حکومه‌تی هه‌رێم ئیهمالی کرد‌و هه‌ڵبژارده‌ی سویدیش بانگهێشتی لای خۆی کرد
Thursday, 15/11/2012, 12:00
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌ها به‌رواری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستان خه‌ڵاتی
چه‌ندین کوردی به توانا‌و لێهاتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد، هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوین یاریزانی به ناوبانگی کورد دانیشتوی وڵاتی سوید ژیلوانی حه‌مه بچکۆل ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌ری ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ یه‌کێک بێت له‌و کورده لێهاتوانه‌ی که‌وا شایسته‌ی باشترین خه‌ڵات بێت، به‌ڵام سه‌دمه‌خابن له به‌رئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌م یاریزانه سه‌ر به خۆیان و حیزبه‌کانیان نه‌بوون به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئیهمال کراو ته‌نانه‌ت بانگهێشتی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵات به‌خشینه‌که‌ش نه‌کرا.
له‌به‌ر توانا‌و لێهاتووی ئه‌م یاریزانه کورده ناوه‌ڕاستی مانگی ١١ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سوید کراو له‌مه‌ولا له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سوید‌و یاریزانی به‌ناوبانگی جیهانی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیج یاری ده‌کات، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له مێژودا کوردێکی باشوری کوردستان بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی سوید بکرێت و مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا نرخی زێڕ ته‌نها لای زه‌ره‌نگه‌ره، حکومه‌تی هه‌رێمیش له به‌ر هۆکاری سیاسی ته‌نها نرخی فافۆن ده‌زانێت.
ئه‌م یاریزانه لاوه که‌وا هیچ خه‌ڵاتێکی پێ نه‌به‌خشراو له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئیهمال کرا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت له داهاتودا وێنه‌یه‌کی جوان له ناو‌و ناوبانگی کوردستان به جیهان پێشکه‌ش بکات، له‌به‌رئه‌وه شایسته‌ی پشتگیری ته‌واوه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کاکه ژیلوان و کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوازین و ئاواته‌خوازین کورده‌کانی ئه‌وروپا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بۆ خۆیان وڵاته‌که‌یان به‌ده‌ست بهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست