کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه که‌م‌

Monday, 14/03/2011, 12:00


ئه ی‌ شاری جوان و‌ ڕازاوه‌ی کۆنم
ئه‌ی کانی عاشقان و مه‌ڵبه‌ندی شاعیرانم
ئه‌ی شاره‌ شه‌هیده‌که‌ی کوردستانم
بۆ له‌ شارێکی تاقانه‌ ئه‌چیت
بۆ وا هه‌میشه‌ غه‌مباریت
بۆ بێناز که‌وتویت


هه‌ڵه‌بجه که‌م‌

کوانێ گه‌مه‌ی مناڵانت
کوانێ هۆنراوه‌ی شاعیرانت
کوانێ خامه‌ی نوسه‌رانت
کوانێ ڕه‌شبه‌ڵه‌کی بوک و زاواکانت
بۆ غه‌مباریت، بۆ هه‌میشه‌ ده‌گریت
تۆ خوێناویت، تۆ ‌ڕه‌شپۆشیت
‌ تۆ شاری هێرۆشیماو ناکازاکیت
تۆ شازده‌ی سێیت
تۆ شاری شه‌هیدانیت
تۆ ناسنامه‌ی کوردو کوردستانیت

هه‌ڵه‌بجه‌ که‌م

ئه‌ی شاره‌ شه‌هیده‌که‌ی ئه‌مڕۆم
ئه‌ی شاری ماندوی بێکارانم
ئه‌ی شاری شارانم
ئه‌ی ڕۆحی ڕه‌وانم
ئه‌ی مه‌مله‌که‌تی شه‌هیدانم

هه‌ڵه‌بجه‌ که‌م

وا دیسان شازده‌ی سێمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
وا دیسان بۆنی کیمیاوی و خه‌رده‌لمان بۆ گه‌ڕایه‌وه
وا دیسان هه‌وری ڕه‌ش و غه‌می ڕه‌شمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
وا دیسان ڕوبارێک له‌ فرمێسکی ڕه‌شمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
وا دیسان تارای ڕه‌ش و گۆرانی ڕه‌شمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
وا دیسان شاری ڕه‌ش و هه‌موو شتێکی ڕه‌شمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌
وا دیسان کابوسی عه‌لی کیمیاوی و سه‌دام حوسمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌


هه‌ڵه‌بجه‌ که‌م

وا دیسان باس باسی تۆو شازده‌ی سێیه‌
باسی بۆنی سێوو کیمیاوی و خه‌رده‌له‌
باسی عومه‌ری خاوه‌رو دایکی شه‌هیدانه‌‌
باسی ئاوی زه‌ڵم و عه‌بابه‌یلێ و هه‌ورامانه‌‌
باسی دڕنده‌ی و ئاواره‌یی و مناڵه‌ نه‌خۆشه‌کانه‌
باسی پاشماوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و کوردستانه‌


هه‌ڵه‌بجه که‌م‌


وا ئه‌مڕۆ قوماشی ڕه‌ش له‌ بازاڕدا قاتی بوو
لافیته‌ ڕه‌شه‌کان بوون به‌ تارای هه‌ڵه‌بجه‌
به‌رگدروه‌کان چی تر قوماشی ڕه‌ش وه‌رناگرن
باڵنده‌کان مانیان ‌گرتوه‌و به‌ ئاسماندا نافڕن
ته‌نها باڵنده ڕه‌شه‌‌کان به‌ ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌فڕن
دایکان هه‌میشه‌ خه‌وی ناخۆش ناخۆش ده‌بینن
مناڵانی شاره‌که‌م هه‌ڵه‌بجه‌ پێکه‌وه‌ ده‌گرین
گه‌وره‌و بچوکی کوردستان پێکه‌وه‌ ده‌گرین
له‌ به‌رده‌م هه‌ر ماڵێکدا خێمه‌یه‌ک هه‌ڵدراوه‌
له‌ سه‌ر هه‌ر ماڵێک ئاڵایه‌کی ڕه‌ش هه‌ڵدراوه‌
له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ پرسه‌و ده‌نگی گریانه‌
ده‌نگی هه‌نسک و ئازارو مه‌ینه‌تیه‌کانه‌
ده‌نگی پێنج هه‌زار شه‌هیدو که‌س و کاریانه‌
ده‌نگی کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانه‌ ‌

هه‌ڵه‌بجه‌که‌م


تۆ هه‌میشه‌ ناسنامه‌ ی کوردانیت
تۆ هه‌میشه‌ دیبلۆماسیه‌تی گه‌له‌که‌مانیت
تۆ هه‌میشه‌ سه‌فیری کورد و کوردستانیت
تۆ مه‌مله‌که‌تی شه‌هیدانیت
تۆ شازده‌ی سێ و
شاره‌ شه‌هیده‌که‌ی کوردستانیت





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە