یه‌کێتی ئه‌بێت به ٣ پارچه‌وه
Sunday, 30/12/2012, 12:00
داهاتووی یه‌کێتی یه‌کێکه له پرسیاره گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کانی خودی یه‌کێتیه‌کان و ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دران، داهاتووی یه‌کێتی پرسیارێکی بێ وه‌ڵام و ته‌م و مژاوی و نادیاره‌و یه‌کێتیه‌کان و حیزبه‌کانی تر و جه‌ماوه‌ری به خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه، ئه‌و کاریزمایه‌ی که‌وا هاوسه‌نگی هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی ناو یه‌کێتی له لایه‌ک و ناکۆکی له گه‌ڵ پارته‌کانی تردا ڕاگرتوه ئێستا له قاوشی عه‌مه‌لیات له حاڵه‌تی کۆمادایه، پرسیاری خه‌ڵک ئه‌وه‌یه ئایا پاش کۆچی دوایی باوک و مامی یه‌کێتیه‌کان تاڵه‌بانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان چی به‌سه‌ر دێت ؟
پاش کۆچی دوایی تاڵه‌بانی وه‌ک مه‌لا به‌ختیار له یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ‌کرد یه‌کێتی سه‌ره‌تا ژووری عه‌مه‌لیات تا کۆنگره‌ی داهاتوو دروست ده‌کات، پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێت ئه‌ندامانی ژووری عه‌مه‌لیات بریتی بن له هه‌ردوو جێگره‌که‌ی تاڵه‌بانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی مه‌لا به‌ختیار که‌وا یه‌کێتی نیشتیمانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ سلێمانی و ده‌رکه‌وتن و قسه‌کردنی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ شان به شانی بارزانی ئاماژه‌یه‌کی ئاشکراو گرنگن که‌وا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ یه‌که‌مین جار ده‌بێت به سه‌رۆکی ژووری عه‌مه‌لیات و یه‌کێتی نیشتیمانی، سه‌رۆکایه‌تی ژووری عه‌مه‌لیات ده‌بێت به ده‌وری و دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ دووه‌م جار ده‌بێت به سه‌رۆک، ڕه‌نگه مه‌لا به‌ختیاریش ببێت به سه‌رۆکی ژووری عه‌مه‌لیات و تا کۆنگره‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات و سه‌رۆک پاش سه‌رۆک و قۆناغ دوای قۆناغ ناکۆکیه‌کان و کوتله‌و کوتله‌کاری ناو یه‌کێتی زیاتر‌و خراپتر ده‌رئه‌که‌ون و به‌رده‌وام به ڕووی یه‌کێتیدا ده‌ته‌قنه‌وه، پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێت گۆڕان پشکی شێری به‌رکه‌وێت و زۆرینه‌ی یه‌کێتیه‌کان له گه‌ڵ برای هاوسه‌نگه‌رو هاوخه‌باتی جارانیان درێژه به خه‌بات و تێکۆشانیان بده‌ن و زۆرینه بچنه ناو گۆڕانه‌وه، هۆکاری په‌یوه‌ندی کردنی زۆرینه‌ی یه‌کێتیه‌کان به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له هه‌موو ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی تر باشتر‌و سه‌لامه‌تتره بۆ یه‌کێتیه‌کان و زامنی مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌کانیان ده‌کات له ڕابوردوو داهاتووشدا، به‌شێکی تر له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له به‌ر ناکۆکی جارانیان به‌م بڕیاره ڕازی نابن و به قائیدو قه‌واعیده‌وه په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه وه‌ک پارتێکی کوردستانی لاواز تا کۆنگره‌ی داهاتوو، له کۆنگره‌ی داهاتوو‌دا یه‌کێک له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یاخود مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت به سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیه‌کی لاواز و جێگه‌ی تاڵه‌بانی پێ پڕ نابێته‌وه، وه‌ک پارتێکی مام ناوه‌ندی کوردستان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن و ڕۆژ له دوای ڕۆژ جه‌ماوه‌رو کورسی په‌رله‌مان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و له کۆتاییدا گۆڕان له ڕێگای ڕێککه‌وتنێکی هاوبه‌شه‌وه ڕزگاریان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست