کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت!!!!
Saturday, 20/10/2012, 12:00
کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک باسی ڕه‌وشت بکه‌ن به‌ڵام خۆتان بێ ڕه‌وشت بن، باسی پاکی و بێگه‌ردی بکه‌ن به‌ڵام خۆتان دزو جه‌رده بن، تا سبه‌ینێ باسی فیداکاریمان بۆ بکه‌ن که‌چی خۆتان و ماڵ و منداڵه‌که‌تان ئاماده‌ی ڕشتنی قه‌تره‌یه‌ک خوێن نه‌بن.
کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک باسی کورد‌و کوردستان‌مان بۆ بکه‌ن که‌چی خۆتان به ده‌ستی خۆتان ڕۆژانه ئاڵاکه‌ی ئه‌دڕێنن و له‌سه‌ر مێزه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و تاران و به‌غداو دیمه‌شق مه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گێڕن و چاڵیش بۆ کوردستان هه‌ڵئه‌که‌نن، کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ساتێک له‌سه‌ر بڵندگۆو سه‌ته‌لایته‌کانه‌وه باسی ئازایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی خۆتانمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام بێ حیمایه و لاندکرۆزه‌ر له زۆر که‌س زیاتر ترسنۆکترن، باسی ئاشتی و دیموکراسیمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام له قه‌زافی و بن عه‌لی وموباره‌ک دیکتاتۆر بن.
کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک باسی ئازادیمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام ئازادی له هه‌مووان زه‌وت بکه‌ن، باسی شه‌هیدانمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام ته‌نها له سه‌ر مێزی خواردنه‌وه سوێند به سه‌ریان ده‌خۆن، کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه باسی برایه‌تی بکه‌ن به‌ڵام خۆتان فیرعه‌ونی برا کوژی بن، باسی ئه‌نفال و که‌س و کاری ئه‌نفالمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام ئاماده نه‌بن که س و کاره‌که‌یان بۆ ته‌نها جارێک ببین و به‌رده‌وام خۆتانیان لێ ده‌شارنه‌وه.
کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک باسی سامانی نه‌ته‌وه‌یمان بۆ بکه‌ن به‌ڵام خۆتان له سه‌ر مێزی قومارخانه‌کانی سویسرا بیدۆڕێنن، له کلوب و هۆتێله‌کانی ئه‌وروپا به فیڕۆی بده‌ن، باسی باڵه‌خانه‌و قه‌سرو بوژاندنه‌وه‌ی کوردستان‌مان بۆ بکه‌ن به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هی خۆتان و بنه‌ماڵه‌که‌تان و سه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌تان بن، باسی نه‌وتی کوردستان‌مان بۆ بکه‌ن که‌چی خۆتان قۆنته‌رات چی و پشکی شێرتان به‌رکه‌وتوه‌و کردوتانه به به‌ڵا به سه‌ر گه‌له‌که‌مانه‌وه‌و ئه‌تانه‌وێت ئێمه شه‌ڕی له سه‌ر بکه‌ین.
کێ گوێتان لێ ده‌گرێت ئه‌گه‌ر تا سبه‌ینێ قسه‌ی زل و بریقه‌دارو گه‌وره‌مان بۆ بکه‌ن به‌ڵام ته‌انانه‌ت خۆتان و ماڵ و منداڵه‌که‌تان بڕواتان به قسه‌کانی خۆتان نه‌بێت، باسی کوردستانی گه‌وره‌مان بۆ بکه‌ن به‌ڵام هه‌ر ئێوه‌ن به ده‌ستی خۆتان هه‌موو ڕۆژێک زینده به چاڵی ده‌که‌ن و دڵی وڵاتانی سه‌رده‌سته‌ی کوردستانی پێ خۆش ئه‌که‌ن.
کێ گوێتان لێ ئه‌گرێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ساتێک باسی ڕاستگۆیمان بۆ بکه‌ن که‌چی هه‌ر ڕۆژه‌و به ئاوازێکی سیاسی ده‌خوێنن، باسی ژیانی ناخۆشی هه‌ژارانمان بۆ بکه‌ن که‌چی هه‌ر به پاره‌ی ئه‌وان خۆتانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن، باسی که‌رکوک و دیاربه‌کرو قامیشلی و مه‌هاباتمان بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام کردوتانه به مه‌زادخانه‌یه‌کی سیاسی وڵاتانی سه‌رده‌سته‌ی کوردستان ڕۆژانه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه خیتابی ڕۆژانه‌و سیاسی ئێوه بێت ئه‌وا لای من سه‌رکه تورێک ناهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست