کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فلسێکی قه‌ڵب ناهێنن

Friday, 26/10/2012, 12:00





 
 ‌ فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین سه‌ۆک کۆماری هۆڵه‌ندا بێ حیمایه‌ و به‌ پایسکیلێکه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر کاره‌که‌ی، ئێوه‌ش له‌ ته‌نها جوڵه‌یه‌کدا هه‌رچی پێشمه‌رگه‌و سوپای کوردستان هه‌یه‌ ئه‌یخه‌نه‌ ئینزاره‌وه‌، فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کانی تورکیا له‌ پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کاند بریندار ده‌کرێن، ئێوه‌ش وه‌ک خوێندکارێکی پۆلێکی سیاسی پێکه‌وه‌ ده‌ست به‌رز ئه‌که‌نه‌وه‌و پێکه‌وه‌ش ده‌ست دائه‌گرن و چاوه‌ڕێی ئیمتیازات و شوقه‌و ڤیلای زیاتر ئه‌که‌ن.
 
  فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها ژن و منداڵ و لێقه‌وماوی کوردستان تووشی نه‌خۆشی کوشنده‌و شێرپه‌نجه‌ ده‌بن، ئێوه‌ش له‌ به‌ر قه‌سرو باڵه‌خانه‌و گیرفانی قوڵی خۆتان  ته‌نانه‌ت ده‌رزیه‌کانیشیان بۆ دابین ناکه‌ن، فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین خه‌ریج و لاوانی کوردستانه‌که‌م بێ کارو بێ ماڵ به‌ شه‌قامه‌کان دا ئه‌سوڕێنه‌وه‌و توانای ژنهێنان و خانوو کڕینی چایه‌کیان نیه‌، ئێوه‌ش هه‌رچی که‌س و کارو خزم و عه‌شیره‌ت و ئه‌ندامانی خۆتان هه‌یه‌ له‌ شوێنه‌ گرنگه‌کاندا ته‌عینتان کردوون و هه‌ندێکیشیان به‌ پله‌ی وه‌زیرو مودیر عام خانه‌نشین کراون، فلسێکی قه‌ڵب ناهێنن کاتێک ملیاره‌ها دۆلاری نه‌وت گیرفانتان ڕه‌ش ئه‌کات و سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ت و لێقه‌وماوی شارو گونده‌کانیش بێ حاڵ و بێ ماڵ و بێ نان لێی دانیشتوون و له‌ سه‌ر خێرو سه‌ده‌قه‌ی ئه‌م ئه‌و ئه‌ژین.
 
 فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین له ‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و ئیمام خومه‌ینی  فرمێسکی سیاسی ئه‌ڕێژن و پشت له‌ براکانتان ئه‌که‌ن، که‌چی ژنێکی پێشمه‌رگه‌ له نێو به‌فرو سه‌رمای‌ چیاکانی قه‌ندیل به‌ره‌نگاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌بنه‌وه‌، فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین ئێوه‌ی سیاسی بوون به‌‌ بازرگانی گه‌وره‌ گه‌وره‌و ته‌نانه‌ت قۆنته‌راتی بۆشایی ئاسمانیش ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها خێزانی لێقه‌وماو هه‌یه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن چاره‌سه‌ری منداڵه‌ نه‌خۆشه‌کانیان بکه‌ن.
 
  فلسێکی قه‌ڵب ناهێنن کاتێک ڕۆژنامه‌نوسێک فه‌لاقه و تیرۆر‌ ئه‌کرێت، ئۆپۆزیسیۆن زیندانی و نانبڕاو ئه‌کرێت، شه‌وانه‌ هه‌ڵئه‌کوتنه‌ سه‌ر نوسه‌رو شاعیرو ڕۆژنامه‌نوسان و تۆمه‌تی تیرۆرو جیاجیان بۆ هه‌ڵئه‌واسن و به‌ فیشه‌ک و  زه‌بری هێز وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌،
 فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک ئه‌بینین شارێک ڕۆژانه‌ ئاوی ژه‌هراوی ده‌خواته‌وه‌، ئێوه‌ش له‌ بری ئاو شه‌راب نۆش ده‌که‌ن و حسابی خۆشتان له‌ بانکه‌کانی سویسراو ئه‌وروپا نازانن.
 
  فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک بوجه‌و پاره‌و پولی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بۆ خۆتان و حیزبه‌که‌تان ئه‌به‌ن و پیلانی ئه‌وه‌ش‌‌ دائه‌نێن تا حه‌وت نه‌وه‌ی تر سه‌رۆک و گه‌وره‌و هه‌موو شتێکمان بن.
  فلسێکی قه‌ڵب ناژین کاتێک هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان پێویستی به‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی باش و دادپه‌روه‌ر هه‌یه‌، ئێوه‌ش ده‌وڵه‌ت به‌ خه‌ونی شاعیران و گه‌لی کوردیش به‌ موڵکی خۆتان ده‌زانن و ڕۆژانه‌ش ئه‌و هه‌مووه‌‌ ناعه‌داله‌تیه‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە