عیماد ئه‌حمه‌د ڕاست ناکات
Saturday, 19/05/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌و کرته ڤیدیۆیه‌ی که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنی بینیبێت سه‌باره‌ت به‌و پێشمه‌رگه کۆنه‌ی یه‌کێتی که‌وا پڕ به گه‌روی هاوار ده‌کات و ده‌نگی گه‌شته ئه‌وروپا و ده‌ڵێت من یازده ساڵ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بووم و ده‌مه‌وێت عیماد ئه‌حمه‌د ببینم ، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ بۆی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م سه‌رکردانه چه‌ند خه‌مخۆری گه‌ل و گوێ له هاوڵاتیانی خۆیان ده‌گرن،ئه‌م گرته ڤیدیۆیه مشتێکه له خه‌رواری سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان که‌وا تا دوێنێ مه‌سینه‌فرۆش و له که‌ڕه‌جاڵ ئه‌سپێ تێی دابوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ده‌یه‌ها سه‌یاره‌و سه‌ده‌ها حیمایه‌وه ئاماده نین ته‌نها ٢ ده‌قیقه گوێ له هاوسه‌نگه‌رو هاوڕێکه‌ی خۆیان بگرن،له زمانی سامان گه‌رمیانیه‌وه ده‌گێرنه‌وه مه‌فره‌زه‌یه‌ک له پێشمه‌رگه وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو شه‌وێکیان له ماڵی جوتیارێک ده‌مێننه‌وه، پاش نان خواردن جوتیاره‌که هه‌ڵده‌ستێت به مه‌سینه ئاو به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کان دا ده‌کات، یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان ئیحراج ده‌بێت و ده‌ڵێت، نابێت ئه‌بێت خۆمان ئاو به ده‌ستی خۆماندا بکه‌ین، جوتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، کێشه نیه ئێمه ئاماده‌ین به ڕۆح و به گیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خزمه‌تتان بکه‌ین و ئاوی ساردیش به ده‌ستاندا ده‌که‌ین به‌ڵام توخوا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتتان گرته ده‌ست ئاوی گه‌رممان به سه‌ردا مه‌که‌ن.
سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆ که‌وا به خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و گه‌له‌که‌مان هاتونه‌ته سه‌ر حوکمی حازری ، ئه‌مڕۆ به ئاوی گه‌رمه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو به گولله‌ی گه‌رم و زیندانی گه‌رم و شه‌ق وزلله‌ی گه‌رم و به هه‌موو شتێکی گه‌رم وه‌ڵامی هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه، به ته‌واوه‌تی خۆیان لێ گۆڕاوه‌و پشتیان له جه‌ماوه‌ر کردوه، له ڕاگه‌یاندنه‌کان دا ده‌مامکیان له خۆیان به‌ستوه‌و خۆیان به خه‌مخۆری جه‌ماوه‌رو پاڵه‌وانی کوردستان ده‌زانن، له که‌ناڵه‌کاندا سپارتاکۆسن و له واقعیشدا دۆن‌کیشۆت، کاتێک چاوی کامیرایان لێ دوور بێت ئه‌وا حه‌قیقه‌تیان ده‌رده‌که‌وێت وه‌ک چۆن سه‌رو سیمای عیماد ئه‌حمه‌د له پشت ئۆتۆمبیله جام ڕه‌شه‌کانه‌وه وه‌ک مانگه شه‌و دیاربوو، جامی ڕه‌ش ده‌مامکی ئه‌م سه‌رکردانه‌یه ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان نامۆ نین و ڕۆژانه سوکایه‌تی کردن، په‌یمانی درۆ، ناعه‌داله‌تی ،توڕه‌بوون، سزادان، دیزه به ده‌رخۆنه کردن، ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها دیارده‌ی خراپی تر له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت .
به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د له بری ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌م هاوڵاتیه‌و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان بکات، وا خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی پۆزشی وه‌ک گوێم له هات و هاواری ئه‌م هاوڵاتیه نه‌بووه، به په‌له بووه تاوه‌کو به‌شداری کۆبونه‌وه‌یه‌کی تر بکات ، به نیازه به سه ر‌دانیك بۆ ماڵی ئه‌م هاوڵاتیه وه‌ک پیشه‌ی جارانیان پینه‌و په‌ڕۆی بکه‌ن و توڕه‌یی یه‌کێتیه دڵسۆزه‌کان و جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕوداوه که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌م پێشمه‌رگه کۆنه‌ی یه‌کێتی به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌کات، ده‌ڕواته لای زۆربه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان، حیمایه‌کان به‌رده‌وام ده‌ڵێن باشه ده‌یبینی، به‌ڵام هه‌موویان جرته‌یان کرد‌و بۆی ده‌رچوون، له نێوان ئه‌م هاوڵاتیه‌و عیماد ئه‌حمه‌د ته‌نها جامێککی ڕه‌ش هه‌یه، ده‌نگی ئه‌م هاوڵاتیه گه‌شته هه‌موو جیهان ئیتر بۆچی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت گوێ ی له ده‌نگی ئه‌م داماوه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش کۆبونه‌وه‌یه‌کی من وه‌ک سکرتێری لاوانی که‌رکوک له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی دووی که‌رکوک که ئه‌و کاته کاک عیماد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی بوو بیرده‌خاته‌وه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان ، که‌وا عیماد ئه‌حمه‌د په‌یمانی پێ داین یارمه‌تی مادی ڤێستیڤاڵێکی شانۆیی بدات له شاری ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڵام هه‌ر جاره‌و بیانویه‌کی ده‌دۆزیه‌وه، تا له کۆتایدا به ته‌واوه‌تی خۆی لێ دزیه‌وه‌و ئێمه‌ش شه‌رممان کرد پاش ٣ جار ته‌کلیفی لێ بکه‌ینه‌وه، ڤێستیڤاڵی شانۆیی سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجام دراو عیماد ئه‌حمه‌دیش په‌یمانه‌که‌ی نه‌برده‌سه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست