ته‌وه، ئێستاش لە بەر نزیک بونەوەی هەڵبژاردنەکان و ترس و لەرزێکی زۆری پارتی لە گۆڕان هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی بە ڕوکەش شەرعی و لە ناوەڕۆکدا تەزویر ئەدات تاوەکو چوار ساڵی تر بۆ خۆیان مسۆگەربکات.
مانه‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ‌و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر بێ ماندوبون، شه‌ریکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران له پرۆژه ئابوریه بچوک و گه‌وره‌کانی کوردستان و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ته‌زویر ئاماژه‌یه‌کی دیارن که‌وا له حاڵه‌تی سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وا پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نیه ده‌ست له‌و خێروبێره‌ی که ڕۆژانه ده‌ستی ئه‌که‌وێت هه‌ڵگرێت، ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا په‌نا بۆ ته‌زویرێکی گه‌وره‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراو به‌رێت و کوردستان بخاته دۆخێکی پر مه‌ترسیداره‌وه که بۆنی ڕاپه‌ڕین یان به‌هاری کوردی لێ بێت، له‌حاڵه‌تی ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان و ته‌زویره گه‌وره‌که‌ی پارتی جه‌ماوه‌ر هیچ کاتێک بێده‌نگ نابێت و ڕق و توڕه‌یی و بی ئومێدی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات ئه‌ڕژێته ناو شه‌قامه‌کانه‌وه‌و جارێکی تر ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی گه‌وره ده‌ست پێ ئه‌کاته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ئه‌کرێت توندوتیژی و ڕاپه‌ڕین ڕوبداته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دۆخه‌ش خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموکراسی و مه‌سه‌له‌ی کورد نا‌کات و کوردستان ئه‌که‌وێته به‌رده‌م وه‌زعێکی پڕمه‌ترسیداره‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌که‌شی ته‌نها لای پارته ته‌زویرچیه‌کانه که‌وا نابێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌نا بۆ ته‌زویر ببات و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژرادن به ڕۆحێکی وه‌رزشی قه‌بوڵ بکات، ده‌رکه‌وتووه هه‌ر هێزێکیش به زه‌بروزه‌نگ هاتبێته سه‌ر حوکم ئه‌وا به زه‌بروزرنگ ئه‌ڕوات، هیوادارم ئه‌م هاوکێشه‌یه به‌سه‌ر کوردستاندا جێبه‌جێ نه‌بێت له بری زه‌بروزه‌نگ به هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان کۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای کوردستان بێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست