نامەیەك بۆ پارێزگاى هەولێر

Sunday, 26/09/2010, 12:00




سەرەتا پێوستە دەستخۆشیت لێ بكەین لە بەر ئەوەى لاى هەموو دانیشتوانى شارەكە ڕون و ئاشكرایە كە جەنابت چەند بایەخت بە شارى هەولێر داوە لە هەموو ڕوێكەوە ئەوەى دەمەوێت بیڵێم كە تاكەى وا بێ دەنگى بەرانبەر بە دانیشتوانى گەڕەكە میژووییەكەى شارى هەولێر كەى ویژدانت كارت لێ دەكات كە دانیشتووى گەڕەكى عەرەب هەست بەوە بكەن كە لە ژیان ماون من دەمەوێت یەك پرسیار لە جەنابت بكەم ؟ ئایا غیرەت ڕێگەت پێ دەدات كەوا بۆ یەك ڕۆژ لە یەكێك خانووەكانى بخەوێ ئایا دەتوانى پارداغێك ئاو لە یەكێك لەماڵەكانى ئەو گەڕەكە بخۆێتەوە باشە جەنابت و جێگرەكەت بەرپرسى دروستكردنى كۆمەڵێك شوقە بوون بۆ دانیشتوانى ئەم گەڕەكە بۆ چى واتان كرت كەوا كرێكاران دەست هەڵگرن بەتەوا كردنى ئەوەندەى ئێمە ئاگادارین زۆرییان لە تەواو كردن دا بوون . بەڕێز جەنابى پارێزگا بەسە گیرفان پر كردن بڕوا بكە دلخۆشكردنى ئەم گەڕەكە میژوویە لە خودا نزیكت دەكاتەوە گەر باس لەوە بكەیت كەوا بوودجەتان كەم بۆ تەوە من دەڵێم ڕاستە بەڵام ئەوە داهاتەى ئێستا هەتانە لە پارێزگا بەشى دروستكردنى 20هەزار شووقە دەكات كەواتە هەرچى زووە وا بكە كە ئەو شووقانەى سەر ڕێگەى هەولێر كەسنەزان دووبارە دەست بكرێت بە دروستكردنى و تەواو كردنى وا بكەن كەوا پێش هاتنى سەرماى وا بكەن كە سەرەتا ئەو خانووانەى زۆر بێكەلكن و بە كەلكى ئەوە ناییەن زستانى ئەمساڵى پێ بەڕێ بكەن ئیوە دڵییان خۆش بكەن بەوەى كلیلى شوقەییان پێ بدەن . پرسێارێكى تر بۆ لەم ڕۆژانە سەردانێكى ئەم گەڕەكە ناكەیت لە نزیكەوە هەست بە ئازارەكانیان بكەیت رێزم بۆ دانیشتوانى گەڕەكى عەرەب بەڵام نەك مرۆڤ بەلكو ئاژەڵیش ناتوانیت لەم گەڕەكەدا بژێت من وەكو هاڵاتییەكى ئەم شارەو دەیڵێم كە هەموو هەولێرییەك دەزانن جەنابت لە بنەماڵەیەكى هەولێر ویست و هەژار گەورە كراوێ كەواتە هەست بە ئازارى هەژاریت كردووە دووبارە دەیڵێمەوە خاوەكانى ئەم گەڕەگە ڕۆژ بە ڕۆژ كۆمەڵە خێزانێك زۆرییان لە منداڵ پێكهاتوون لە ژێرەوەى دەمێنن و دەبنە بە قوربانى سەقف و كەپوچ و خۆڵ . لەكۆتاییدا بە بیر بەپرسانیش دێنمەوە خۆشیان چاك دەزانن كەوا ئەوەى لەسەرى دانیشتووى كورسى سەرتاشخانەیە ئەمڕۆ تۆى بەیانى كەسێكى ترە چاكە كردن و ڕێز گرتنى هاوڵاتى وا دەكات كەوا درێژە بە ئاوادانكرن و كورسییەكەت بدەیت؟؟؟

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە