دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره
Monday, 29/10/2012, 12:00
دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک له بیاره‌وه به تفه‌نگێکی کڵاشینکۆف و دوو مه‌خزه‌نه‌وه جه‌نگی ئه‌مریکاو ئه‌وروپای به‌رپاکردو به‌ڵام له به‌ر ده‌نگی چه‌ند ڕۆکێتێکی ئه‌مریکا کوردستانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌جێ هێشت، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ر کاتێک که کورده‌کانی مه‌نفا بڕوانامه‌ی جۆراوجۆر به‌دست ئه‌هێنن و فێری چه‌ندین شتی باش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌ویش پاش چه‌ندین ساڵ ژیان له مه‌نفا داهێنانی وا بۆ کوردستان ده‌هێنیته‌وه، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک خه‌لیفه‌ی گه‌وره‌و دووه‌می ئیسلام عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ژنێکی وه‌ک شیفای کچی عه‌بدوڵای کرده چاودێڕی بازاڕی ئیسلام، ئه‌ویش خوشکان و دایکانمان سنورداشی کونجی ماڵه‌کانی خۆیان ده‌کاته‌وه.
دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک ئافره‌تانی به‌شێک له وڵاتانی ئیسلامی له په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حیزب و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕۆژانه ده‌بینرێن و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر پێشکه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌ویش هیچ که‌ناڵ و شوێنێک بۆ ئافره‌تان به ڕه‌وا نا‌بینیت و هه‌موو زه‌وی خوا جگه له ماڵه‌کانی خۆیان بۆ ژنان به ناشه‌رعی ده‌زانێت، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه له کوردستان به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه شوڵی له ئافره‌تان هه‌ڵکێشاوه‌و له هه‌موو کار‌و شوێن و کون و قوژبنێکی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێبه‌شیان ده‌کات، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک به‌ڕێزیان گه‌شتوه‌ته لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتێکی ئیسلامی کوردستان و کورسیشیان له په‌رله‌مان دا هه‌یه.
دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک وه‌ک خوێندکارێکی قوتابخانه‌که‌ی تاڵیبان و بن لادن و مه‌لا عومه‌ر بیرئه‌کاته‌وه‌و ژنان له سه‌یری ته‌له‌فزیۆن و گوێگرتن له گۆرانی و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌و سه‌فه‌رو هه‌موو مافێکی خۆیان به ناشه‌رعی ده‌زانێت، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک سه‌ده‌هاو هه‌زاره‌ها کچ و ئافره‌تی جوانی وڵاته‌که‌م بروانامه‌ی ماجستێرو دکتۆرا به‌ده‌ست ئه‌هێنن، ئه‌ویش له بری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆیان سنورداشی نێو چوار دیواری ماڵه‌کانی خۆیان ده‌کاته‌وه‌و ته‌نها ئیشی نێوماڵ و منداڵ به‌خێوکردن و خزمه‌تی پیاوانیان پێ ڕه‌وا ده‌بینێت.
دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک ئیسلام ده‌یه‌وێت مۆدێلێکی تر پێشکه‌ش به جیهان بکات به‌ڵام ئه‌ویش تازه به تازه مۆدێلی تاڵیبان و ئه‌فغانستانی سه‌رده‌می بن لادن پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کات، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک وه‌ک مامۆستایه‌ک مامه‌ڵه له گه‌ڵ قوتابیه کچه‌کانیدا ده‌کات و فه‌سڵی نێو کۆمه‌ڵگایان ده‌کات، دڵشاد گه‌رمیانی خه‌ته‌ره کاتێک به‌و بیر‌و بۆچوونه‌یه‌وه سیاسه‌ت له کوردستاندا ده‌کات و به‌شێك له خه‌ڵکی موسڵمانیش به بۆنه‌ی ئاینه‌وه ده‌نگ به‌م جۆره سه‌رکردانه ئه‌ده‌ن، کوردستان له خه‌ته‌ردایه کاتێک دڵشاد گه‌رمیانی و ئه‌م جۆره سه‌رکردانه‌مان هه‌بێت و ئافره‌تان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که شمان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست