کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەر بزووتنەوەی گۆڕانیش ماڵی لەشووشەی عەرەق بوایە نەک بەردی تێئەگرتن بەڵکوسەری پان ئەکردنەوە ونوزەشتان نەئەکرد

Wednesday, 02/02/2011, 12:00




یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەوڵەمەند بەپارەوپولی دوژمنەکانی موسڵمانانی کورد هەڵوێستی خۆی یەکلایی کردەوەو چووە بەرەی دەسەڵاتی مەست وسەرخۆش بەپارەوپولی میللەت.یەکگرتوی ئیسلامی لەسەرەتای دروست بونیەوە بەردێکی نەخستۆتە سەر بەردێک بۆ میللەتی کورد،ئەمیندارەکەشیان وەک مەلاکەی یەکێتی ووتی کاتێ کوردی موسڵمان دیفاعی لەخاک وئیسلام ئەکرد جەنابی لەخزمەتی سەربازیدا بوو لەڕیزەکانی سوپای عێراق،خۆبادان وشانازیکردنیان بەخزمەتکردنی خەڵکی گەرلەڕێگەی مزگەوت دروست کردن وسەربڕینی گیان لەبەرە بەستەزمانەکان بێ ئەوە لەدڵسۆزیدانیە بەڵکو بەپارەی حەواڵەکراو بۆیان ئەم کارە ئەکەن،خزمەتکردن بەئیسلام وەک خزمەتکردن وایە بەخاک ونەتەوە ،سەرخستنی ئایینی ئیسلام هەڵوێست وەرگرتنە لەبەرامبەر دەسەڵاتە تاڵانکەرو بەدکارەکان،هێناوەی کۆمەڵگە بۆ سەر ڕێی ڕاستی ئیسلام سەرەتا پێویستی بەهێناوەی دەسەڵاتدارانە بۆ سەر ئەوڕێگەیە،دەرخستنی ڕووی جوانی ئایینی ئیسلام لەڕێی ڕیسواکردنی ڕووە ناشرینەکانە کەبەناوی دینەوە دەستدرێژی ئەکەنە سەر ناموسی خەڵکی

بەڵام ئێوە ئایینی ئیسلام نا ڕووی خۆتان ناشرین کرد کاتێ نزیک کەوتنەوە لەدەسەڵات ولەدوورەوە مەستبوون بەبۆنی عەرەقی سەرمێزەکانیان ودەستان خستە دەستی مدمنەکانی هەردووحیزب،یاخود ئەوترسەی زەبرەکەی پارتی هەر لەجەستەتانا ماوە بۆیە بەهەڵەداوان بەدەم خوێندنی سوورەتی ئایەتولکورسیەوە بەرەو سەری ڕەش سەرەوژور هەناسە بڕکێتان پێ کەوتبوو،چۆن خەڵکانی موسڵمان وئیمانداران دەبێ بترسێ ،لەکوێی دینی ئیسلامدا هاتووە بەرگری لەزۆرداران وپارەخۆرانی میللەت بکەن خۆ ئایینی ئیسلام بۆ بەرگری کردن لەزوڵم لێکراوان هاتۆتە خوارێ،ئەکرێت پێمان بڵێی چۆن قبوڵی ئەکەن میللەتە موسڵمانە هەژارەکەتان ڕەشووڕووت وسەرگەردان و گیرۆدەی دەسەڵاتی زۆردارو ڕوبەڕوی ئەتک کردنی شەرەف بێتەوە،ئەی چۆن قبوڵی ئەکەن دەست بخەنەدەستی ئەوانەی شەوانە پێکی عەرەقی پێ ئەنۆشن وهەرئەودەستانەش بەشان وسنگی سۆزانیەکاندا ئەهێنرێ؟!!ئەی ئێوە پاراستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامتان بەلاوە ئەرکە یان پاراستنی بەرژەوەندی هەردووبنەماڵە،لەگەڵ هەموو ئەیە زۆرەکانی تر..کەدەبێ وەڵامی بدەنەوە

نەرمی نواندنتان بەرامبەر دووبارەنەکردنەوەیەکی تری بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە ودەرپەڕاندنی قسەی زل بەرامبەر بەبزووتنەوەی گۆڕان یەک وەڵامی هەیە بۆتان..ئەتوانن لینکێک بکەن وبچنەووە سەر ناوونیشانی بابەتەکەمان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە