ئه‌م کاره‌ساته مرۆییه ڕاگرن
Thursday, 24/05/2012, 12:00
ژنان ، ئافره‌تان، ڕێکخراوه مرۆییه‌کان، ئه‌م جومله فرۆشیه به ئافره‌تانه‌وه بوه‌ستێنن، ئه‌م کڕین و فرۆشتنه‌ی خانمان ڕاگرن ، ئه‌م بازاڕی کاڵاو هه‌رزان فرۆشیه ی ئینسانه‌کان پرۆتیستۆ بکه‌ن ، ئه‌م قاچاغی و هێنانی ئافره‌تانی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه جیاجیاکانی کوردستان و به ڕه‌سمی به شودانیان له ژێر په‌ردی ئیسلام بوه‌ستێنن، خوا ئه‌م ناحه‌قیه قه‌بوڵ ناکات، ئه‌مه کاری ئاین نیه ڕێز له که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان، ئافره‌تان، خوشکان نه‌گرێت، به‌ڵکو ئه‌م دیارده‌یه به‌کارهێنانی ئاین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بڕێک پاره و به‌س.
په‌رله‌مانتاران، وه‌زیرو گزیره به‌ڕێزه‌کان،هه‌ستتان چۆن بوو سه‌رده‌می ئه‌نفال، کاتێک خوشکان و دایکانمان به زیللی عه‌سکه‌ری ، به ڕۆژی ڕوناک به به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه بران و ڕه‌وانه‌ی خوارووی عێراق کران ، نه‌مانزانی چیان به‌سه ر هێنان، ئه‌م مێژووه دوباره مه‌که‌نه‌وه،ڕێز له یاساکان ، داب و نه‌ریتی کورد، حورمه‌تی خوشکان بگرن، له کوێیه ده‌نگ و ڕه‌نگتان، کوا هێزو توانای یاساکانتان، مه هێڵن چه‌رخی زه‌مانه، میللی سه‌عاته‌کان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی خراپی ئینسانی بگۆڕێت، ئه‌وانه کچ و خوشکی ئه‌نفالچی و فاشیسته‌کان نین هێنراونه‌ته کوردستان، ئه‌وانه کچی کرێکار‌و لێقه‌وماوو هه‌ژاره‌کانی خواروی عێراقن، ئه‌وانه‌ن که بۆ پاروه نانێک و ڕزگارکردنی خێزانه‌کانیان ئه‌م سوکایه‌تی و بێ ڕێزیه قه‌بوڵ ده‌که‌ن، باوک و دایکی ئه‌م کچانه بۆ ڕزگارکردنی خۆیان و منداڵه‌کانیان یه‌کێک له کچه‌کانیان ده‌که‌نه قوربانی.
ئه‌م خانمانه به ئاره‌زوی خۆیان ئه‌م کڕین و فرۆشتنه قه‌بوڵ ناکه‌ن، نابێت بپرسن ئه‌م کچانه کێن، له چی خێزانێکه‌وه هاتوون، ئه‌گه‌ر زه‌واج بکه‌ن دایکێکی میهره‌بان ده‌رده‌چن بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که‌وا باوکیان کورد ده‌رده‌چێت، ئایا ئه‌م جۆره زه‌واجه نابێته هۆی دروست بوونی ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها کێشه‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له داهاتوودا، له ئه‌وروپا له‌ش فرۆش و له‌ش کڕ وه‌ک یه‌ک ته‌ماشا ده‌کرێت له به‌رده‌م یاسادا، ئه‌و که‌سه ش ئه‌م زه‌واجه قه‌بوڵ ده کات ، دڵنیام فریوی ئه‌م کچانه ده‌دات، یاخود ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه ی سێکسی له ژێر شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا به‌م ژنانه‌وه بکات، ئه‌وانه‌ی له م کڕین و بازرگانیه به‌شدارن دڵنیام هیچیان که‌متر نیه له سۆزانیه‌کان.
به‌رپرسه‌کان، خاوه‌ن بڕیاره‌کان، ڕۆژگار تا سه‌ر بۆ که‌س نامێنێته‌وه، قه‌دری ئه‌مڕۆ بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابوردو، دوژمن بۆ خۆتان زیاد مه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێز له خۆمان نه‌گرین ئه‌وانی تر چۆن ڕێزمان لێ ده‌گرن، حورمه‌تی ئافره‌تان بپارێزن، ڕق و توڕه‌یی عه‌ره‌به‌کان بۆ کورد زیاتر مه‌که‌ن، له‌وه تێ ده‌گه‌ن به‌م جۆره مامه‌ڵانه چه‌ند دوژمن بۆ گه‌لی کورد زیاد ده‌که‌ن، ڕێز له مافی مرۆڤ و ئاین و یاساکانتان بگرن، بوار مه‌ده‌ن له ژێر هیچ بیانویه‌ک دا بازرگانی یاخود کڕین و فرۆشتن به ئاده‌میزاده کانه‌وه بکرێت ، گرنگ ئه‌وه نیه عه‌ره‌به یان کورد یاخود سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ک ئینسان بیر بکه‌نه‌وه نه‌وه‌ک وه‌ک ئاژه‌ڵ.
ئه‌م مێرد مناڵانه‌ی که له گرته ڤیدیۆیه‌کاندا دیاره وه ک بوکه شوشه، ڕه‌نگاو ڕه‌نگ، بریق باق ڕازاونه‌ته‌وه، له دوکانی منداڵان ده‌چێت، ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی په‌یڕه‌وکرا، له جامخانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌چێت که‌وا هه‌ر که‌سه‌و پاره‌ی پێ بێت ده‌توانێت کڕیار بێت و خۆی به‌تاڵ بکاته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م جاره‌یان له ژێر په‌رده‌ی یاسا‌و ئاین دا، به‌شێک له‌م ئافره‌تانه شه‌رم ده‌که‌ن سه‌ر به‌رزبکه‌نه‌وه، ئه‌م کیژۆڵانه نه‌خوێنده‌وارن، هیچ له دونیای ئه‌مڕۆ تێ ناگه‌ن، بۆ ڕزگارکردنی خێزانه‌کانیان، بۆ تۆزێک پاره بۆ خوشک و براکانیان ، بۆ ژیانێکی باشتر ، بۆ ڕاکردن له هه‌زاره‌ها کێشه‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری خۆیان ڕوو له کوردستان ده‌که‌ن و ژیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و ئه‌م جۆره زه‌واجه قه‌بوڵ ده‌که‌ن، ئه‌مانه قه‌یره کچ نین زه‌واج بکه‌ن، دڵنیام ئه‌م کیژۆڵانه به لایانه‌وه گرنگ نیه ئه‌وه‌ی ده‌یانکڕێته‌وه سه‌ر ڕه‌ش بن یان سه‌ر سپی، ورگ زل بن یان ڕه‌شیق، دڕنده بن یان مرۆڤ، شێت بن یان عاقڵ، نه‌خۆش بن یان ساغ، ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه بڕێک پاره‌و ڕزگارکردنی خێزانه‌کانیانه.
دڵسۆزان، مرۆڤ دۆسته‌کان، ئه‌وه‌ی تۆزقاڵیک ویژدانی هه‌بێت ئه‌م شێوازی ماڵه کردنه به ئینسانه‌کانه‌وه قه‌بوڵ ناکات، ئه‌م کاره‌ساته مرۆییه له ژێر په‌رده‌ی ئاین و سیسته‌می سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان پرۆتێستۆ ده‌کات، من لێره‌وه داوا له حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و ڕێكخراوه جیاجیاکانی به تایبه‌ت ئافره‌تان و مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیران و چالاکه‌وانی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م ئه‌م جۆره بازرگانیه به ئینسانه‌کانه‌وه بوه‌ستێنن، ئیدانه و پرۆتێستۆی بکه‌ن و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، تاوه‌کو حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاران له ژێر هیچ بیانویه‌کدا ڕێگا نه‌دات ئه‌م کڕین و فرۆشتنه‌ی ئینسانه‌کان، ئافره‌تان به‌رده‌وام بێت، سزای توندی ئه‌و باندو که‌سانه ش بدات که‌وا بازرگانی به خانمانه‌وه ده‌که‌ن، چونکه ئه‌م کاره‌ساته مرۆییه به هیچ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ عورف و عاده‌ت و ئاین و یاسا‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ناگونجێت.
بۆ بینینی دیارده‌که‌ش ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه کلیک بکه.
http://www.facebook.com/darbandykhan?ref=ts
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست