کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانێكى لە ناكاوى تاڵەبانى بو ناوچەى گەرمیان!!!

Thursday, 13/10/2011, 12:00






بڕیارە لەم چەند ڕۆژەى داهاتووە و بە سەردانێكى كتوپڕ جلال تاڵەبانى سەردانى ناوچەى گەرمیان بكات, سەرچاویەك لە ئاسایشى گەرمیان ئەوەى پێڕاگەیاندین كە كۆبوونەوەى ڕۆژى چوار شەممە (12/10/2011) لە بیناى ئیدارەى گەرمیان و بە ئامادە بوونى سلاح كوێخا كۆبوونەوەى ئامادەكارى ئەنجام درا و ڕۆژى پێنج شەممە (13/10/2011) لە ئاسایشى گەرمیان كۆبوونەوەى سەرجەم بەڕێوەبەرى فەرمانگەكان بۆ چۆنێتى بەڕێوەچوونى ئاسایشى سەردانەكە ئەنجام دەدلاێت, سەرچاویەكى تر ئەوەى پێڕاگەیاندین كە ئەم سەردانە چەند پەیامێكى تووڕەیی لە خۆ دەگریت دواى ئەوەى سەلاحى كوێخا بە هەوەسى خۆى كەوتووەتە ناو فەرمانگەكانى گەرمیان و بە پێى میزاجى خۆى ئاڵوگۆڕو كێشە و گرفت دروست دەكات و ئەوشى پیڕاگەیاندین كە چەندین زانیارى لە لایەن چەند بەڕێوەبەرێكەوە چووە بۆ نوسینگەى سەرۆك كۆمار كە ناڕەزایی خۆیانى بە تالەبانى ڕاگەیاندووە لەو بەریوەبەرانەش, بەریوەبەرى پولیسى گەرمیان و پەروەردەى گەرمیان...هتد.لەو زانیاریانە كە دەستمان كەوتووە لەم خالە نارەزاییانە چووەتە بەر دەستى تالەبانى:

1/ سەلاح كویخا بە هەوەسى خوى و بە پێى میزاجى خوى كیشە بۆ دام و دەزگا حوكومییەكان دروست دەكات لەوانە سەروكى شارەوانى گردەگۆزینە و بەریوەبەرى ئاوى كەلار, بە بە بێ ئاگارى قایمقامى كەلار فەرمانى دەركردنیانى دەركردووە

2/ دەستى تێكەڵ كردووە لە گەڵ چەند بەرپرسێكى كەلار بە تایبەت سەروكى شارەوانى بۆ مەبەستى شەریكى لە كارى وەبەرهێنان و تابۆ كردنى خانووەكەى كە بە ماەكەى فیرعون ناسراوە, هەروەها 3 عەرزەى داگیر كردووە دانەیەكیان هى (ێباح) ى برایەتى بە مەبەستى تەملیك كردنى, بە تایبەت دواى ئەوەى ێباح فروشتوویەتى بە 180 هەزار دولار و وتوویەتى تەملیك نیە بەلام برای سەلاح كویخام كى ئەتوانى قسە بكات با بیكا.

3/ لە راپورتەكە ئەوە هاتووە كە خەڵیكێكى زۆرى لە یەكێتى نیگەران كردووە و چوونەتە ناو گۆڕان ەوە, بە تایبەت لە بەر ئەوەى بڕیارى تاك ڕەوى و دیكتاتۆری ئەیات بۆ بەرژەوەندى خۆى و هیچ چاكسازی یەكى فیعلى نەكردووە كە لە لایەن پەرلەمانەوە بڕیار وا بوو بكریت بە تایبەت بڕیارى لادانى ئەو بەڕێوەبەرانەى كە زیاتر لە چوار ساڵ بەریوەبەرن.

ئەمانە و چەندین گەندەڵى تر كە لە لایەن بەرپرسەكانى گەرمیان ئەكرێت و بووەتە خاڵى لاوازى یەكیتى لە ناوچەكە بە تایبەت لە مەڵبەندى 11 ى گەرمیان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە