کۆڵانێك له گونده گه‌وره‌که‌ی ئه‌مڕۆدا
Friday, 12/06/2009, 12:00
کۆڵانێك له گونده گه‌وره‌که‌ی ئه‌مڕۆدا
ڕۆژگارێك بوو، هه‌ر گوندێك بۆ خۆی، جیهانێك بوو. هه‌رچییه‌کیان له زمان و ڕۆشنبیری... تد هه‌بوو، بواری گه‌شه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی له سنووری یا ده‌وروبه‌ری خۆیان واوه‌تر له‌وه‌ی که هه‌بوو بڕ بکا و گه‌شه بکات، به‌ڵام هاوکات، له‌ته‌ك مه‌ترسی فه‌وتان و ڕووبه‌ڕوو نه‌بوو و نه‌وه له دوای نه‌وه پاراستوویانه.
ئه‌م سه‌رده‌مه له‌ته‌ك سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و فراوانبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرگه‌ران، کۆتایی پێهات و هیزه ده‌سه‌ڵاتخواز و خۆسه‌پێنه‌ره‌کان جارێکی تر به‌ناوێکی تر و له‌ژیر دێوجامه‌یه‌کی تردا که‌وتنه سه‌پاندن و گشتگیرکردنه‌وه‌ی زاراوه و زمانی خۆیان و بۆ ئه‌مه‌ش یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینی و ..تدیان کرد به ئامرازی سه‌پاندنی ویست (ئیراده)ه‌کانی خۆیان. به واتایه‌کی تر؛ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی خێڵه زۆرداره‌کان و داگیرکه‌ره‌کان. ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می گشتگیرکردنی ویسته خۆسه‌پێنه‌ره‌کانه له‌ژێر ناوونیشانی تردا، هه‌رچه‌نده به‌خۆی بنه‌مایه‌کی خێڵه‌کی و زۆرداره‌کی و نادۆستانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه به‌ره‌نگاری کۆمه‌ڵه ئازاده‌کانی به‌رامبه‌ر به‌خۆی، به سه‌رپیچی و ئاژاوه‌نانه‌وه و تێکدانی ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و یاسا و ڕێسا ناو بردوون.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش، هه‌روا ئه‌ورۆکه ده‌بینین، وه‌ك هه‌ر سه‌رده‌مێکی ناته‌با له‌ته‌ك ویسته مرۆییه‌کان، خه‌ریکه له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕه‌کاندا به‌سه‌ر ده‌چێت و ئه‌وڕۆکه له سه‌رووی سنووربه‌ندی ئه‌و قه‌واره و پێکهاتانه‌وه، دونیا بووه به گوندێکی گه‌وره و ئه‌م گۆرانه که خه‌ریکی سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه، که کێشه‌کان، ویسته‌کان، ئاره‌زووه‌کان، نیازه‌کان، سه‌رئه‌نجامه‌کان؛ چ باش و چ خراپ، چ مرۆیی و چ دژه‌مرۆیی، هیچ هیزێك نییه پێچه‌وانه‌ی ویسته مرۆییه‌کان بتوانێت تاسه‌ر بڕوا و خۆی له‌به‌رده‌م گه‌شه‌و شارستانییه‌تدا ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك خۆی له‌ته‌ك ئه‌و گه‌شه‌یه‌دا نه‌گونجێنێت یا له‌ته‌کی ته‌با و جۆر نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ، له گونده گه‌وره‌که‌ی (ئای‌تی)دا، سه‌ره‌رای بوونی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌کییه‌کان، سه‌ره‌رای حه‌زه دژکاره‌کان، ده‌توانین و بوارمان هه‌یه، زمانی خۆمان بخوێنین و پێی بنووسین و بیسه‌پێنین و کۆڵانێك به‌نێوی (هۆرامان) و زمانێك یا زاراوه‌یه‌ك به‌ناوی (هۆرامی) له‌و گونده موڵتی زمانه‌دا تۆمار بکه‌ین. ئه‌وڕۆکه به هاریکاری و کاری خۆبه‌خشانه و گه‌لکاری کۆمه‌ڵه‌که‌سێك، ئه‌و کۆڵانه، ناو نراوه و به‌نیازه هه‌م ناوه‌ندی ڕۆشنبیری خۆی هه‌بێت و هه‌م بلاگنووسانی خۆی، هه‌م که‌ناڵی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤزیۆنیی خۆی هه‌بێت و هه‌م فۆرومی خۆی و هه‌م فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی که ببێته بناخه‌ی خوێندن و پاراستنی زمانه‌که‌ی خۆی؛ ئه‌و کۆڵانه، که له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری گونده گه‌وره‌که‌دا به کورترین و که‌م خه‌رجترین و ئاسانترین و ساده‌ترین شێوه ده‌توانێت کۆمان بکاته‌وه، (هۆرامان. نێت)ه.
له ئه‌مڕۆدا، هۆرامان. نێت، ڕۆژانه کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به پرۆژه‌کانی له گشت بواره‌کانی ئای‌تی، ڕۆشنبیریی، زمانه‌وانی، هونه‌ری، وێژه‌یی، ته‌کنیککاریی و په‌یوه‌ندیییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رامیاریی و ئابوورییه‌کان ...تد، ده‌کا و له‌م ڕووه‌وه پێویستی به هاریکاری و به‌شداری و کاری خۆبه‌خشانه و گه‌لکاری ئێوه هه‌یه، هاوکات خۆبه‌خشانه و بێ به‌رامبه‌ر، هه‌رچی تاکه‌که‌سه‌کانی هۆرامان پێویستیان بێت، ده‌یخاته به‌رده‌ستییان و ئاسانکارییان بۆ ده‌کات و ته‌نیا ئامانجیش کارکردن و خزمه‌تکردنه به ناوچه‌ی هۆرامان و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ی و به‌س، شتێکیش که پێویسته بۆ به‌شداران و خوێنه‌رانیمان بیخه‌ینه ڕوو، ئه‌وه‌یه که هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌رێمی یا ناوچه‌یی له پشت ئه‌م پڕۆژه‌وه نییه و به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه و به‌رهه‌می کۆشش و ماندوبوونی تاکه‌که‌سه ئازادئه‌ندێش و سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌شکاره‌کانه.
هۆرامان ئای تی گروپ
http://horaman.net/ [email protected] [email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست