گه‌نده‌ڵیه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و بینایه‌ى ئه‌یلول

Monday, 28/11/2011, 12:00




له‌مرۆژانه به‌ پاره‌ى بوژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كانى به‌غدا (تنمیه‌ الاقالیم)‌ ته‌نده‌رێكى پارێزگاى هه‌ولێر ئاشكرا كراوه‌ بۆ درووستكردنى بینایه‌ى ئه‌یلول له‌ پارێزگارى سلێمانى!!. ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌ عاجباتیه‌كانى هه‌ولێره‌. بنایه‌ى ئه‌یلوول كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌تكردنى كادیرانى كۆنى پارتى ، به‌ پاره‌ى تایبه‌تكراو له‌ به‌غداوه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى شارو شارۆچكه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ته‌رخانكراوه‌، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵى كوردستانه‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ حزب و كادیرانى له‌ پارێزگایه‌كى تر.
نازانم پارتى ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژارو ده‌سكورته‌ و پاره‌ى ئه‌وه‌ى نیه‌ بنایه‌ك بۆ كادیره‌ كۆنه‌كانى دروست بكات و ده‌ست بۆ پاره‌ى شارى بێساحێبى هه‌ولێر ببات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌!!‌ . بێگومان پاره‌ى یه‌ك رۆژى كۆكراوه‌ى گومرگه‌كانى سه‌ر به‌ پارتى ده‌توانێت ده‌ بینایه‌ى سێ نهۆمى له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ درووستبكات. به‌ڵام چى بڵیێن له‌گه‌ڵ عاجباتى گه‌نده‌ڵكاران.!؟ تكایه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڵیێنده‌ره‌ى ته‌نده‌ره‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌چێت: له‌ بیر نه‌كات له‌ سه‌ر دیوارى ده‌ره‌وه‌ى بینایه‌كه‌ بنووسێت: Made in Erbil .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە