قایمقامى چەمچەماڵمان لێ مەكەن بە فریشتە
Sunday, 27/09/2009, 12:00
ـ شێوەى دامەزراندنى:
كاتى خۆى كۆمەڵێك بەرێوەبەرى ناحیە دەمەزران ناوى ئەمى تێدا نەبوو، ئەم قایمقامە دەستى ژنەكەى كۆسرەتى ماچ كرد كە ناوى یەكێ لەو بەڕێوەبەرانە بسڕێتەوە كە ئەمرى دامەزراندنیان دەرچوبوو و ناوى ئەم بخاتە جێگاى، ئەوایش داواى لە كۆسرەت كرد ئەوەى بۆ بكات ، كۆسرەتیش لەسەر داواى خێزانەكەى بە حبرى سپى ناوى (عادل حاجى محمد) ى سڕیەوەو ناوى نەوزادى خستە جێگاى. شایەنى باسە عادل هاوڕێى نەوزاد بوو ئەویش خەڵكى شارى كفریە.
ـ خانوەكەى نەوزاد لە كفرى (150) سەدو پەنجا مەتر تەجاوزە بە شایەتى بەڕێوەبەرى شارەوانى كفرى، شەقامێكى سەرەكى گردووە، هەموو خەڵكى كفرى ئەمە دەزانێت.
ـ لە ئیمام محمد خانویەكیان وەرگرد، هەموو خەڵكى ئیمام محمد دەزانێت خانویان لەوێ نەبوو كاتێك ئەو گەڕەكە حزبى بەعس ڕوخاندى. ئەمەو چەندین پارچە زەوییان لە جێگاكانى دیكە وەرگردووە. بۆیە خەڵكى كفرى دەیگوت ئەگەر ماڵ عەریف حەمید گۆڕان بن ئەوە هەر گۆڕان نەبێت باشترە، خەڵكێكى زۆر بەهۆى ئەوانەوە دەنگى بە گۆڕان نەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست