ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان بومایه
Thursday, 10/09/2009, 12:00
وه‌ک ئاگادارن له ماوه‌ی ڕابوردودا کوردستان هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نوسسازی به خۆوه بینی و ساڵی داهاتوش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و په‌رله‌مانی عێراقی به خۆوه ده‌بینێ، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرنگه‌و بابه‌تی باسهکهمهو هیچی که‌متر نیه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و عیراق هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانیه، چونکه شاره‌وانی نزیکترین ده‌سه‌ڵاتی خزمه‌تگوزاریه له جه‌ماوه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رۆک شاره‌وانیه‌که‌ی ده‌ست پاک و دڵسۆز‌و زیره‌ک بێت، گه‌له‌که‌شمان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به خزمه‌تگوزاری و ئازادی و دیموکراسی و ئاسایشه، وه‌ک ئه‌زمونی سێ ساڵه‌ی خۆشم له یه‌کێک له شاره‌وانیه‌کانی پێشکه‌وتوترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی ئه‌وروپادا هیوادارم به‌م نوسینه‌م توانی بێتم به‌ردێکم خستبێته سه‌ر به‌ردێک و بچوکترین خزمه‌تم به شاری ده‌ربه‌ندیخان کردبێت.
لاتان سه‌یر نه‌بێت که‌وا له‌م باسه‌دا شاری ده‌ربه‌ندیخانم وه‌ک نمونه و نوخبه هه‌ڵبژاردوه چونکه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره‌م و سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌وا له م دواییه‌دا له شاره‌که‌دا ڕوی داوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ژیم به‌ڵام شاره‌زای بست به بست و کۆڵان به کۆڵان شاخ و ده‌شت و ئاو‌و گونده‌کانی ده‌وربه‌ری و ته‌نانه‌ت بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤهکانیشم، ئه‌گه‌ر شوێنێکی تر وه‌ک نمونه هه‌ڵبژێرم له‌وانه‌یه له باسه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتو نه‌بم،هه‌روه‌ها زۆر زه‌حمه‌تیشه قسه له سه‌ر شاره‌وانیه‌کی تر بکه‌یت که‌وا ورد‌و درشتی شاره‌زا نه‌بیت و له ئاکامدا نوسینه‌که‌ت وه‌ک ڕۆژو به‌تاڵ ببێته‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی کوردستان که‌وا به به‌نداوو ئاو‌و شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری و که‌ش و هه‌واو تونێل و ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها جوانی تر به‌ناوبانگه و هه‌موو پێداویستیه‌کی تێدایه که‌وا بکرێت به جوانترین شاری کوردستان وه‌ک چۆن زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان شانازی به شارێک یاخود چه‌ند شارێکی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن له ڕوی جوانی و گه‌شت و گوزاره‌وه و له هه‌موو دونیاوه ڕوی تێ ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت ژیانی خه‌ڵکی شاره‌که‌ش له سه‌ر گه‌شت و گوزار به‌نده و بوه‌ته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و سه‌رقاڵبونی توێژی لاوان و ڕه‌فاهیه‌ت له‌و شارانه‌دا، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن پاش تێپه‌ربونی هه‌ژده ساڵ و چه‌ند ههنگاوێکی که‌م له بواری خزمهتگوازریدا نه ده‌سه‌ڵات له‌و شاره‌داو نه شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان نه‌یانتوانی شاره‌که بکه‌ن به‌و شاره نمونه‌یی و گه‌شت و گوزاریه‌ی که‌وا بێ‌کاری له شاره‌که‌دا نه‌هێڵیت و جێ ده‌ستیان دیار بێت و نه‌وه پاش نه‌وه سوپاسیان بکات ، ئه‌وه‌ی که کراوه که‌مترین خزمه‌ته به‌و شاره‌و له شاره‌کانی تریش که‌م تا زۆر ئه‌نجام دراون ، ئه‌بێت سوپاسی ڕه‌وه‌ندی کوردی شاره‌که بکرێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وا جێ ده‌ستیان له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و گۆڕانکاری شاره خۆشه‌ویسته‌که‌ماندا دیاره‌و خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخانیش شایه‌تن که‌وا پێش ئه‌و تۆزه خزمه‌تگوزاریانه‌ش ته‌نانه‌ت له کاتی ئابڵوقه‌ی ئابوریشدا قوتابیان و وه‌رزشکاران و گه‌شتیاران به مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار یاخود وه‌رزش ڕویان له شاره‌که کردوه.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان بومایه ده‌ربه‌ندیخانم ده‌کرد به‌و شاره نمونه‌یی و گه‌شت و گوزاریه که‌وا له هه‌موو دونیاوه ڕویان تێ بکردایه سه‌ره‌تا له‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ده‌ستم پێ ده‌کردو دڵنیاشم ئه‌وه‌نده بوجه هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر زیره‌کانه بیر بکه‌ینه‌وه.
١. گرنگیدان به که‌مپی خواره‌وه واته سه‌ر ئاوی سیروان به درێژایی چه‌ندین کیلۆمه‌تر تاوه‌کو خوار بانی خێڵان و لابردنی هه‌مو ئه‌و به‌ردو پیسی و پاشماوانه‌ی کۆن و ڕاکێشانی کاره‌بای هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و کردنه‌وه‌ی ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها هاوینه‌هه‌وارو بازاڕ‌و دوکان و باخچه‌و مه‌له‌وانگه‌و ئوتێل و حه‌وزی ماسی و...هتد به هاوکاری که‌رتی گشتی و تایبه‌تی و دڵسۆزان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دروستکردنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کورد له ئه‌وروپا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
٢. چاککرنهوهو قیرتاوکردنی هه‌موو ڕێگاوبانه‌کانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار به تایبه‌ت نه‌هێشتنی جاده‌ی خۆڵ وهه‌موو ئه‌و ڕێگاوبانانه‌ی که‌وا گونده‌کان ده‌به‌ستێته‌وه به شاره‌که‌وه به‌و شێوه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان گونده‌کان و ناو شاری ده‌ربه‌ندیخان کاراتر ده‌بێت و ده‌رئه‌نجام هه‌موولا سودمه‌ند ده‌بن.
٣. گرنگیدان به‌و شوێن و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری شار که‌وا به که‌ڵک و گرنگن بۆ هاوینه‌هه‌وارو گه‌شت و گوزار وه‌ک سه‌رته‌کی به‌مۆو گوندی ده‌ربه‌ندبێلوله.
٤. گرنگی دان به هه‌موو جۆره‌کانی وه‌رزش له شاره‌که‌دا وه‌ک دروستکردنی یاریگاو گرنگی دان به وه‌رزشکاران و دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویسته‌کانیان چونکه جه‌ماوه‌ری شاری ده‌ربه‌ندیخان له مێژه حه‌زو ئاره‌زویان وه‌رزشه و وه‌رزش دۆستن. وه‌رزیش ده‌رگایه‌که بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران.
٥. دروستکردن و دابین کردنی کتێبخانه‌ی نمونه‌یی له شاره‌که‌دا ههنگاوێکی زۆر گرنگه‌و ئه‌رکی سه‌جه‌م ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و دڵسۆزانی شاری ده‌ربه‌ندیخانه هه‌موو توانایه‌کیان له‌م بواره‌دا بخه‌نه گه‌ڕو که‌متره‌خه‌م نه‌بن.
٦. دروستکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌وانیه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان و هێنانی ئامێر‌و که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ شاره‌که.
٧. دابین کردنی ئاو له ڕێگای لێدانی چه‌ندین بیری ئیرتیوازی له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که‌کاندا یاخود پاڵاوتنی ئاوی سیروان به هاوکاری کۆمپانیا بیانیه‌کان.
٨. دابین کردنی کاره‌با به هه‌ر شێوازێک بێت.
٩.کردنه‌وه‌ی کۆلیژ له شاره‌که‌دا به بێ هێنانه‌وه‌ی هیچ پۆزشێکی وه‌ک شاره‌که بچوکه یاخود هه‌ڵی ناگرێت چونکه زۆر قوتابیان و خوێندکارانی شاره‌کانی تر هه‌ن له‌وانه‌یه ده‌ربه‌ندیخانیان پێ خۆشتر بێت تا شاره‌کانی تر به تایبه‌ت قوتابیانی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شار. چونکه بونی کۆلیژ له شاره‌که‌دا واته بونی ده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری گرنگ و به‌رده‌وام که‌ڵکی بۆ شاره‌که هه‌یه.
١٠. دروستکردنی سینه‌ما له شاره‌که‌دا.
١١. دروستکردنی په‌یوه‌ندی ڕۆژانه و به‌رده‌وام له نێوان شاره‌وانی و جه‌ماوه‌ردا له سه‌ر بناغه‌ی خزمه‌تکردن و ڕێزگرتن و که‌ڵک وه‌رگرتن و بیروڕاگۆڕینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژێک له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌رخان بکرێت بۆ کۆبونه‌وه‌ی کراوه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا.
١٢. دروستکردنی باخێکی گه‌وره‌ی گشتی به درێژایی چه‌ندین کیلۆمه‌ترو شوێنی یاری بۆ مندالان له هه‌موو گهڕهکێکداو هاوکاری کردنی ژێرخانی ئابوری و هه‌موو چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کان.
١٣. دروستکردنی چه‌ندین پارکێرین واته شوێنی ئۆتۆمبیل وه‌ستان له شاره‌که‌دا، چونکه وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌کان ڕوخساری شاره‌که‌یان تێکداوه.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه مستێکه له خه‌رواری خزمه‌تکردن به شاری ده‌ربه‌ندیخان و دڵنیام هه‌رکه‌سێک له ئێوه زۆر پرۆژه‌ی جوانتر‌و ڕیک و پێکترو گه‌وره‌ترتان پێیه که خزمه‌ت به شاره خنجیلانه‌که مان بکات و هیوادارم ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانی داهاتوی ده‌ربه‌ندیخان کار بۆ ئه‌وه بکات که‌وا ده‌ربه‌ندیخان بکاته شارێکی خه‌یاڵی و جوانترین شار له کوردستاندا.
/ سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست