وه‌لامێك بۆ نوسه‌ره‌كه‌ی میتی توركی - ئه‌م مانگه ئابه كوا نێچیرڤان
Tuesday, 12/08/2014, 12:00
له‌راستیدا هیچ كات حه‌ز ناكه‌م له‌م كاته‌دا ئه‌م قسانه‌بكه‌م، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت برینه‌كانمان سارێژكه‌ین، ده‌بێت هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشانكه‌ین،به‌ڵام ده‌بینم نوسه‌رێكی پارتی و كه‌ناڵی و روو به‌ناوی (ریبوار كه‌ریم وه‌لی) برینه‌كانمان ده‌كولنێته‌وه له‌ووتارێكدا له‌رووداو به‌ناونیشانی(31 ئابێكی دیكه به‌ڕێوه‌یه) له‌م ووتاره‌دا نوسه‌ر ده‌یه‌وێت، موژده‌ی هاتنی 31 ئابیكی تر لی ب‌دات، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت پارتی سه‌ركه‌وتنێكی تر وه‌ك 31 ئاب دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌و نووسه‌ره دێت و برینه‌كانمان ده‌كولێنیته‌وه ، دێت و شه‌هیده‌كانی 31 ئابی 1996 مان ده‌خاته‌وه قسه، دێت و كه‌سو كاری ئێمه ده‌كاته خانه‌ی خیانه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ده‌خاته خانه‌ی پاكترین كورد 31 ئابیش وه‌ك ده‌ستكه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كاته‌وه. پرسیار ئه‌مه‌یه بۆچی له‌م كاته‌دا نوسه‌رێكی ژێر ده‌ستی نێچیرڤان،ئه‌م قسانه ده‌كات؟ له‌كاتیكدا پارتی تۆمه‌ت باره به‌خیانه‌ت له‌كورده‌كانی شه‌نگال و ئیمه‌ش له‌به‌ر بارودۆخی ئێستا قسه‌ناكه‌ین!!
من بۆیه وه‌ڵامی ئه‌م نوسه‌ره‌ی روداو ده‌ده‌مه‌وه چونكه ، ئه‌م نوسه‌رانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و رووداو ، له خۆوه و له‌خۆرا قسه‌ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان، نزیكیه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌م نوسینه‌ی ڕێبواریش، گوزارشتێكی راسته‌قینه‌یه له بڕوایی پارتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌یه نیگه‌رانی و تێرامانی منه ئه‌وه‌یه، بۆكی و و له پێناوی چی و بۆچ ووڵاتێكی دیكه‌و 31 ئابێكی دیكه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن؟ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان روو له‌پارتی كرێكاران و یه‌په‌گه‌ن؟
بۆئه‌وه‌ی لاتان روونبێت، من له‌م ووتاره‌م دا به چه‌كبه‌ده‌سته‌كانی پارتی ، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال و مه‌خمور هه‌ڵهاتن و به‌هه‌زاران، منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌و كچ‌و ئافره‌تانی كوردیان به‌كوشتدا ناڵێم پێشمه‌ركه، به‌ڵكو ته‌نها به‌و كه‌مینه‌یه‌ی كه‌له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگاڵ هه‌ڵهاتن پێیان ده‌ڵێم چه‌ك به‌ده‌ست و میلیشیا و چه‌كدارانی 31 ئاب، من به‌و تاقمه له‌م ووتاره‌مدا واناویان ده‌به‌م ، چونكه ناكرێت، ووشه‌ی پیَشمه‌رگه به سه‌ر سوپایه‌كی میلیشیاو هه‌ڵاتاو و خیانه‌تكار بسه‌پێنین.
به‌كورتی ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم ئه‌م نوسه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، ئه‌م نوسه‌ره ده‌رباره، ده‌یه‌وێت له‌ووتاره‌كه‌یدا ئه‌مه‌مان پێبڵێت.
31 ئاب خیانەت نەبوو زەروریەت وشانازی بوو.
. بارزانی حەکیمە.
.پەکەکە هاوکاری پێشمەرگەی نەکردوە و رۆڵی نەبوە لە رزگار کردنی ئەو ناوچانەی کە چەکدارە حیزبیەکان 31 ئاب، تەسلیمی کردون و تەنها چەکدارەکانی ئەوان دەتوانن پارێزگاری بکەن.
. پارتی چەکی قورسی کەوتە دەست واتەپارتی (هەڕەشە) ده‌كات
لەم ووڵاتە کە تا ئەو رادەیە نوسه‌ره‌كانی پارتی و بارزانی ده‌یانه‌وێت ، پێمان بڵێن ئێمه به 31 ئابێكیتر وه‌ڵام تان ئه‌ده‌ینه‌وه ، ئیتر چاوەڕوانی ئەوە مەکەن بگەینە ئامانج ، ئەگینا ئەو نوسینە لە هەر ووڵاتیکی خاوەن دامەزراوەیی بێت و شه‌ر به‌رۆكی پێگرتبێت، دبێ نوسەرەکەی زۆر به‌په‌له بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه ، هاونیشتیمانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه رای خۆیه‌تی و رای حیزبێك و دامه‌زراوه‌یه‌ك نیه، چونکە هەم ئاسایشی نەتەوەیی کردۆتە کاڵا و هەم بە ئاشکرا وەک جاسوسێکی ئەقلیمی کار دەکات، کە ئیشی ئەو کارەکتەرە ئەوەیە کاریگەری لەسەر زهنیەتی خوێنەرەکەی جێبهێلێ و دیمەنی قێزراوی دەوڵەتیکی ناسیۆنالیزمی دژ بە نەتەوەیی، خود جوان پیشان ب‌دات واته تورك ، بكاته برای كورد‌و كوردیش بكاته دووژمنی خۆی.
بۆیه من له‌م كاته‌دا، زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ووتومه‌و ده‌شیڵێم، مادام لەو دەڤەرە ئەو جۆرەی کارکردن رێپێدراو بێت له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، ئیتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بێت له‌گومانی كوردبوونیان گومان بكه‌ین ، چاوەڕوانی هەنگاوی باش لەمەڕ دۆزی نەتەوەیی مەکەن، چونکە ئه‌وه‌تا نوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی سه‌رۆك، تا ئێستا شەرواڵی ئاساییشی ناوخۆیی و نەتەوەییمان فشۆڵ و پیس و قیزراوتر ده‌كه‌ن.
گومانی ته‌واوم له‌وه‌یه كه پارتی ده‌یه‌وێت، له‌رێی توركیاوه ئه‌م جاره خیانه‌تێكی گه‌وره‌و له‌بیرنه‌كراو وه‌ك خیانه‌تی 31 ئابی 1996 دووباره بكاته‌وه. به‌جۆرێكی دیكه‌و عه‌قڵێكی دیكه، ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌ك بێت بڵێت ، په‌كه‌كه‌و یه‌په‌كه رێگرن له‌ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردی، له‌كاتێكدا هه‌موان ده‌زانین هه‌ر ئه‌و كاته‌ی مه‌سعود بارزانی، چووه په‌رله‌مانی كوردستان و باسی ریفراندۆمی كرد هه‌ر ئه‌و كاته له‌ده‌وڵه‌تی كوردی په‌شیمان بویه‌وه‌و ، تۆپی ده‌وڵه‌تی كوردی و گشتپرسی فڕێدایه ناو په‌رله‌مان و له‌خودی پارتی و خۆی دورخسته‌وه، چونكه ده‌یزانی ئه‌و به‌رده قورسه به‌پارتی ناهاوێژرێت، بۆیه خستیه په‌رله‌مان، هه‌ر به‌راست ئه‌گه‌ر بارزانی بیتوانیایه ده‌وڵه‌تی كوردی و گشتپرسی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان بكاته، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی چۆ ن له‌ده‌ست خۆی ئه‌دات و ده‌یخسته ناو سه‌به‌ته‌كه‌ی گۆران و په‌رله‌مانه‌وه؟
كۆتا قسه‌ی من ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌برا نوسه‌ره كۆڵه‌واره، ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت نیشیمان، یانی پارتی و بارزانی ، پێشمان بڵێت جه‌نابی حه‌كیمه‌ی ده‌ردیان له‌كوێیه مه‌به‌ستم (نێچیرڤان بارزانیه) له‌م كاته‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت كوا؟ فه‌رمانده سه‌ربازییه داڵ و ده‌وه‌نده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كوا؟
ئه‌م ناونیشانه‌ی ووتاره مه‌ترسیداره (31 ئابێكی تر به‌رێوه‌یه) لای ئێمه واته پارتی خیانه‌تێكیتر ده‌كات، ده‌ڵه‌تێكی كورد كوژی تر دێنێت، بۆیه ده‌ڵێم كوا گومانم هه‌یه جه‌نابی حاڵی حه‌كیمتان خه‌ریكی خیانه‌ته و خه‌ریكیی دروستكردنی 31 ئابێكی تره.
هاورێیان و هاوپیشه و هاونیشتیمانیان، من ده‌زانم ئه‌م قسه كردنه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م كاته‌دا كارێكی باش نیه, به‌ڵام ئه‌وه بزاننن من باسی هێزی پێشمه‌رگه ناكه‌م، من باسی خیانه‌تی 31 ئابێكیتر ده‌كه‌م ، خۆ ناكرێت كاره‌ساته‌كه رووبدات ئه‌و جا قسه بكه‌ین.
بۆئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان بزانن ئه‌وه ئێمه ئه‌م چۆره قسه‌كردنه‌مان حه‌ز لێنه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و رێبوار كه‌ریم وه‌لییه، هه‌ڵیبژارد ئه‌وه بارزانی وای خواست، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ده‌یه‌وێت ئه‌مه درێژه نه‌كێشێت، با ئه‌و نوسه‌ره ده‌ربارانه ئه‌و قه‌ڵه‌می شه‌ری ناوخۆیانه راگرێت.
ده‌كرێت دوایی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه, ئه‌وكات هه‌موو خاڵه لاوازه‌كان و سه‌ركرده كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بخرێنه به‌ر باس و دادگایی كردن. له‌و كاته‌وه‌ی كه داعش په‌لاماری كوردستانی دا هاوكێشه‌كان رۆژ به رۆژ ده‌گۆران. به‌ڵام ده‌ره‌نجام من زۆر سه‌ربه‌رزم به هێزی پێشمه‌رگه و دۆخی میلله‌ته‌كه‌مان,كه نموونه‌یه‌كی باشی پێكه‌وه ژیانمان پێشكه‌شی جیهان كردوه ، به‌تایبه‌تی برا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه، كه‌له‌و په‌ری شاخاوه هاتنه‌وه ناومان و یارمه‌تیان داین, من ستایشی پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌م من دژی دووبه‌ره‌كیم، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ی كاك رێبوار و نوسه‌ره‌كانی رووداو ده‌یانه‌وێت، یه‌ك ریزبین با سه‌ره‌تا ئه‌وان ده‌میان داخه‌ن.
ئه‌وه‌ی نوسه‌ره ده‌رباره‌كانی سه‌رۆك باسی ده‌كه‌ن، زیاتر له حكایه‌تێكی شه‌وانی پایز ده‌چێت كه بۆ منداڵه‌كانمان ده‌یكه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ویان لێكه‌وێت. ئه‌م رێبواره زۆر قسه ئه‌كات , وا خۆیی پیشان ئه‌دات كه له‌وسه‌ری رووداوه‌كان هاتۆته‌وه به‌ڵام به داخه‌وه زۆر كۆڵه‌واره له لێكدانه‌وه‌كانی، زۆر بێده‌سه‌ڵاته له‌راكانی خۆیی.
كۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌كه‌مه‌وه ، مه‌سعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی گوتیان ئێمه 6 مانگ پێش ئه‌وه‌ی داعش بێته سه‌ر موێڵ و موێڵ داگیر كات ئاگاداربوین، واته خودی پارتی و بارزانی ئاگاداری پلانه‌كان بوون، به‌لام خێره 6 سه‌عات ،دووسه‌عات ،هه‌فته‌یه‌ك ئاگادار نه‌بوون كه داعش دیَته سه‌ر شه‌نگال و قه‌تڵو عام و كوشتار ده‌كات ؟ خێره نیچیرڤان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌روات و كورد ده‌كوژرێت ؟
ئێمه سه‌رو په‌نجه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پیلانانه‌ی پارتی گه‌رم بووه‌و برێك جار كه بارزانی و نیَچیرڤان قسه‌ده‌كات ئه‌وه ده‌زانین ده‌ڵێت چی؟
پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه كوا نیچچیرڤان له‌كوییه؟ چونكه ئێمه ده‌ترسین له‌دیار نه‌مانی ئه‌و پیاوه له‌م كاته‌دا ئه‌و دیار نه‌مێنێت و ئه‌م ووتاره‌ی جه‌نابیشتان ده‌مان خاته‌وه سه‌رده‌می 31 ئابی 1996 ، كاتێك له‌شه‌ری ناوخۆدا نیچیرڤان دیار نه‌ماو له‌پر له‌لای سه‌دام حسێن به‌ده‌ركه‌وت ودواجار به ده‌بابه‌و جوندی عیراقی هاته‌وه سه‌ر كوردستان و ده‌بابه‌ی عێراقی وئاڵی عیراقی سه‌ددامی له‌ناو په‌رله‌مان دانا... ئه‌زیزم كوا نێچیرڤان؟ ئه‌م مانگه ئابه ئاب، بۆنی خیانه‌ت ده‌كه‌م لێتان!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست