ئه‌م شه‌ڕه له قازانجی کێیه؟
Tuesday, 20/11/2012, 12:00
ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها له قازانجی مالیکی و ده‌سه‌ڵاتدارانه له کوردستان، زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌گه‌ر بقه‌ومێت کورد‌و کوردستانه، له‌م جۆره شه‌ڕانه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران به کورد‌و عه‌ره‌به‌وه قازانج ده‌که‌ن، مالیکی بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی خۆی به کوشت بدات پێگه‌ی خۆی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه له عێراقدا به‌هێزتر ده‌کات، به نیازه سود له توانا‌و ده‌نگ و جه‌ماوه‌ری به‌عسیه‌کان وه‌رگرێت و شه‌ڕی کورد به کۆنه به‌عسیه‌کان بکات.
دوژمنانی کورد چاک ئه‌وه ده‌زانن کورد ئێستا له ڕووی سه‌ربازیه‌وه لاوازه‌و خاوه‌نی سوپایه‌کی نیشتیمانی بیلایه‌ن و به‌هێز نیه‌و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ست داوه‌و توانای ده‌ستپێکردنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی هه‌یه به‌ڵام توانای به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه‌ی نیه، میلیشیای ئه‌و دوو حیزبه ناتوانن بێ جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر سوپای عێراقی ببنه‌وه، ئه‌م شه‌ڕه خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ڕووبدات به‌رپرسی یه‌که‌م یه‌کێتی و پارتیه، هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕی ئه‌م دوو حیزبه بوو ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌م ڕۆژه، خاوه‌نی سوپایه‌کی نیشتیمانی به‌هێز نین، هه‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه بوو ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ریان له ناخی تاکی کوردا کوشت ، متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ریان نه‌هێشت، ئه‌ریتیریا به ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ته و له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه دانی پێدا نراوه، متمانه‌ی خه‌ڵک به سه‌رکرده‌و حکومه‌تی ئه‌ریتیری ئه‌وه‌نده به‌هێزه وای کردوه هه‌موو ئه‌ریتیریه‌ک مانگانه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێک له موچه‌که‌ی خۆیان پێشکه‌ش به حکومه‌ت و وڵاته‌که‌ی خۆیان بکه‌ن، به‌هێزی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ته وای کردوه گه‌لێکی بچوکی ئه‌ریتیری به‌رامبه‌ر گه‌لێکی گه‌وره‌ی ئه‌سیوپی ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێک متمانه‌ی خه‌ڵکی له ده‌ست دا، ناتوانێت به‌رگری له خاک و نیشتیمان و گه‌له‌که‌ی بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه ڕۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ریان نه‌کوشتایه، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ناو نه‌بردایه، ئه‌وا گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ به گه‌ره‌و بچوکه‌وه به ماڵ و به گیانه‌وه له یه‌که‌م ڕۆژدا ده‌هاتنه سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و دیجله‌و ته‌نانه‌ت فوراتیشیان تێک ده‌شکاند، هه‌ڵه‌ی خۆمانه مالیکی و سه‌گه‌کانی مالیکی وا پێمان فێربوون و به ئاسانی له‌شکرکێشیمان ده‌که‌نه سه‌ر.
ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه بقه‌ومێت یه‌کێتی و پارتی بۆ پینه‌و په‌ڕۆو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان دیسانه‌وه دۆخی نائاسایی و حاڵه‌تی شه‌ڕ ڕائه‌گه‌یه‌نن، له ژێر ناوی سه‌روه‌ری نیشتیمانی و وه‌زعی نائاسایی کوردستان ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و هه‌موو ده‌نگێکی ناڕه‌زا درێخی ناکه‌ن و لوله‌ی مه‌دفه‌عی و ناقیله‌و ده‌بابه‌کان وه‌رئه‌گێڕن،خۆیان ئه‌که‌نه‌وه به که‌ڵه‌گاکانی جارانی شه‌ڕی براکوژی و هه‌موو ڕۆژێک له که‌ناڵه‌کانه‌وه پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، پێمان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه پێشمه‌رگه‌ی خۆمان نه‌نێرینه سه‌ر سنوره‌کان کێ پارێزگاریتان لێ ده‌کات، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی نه‌بێت کێ ده‌توانێت به‌رگریتان لێ بکات و کورد‌و کوردستان هه‌میشه له لایه‌ن دوژمنانه‌وه له چاوترکانێکدا له‌ناو ئه‌چێت، ئه‌م دوو حیزبه بوونی دوژمنێکی ده‌ره‌کی هه‌میشه به پێویست ده‌زانن، تاوه‌کو ئاراسته‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر خۆیان بگۆڕن بۆ به‌غداو مالیکی و متمانه‌ی به‌شێک له جه‌ماوه‌ری خۆیان به ده‌ست بهێننه‌وه.
مالیکیش به‌م شه‌ڕه‌و دروستکردنی وه‌همی شه‌ڕه‌کانی تر چه‌ندین نیشان ده‌شکێنێت، له لایه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێراقدا به‌هێزتر ده‌کات، بۆ عه‌ره‌ب و کۆنه به‌عسی و داخ له دڵه عه‌ره‌به‌کانیش ئه‌سه‌لمێنێت که‌وا ته‌نها مالیکیه ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی کورد بێته‌وه،
دیجله‌ی عه‌ره‌بی به خوێنی مالیکی و زه‌یدی و کۆنه به‌عسی و عه‌ره‌به ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان پڕکراوه‌ته‌وه، فوراتی کوردیش له خوێنی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و پارتی پێک هاتووه، بێ سوپایه‌کی نیشتیمانی به‌رده‌وام له ژیر مه‌ترسی لافاوی دیجله‌دایه، شه‌ڕی دیجله‌ی عه‌ره‌بی و فوراتی کوردی شه‌ڕی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵکو له گه‌ڵ دابه‌شکردنی کوردستان ئه‌م شه‌ڕه ده‌ستی پێکردوه، به‌رده‌وامه و هه‌میشه سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه، ئه‌م جۆره شه‌ڕانه به ڕووکه‌ش هه‌ر جاره‌و له‌سه‌ر شتێکه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا شه‌ڕی کۆنه قین و داخ له دڵ و ڕه‌گه‌زپه‌رسته عه‌ره‌به‌کانه به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد، شه‌ڕی په‌شیمانیه، به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی کوردستان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ئه‌گات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست