ڕۆبۆته‌کانی یابان و ڕۆبۆته‌کانی حیزب
Saturday, 12/05/2012, 12:00
ڕۆبۆته‌کانی یابان خزمه‌ت ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ته‌قه ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان به باره‌گای حیزب ئاشنا نین
ڕۆبۆته‌کانی حیزب هه‌موو کاتێک له بارهگاکانن
ڕۆبۆته‌کانی یابان گۆرانی ده‌ڵێن ودانسیش ده‌زانن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب مارشی سه‌ربازی و مه‌شق ده‌زانن
ڕۆبۆته‌کانی یابان دڵی هه‌مووان خۆش ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب دڵی هه‌موومان له ت له‌ت ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان له سیاسه‌ت سه‌ریان ده‌رناچێت
ڕۆبۆته‌کانی حیزبیش ته‌نها سیاسه‌ت و ئه‌مر ته‌نفیز ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان به به‌رچاوی کامیراوه ده‌رده‌که‌ون
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ته‌نها له تاریکیدا ده‌رده‌که‌ون
ڕۆبۆته‌کانی یابان حه‌ز ده‌که‌ن به‌رده‌وام سه‌یریان بکرێت
ڕۆبۆته‌کانی حیزب حه‌ز ناکه‌ن که‌س ڕوخساریان ببینێت
ڕۆبۆته‌کانی یابان خاوه‌نه‌کانیان سهرۆکهکانیانن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ته‌نها یه‌ک سه‌رۆکیان هه‌یه و ده‌بێت
ڕۆبۆته‌کانی یابان قورمیش کراون و ده‌توانن قسه ش بکه‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب کهڕولاڵن و نازانن دوو قسه ی باش بکه‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان تا ئێستا سوێندیان به سه‌ری که‌س نه‌خواردوه
ڕۆبۆته‌کانی حیزبیش ته‌نها به سه‌ری سه‌رۆک سوێند ده‌خۆن
ڕۆبۆته‌کانی یابان تا ئێستا ده‌ستیان به‌ر چه‌ک نه‌که‌وتووه
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ڕۆژانه له گه‌ڵ چه‌ک دا ده‌ژین
ڕۆبۆته‌کانی یابان بۆ ته‌نها جارێک ڕۆڵه‌کانی خۆیان ناکوژن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب هه‌ر ڕۆژه‌و که‌سێکمان لێ تیرۆر ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان هه‌رگیز له که‌س توڕه نابن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان ده‌ست له که‌س ناوه‌شێنن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب شه‌ق و زله مان لێ ده‌ده‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان خزمه‌تی گه‌وره‌ساڵان ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب جه‌رگی گه‌وره‌ساڵان ده‌سوتێنن
ڕۆبۆته‌کانی یابان زۆربه‌ی کات خه‌وتوون
ڕۆبۆته‌کانی حیزبیش به‌رده‌وام به خه‌به‌رن
ڕۆبۆته‌کانی یابان درۆ‌و فرت و فێڵ نازانن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ته‌نها درۆی شاخدار ده‌زانن
ڕۆبۆته‌کانی یابان هه‌موو که‌سێکیان خۆش ده‌وێت
ڕۆبۆته‌کانی حیزب ته‌نها حیزب و سه رۆکیان خۆش ده‌وێت
ڕۆبۆته‌کانی یابان ناتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ بده‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزبیش هه‌زارو یه‌ک ده‌نگی ساخته ده‌ده‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان له په‌رله‌مان دا نین
ڕۆبۆته‌کانی حیزب له په‌رله‌ماندا پێکه‌وه ده‌ست به‌رزده‌که‌نه‌وه
ڕۆبۆته‌کانی یابان بۆ پاره پله‌و پایه هیچ شتێک ئه‌نجام ناده‌ن
ڕۆبۆته‌کانی حیزب بۆ پاره و پله‌و پایه دۆو دۆشاو تێکه‌ڵ ده‌که‌ن
ڕۆبۆته‌کانی یابان تۆزقاڵێک عه‌قڵ و هه‌ست و هۆشیان هه‌یه
ڕۆبۆته‌کانی حیزب بێ عه‌قڵ و کاسه لێس و دوای فه‌رمانی خه‌راپ که‌وتوون
ڕۆبۆته‌کانی یابان له ئاگرو ئاسن و ته‌کنه‌لۆجیا دروست کراون
ڕۆبۆته‌کانی حیزبیش کوردن و له خوێن و گۆشت و ئێسقان دروست کراون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست