شێخ جه‌عفه‌رو حکومه‌تی شهڕۆکراتی
Thursday, 12/05/2011, 12:00
شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه ی کوردستان له میانه‌ی چه‌ند لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له سه‌ر بارودۆخی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه دا چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و نمایشی ماسولکه(عه‌رزی عه‌زه‌ڵات)ی ئاراسته‌ی ئۆپۆزیسیۆن و خۆپیشانده‌ران و ئه‌حمه‌د میره‌و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان کرد‌و مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام و زێڕه‌ڤانی گواسته‌وه بۆ به‌رده‌رکی سه‌را، له‌م لێدوانه بازاڕی و ناسیاسیانهیدا به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان چه‌ندین سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کارهێنا و شێوه ڕاسته‌قینه که‌ی حکومه‌ته ته‌کنۆکراته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌می به گه‌له‌که‌مان پیشان دا، به‌شێک له لێدوانه‌که‌ی مه‌عالی وه‌زیر بریتی بوون له
*خۆپیشانده‌ران چه‌قۆکێش و به‌ره‌ڵان*
دیاره به لای به‌ڕێزیانه‌وه خۆپیشانده‌ران که بریتی بوون له گه‌نجان و خوشکان و دایکان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانمان، له به‌ختیار عه‌لی و ڕێبینی ئه‌حمه‌د هه‌ردی و ئاراس فه‌تاح و فاروق ڕه‌فیق و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی گه‌له‌که‌مان، له زانکۆ‌و په‌یمانگاو قوتابیان و مامۆستاکانمان، له هه‌موو چین و توێژ‌و ئاین و بیروبۆچونێکی سیاسی به‌ره‌ڵاو چه‌قۆکێشن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به چه‌قۆکێش و به‌ره‌ڵا بزانێت و دادگا له کوردستان سه‌روه‌ر بێت ئه‌وا پێویسته شێخ جه‌عفه‌ر به زوترین کات ڕه‌وانه‌ی دادگا بکرێت،به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ئه‌مڕۆ دادگا ده‌سه‌ڵاتی مه‌عالی وه‌زیری نیه.
له به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا ده‌بێژێت *ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێداون هینی خوارد*
ئه‌وه‌یه شازی ئه‌ده‌بیات و په‌روه‌رده‌ی سیاسی مه‌عالی وه‌زیرو حکومه‌ته حیزبۆکراتهکهی دکتۆر به‌رهه‌م به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان که‌وا به‌رده‌وام شانازی پێوه ده‌که‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه ش له بیر بکه‌ین که ده‌ڵێت (گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێت و بچوک پێ ی تێ ده‌خات یان گیا له سه‌ر بنچکی خۆی ده‌ڕوێت) چونکه پێشتر سه‌ره گه‌وره‌که‌ی شێخ جه‌عفه‌ر ڕێزی له ڕۆژنامه‌نوسان گرت و وتی(سه‌گیش به مانگه شه‌و ده‌وه‌ڕێت).
له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا ده‌ڵێت *هێزه‌کان فه‌رمانی ته‌قه‌کردنیان هه‌یه و ده‌بابه‌و دۆشکه‌و چه‌کی قورسیشان پێیه*
خه‌ڵکینه وادیاره وه‌زعه‌که زۆر خه‌ته‌ره کار گه‌یشتوه‌ته سه‌ر چه‌کی قورس ، باشه تا ئێستا ئه‌م جبه‌خانه‌یه له کوێ بوون، بۆچی ئه‌م تۆپ و ته‌یاره‌و دهبابانهیان به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به کار نه‌هێنا، یان فرسه‌ت له‌وه باشتر نابێت و ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌که‌مین جار له خۆپیشانده‌راندا تاقی بکه نه‌وه، ئه‌ی تۆزێک ڕه‌حم به باوک و دایک و براکانتان ناکه‌ن ، هیچ نه‌بێت وه‌ک جاران به کڵاشینکۆف و ده‌مانچه‌و بی که‌ی سی ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا دیسانه‌وه شار دروشمی(تانک و تۆپ و ته‌یاره، ده‌رمان ناکات له‌م شاره) هه‌ڵئه‌گرێته‌وه.
له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ده‌ڵێت *گۆڕان و کۆمه‌ڵ ویه‌کگرتوو ئه‌وه‌ی کردویانه و ڕویداوه وه‌ک ئینقیلاب وایه‌و ئیعلانی شه‌ڕیان کردوه*
وادیاره پێناسه‌ی ئینقیلاب لای به‌ڕێزیان و حیزبه‌که‌ی و حکومه‌ته شهڕۆکراتیهکهی دکتۆر به‌رهه‌م له کوده‌تای سه‌ربازیه‌وه گۆڕاوه بۆ خۆپیشاندان، باشتره به کوردی و کرمانجی بڵێن و بنوسن خۆپیشاندان= ئینقیلاب.
له هه‌مان چاوپێکه‌وتندا ده‌ڵێت *هێزێکی تێکه‌ڵاوه‌و هێزی پارتی و یه‌کێتی تێدایه‌و لیواش هه‌یه هی چوار حیزبی تێدایه*
وه‌ک زانیمان دوو هێزیان یه‌کێتی و پارتیه، ئه‌ی دوو پاڵه‌وانه‌که‌ی تر کێن؟ باشتر وایه خۆیان که‌شف بکه‌ن و له ژێر عاباوه کاری سیاسی نه‌که‌ن، پێم باشه ئۆپۆزیسۆن له‌مه‌ولا داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسیش نه‌کات، چونکه مه‌عالی وه‌زیر ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران هێزی چه‌ندین حیزبی تێدایه، دیاره ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کان و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌له‌که‌شمان دێته دی .
سه‌باره‌ت به هێزه‌کانی ناو ئۆپۆزیسیۆنیش به‌ڕێزیان ده‌ڵێن * گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ئیعلانی شه‌ڕیان کردوه‌و ئه‌بێت ته‌حه‌مولی بکه‌ن*
ئه‌ز چه‌ندین ساڵه کاری سیاسی ده‌که‌م و یه‌کگرتووش نیم ،به‌ڵام تا ئێستا جگه له پاسه‌وانی باره‌گاکان نه‌مبینیوه‌و نه‌مبیستوه یه‌کگرتووی ئیسلامی هێزی چه‌کداری هه‌بێت تا ئیعلانی شه‌ڕ بکات، وابزانم مه‌به‌ستی به‌ڕێزیان ئیعلانی شه‌ڕه به‌رده نه‌ک شه‌ڕی چه‌کداری، ئه‌مه‌ش پێویست به‌و هه‌موو چه‌که قورسانه ناکات، باشتره به‌رامبه‌ر دوژمنان به کاری بهێنن.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت *فه‌رمانی ته‌قه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که تێکده‌رن، تێکده‌ریش ئه‌وه‌یه به بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان ده‌کات، به‌رده‌فڕکێ ده‌کات*
ئای باوکه گیان خۆپیشاندان و بهردهفڕکێش له کوردستان بوو به تاوانی گه‌وره ، سزاکه‌شی وه‌ک وه‌زیری پێشمه‌گه ده‌ڵێت هیچ نیه ته‌نها فه‌رمانی ته‌قه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕو کوشتار ڕونه‌دات و وه‌ک به‌عس ئه‌م هه‌موو چه‌که قورسانه‌مان تیا تاقی نه‌که‌نه‌وه پێشنیار ده‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان یاسایه‌کی نوێ ده‌ربکات که‌وا حکومه‌ته شهڕۆکراتهکهی دکتۆر به‌رهه‌م هه‌ستێت به پاک کردنه‌وه‌ی کوردستان له به‌رد و به کوردی و کرمانجی بنوسن خۆپیشاندان+ به‌رده‌فڕکێ = فه‌رمانی ته‌قه.
تێبینی. شهڕۆکراتی وشه‌یه‌کی کوردیه‌و له دوو به‌ش پێک هاتووه شه‌ڕۆ+ کراتی. واتا حوکمڕانی گه‌ل له ڕێگای شه‌ڕه‌وه له ژێر ناوی دیموکراسی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست