کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لوتكه‌ی خیانه‌ت .. به‌به‌ڵگه‌وه‌ پارتی له‌31 ئابدا كۆمه‌ڵكوژی دژی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌..

Sunday, 31/08/2014, 12:00








بفه‌رموون هاونیشتیمانیان، هاوڵاتیان، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئه‌مه‌ ئه‌و خیانه‌ته‌یه‌ كه‌ پارتی، به‌سه‌روه‌ری داده‌نێت ، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه‌ ناوی 73 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیه‌، كه‌پارتی له‌لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه‌ له‌ 31 ئابی 1996 وه‌ گیراون و بێ سه‌روشوێنن.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ي له‌به‌رده‌ستمدایه‌ ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ، به‌نوسراوی ژماره‌(793) له‌ (18_5_2004) داوایان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئیداره‌ی سلێمانی كردووه‌، ئه‌و كه‌ (73) پێشمه‌رگه‌ كه‌له‌شه‌ری ناوخۆدا له‌ 31 ئابی 1996 ، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، ده‌ستگیركراون و تائیستا چاره‌نوسیان دیارنیه‌ و بێ سه‌رو شوێنكراون، یه‌كێتی به‌و نوسراوه‌ ،داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و (هه‌ڤالانه‌) واته‌ (پێشمه‌رگان)ه‌ بكرێنه‌ شه‌هیدی (فه‌خری) ، له‌وه‌ڵامدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئیداره‌ی سلێمانی به‌نوسراوی ژماره‌(1/28/5060) له‌به‌رواری (24_7_2004) ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی داوه‌و سه‌رجه‌م ناوه‌كان، به‌شه‌هیدی "فه‌خری" یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌ژمار كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی من كردوومه‌ بۆ ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌ ، سه‌رجه‌م یان تائیستا بێ سه‌رو شوێنن، له‌ به‌دواداچونی زیاترم خۆشبه‌ختانه‌ ، كه‌سێكم ده‌ست كه‌وت، كه‌توانی ئه‌م هه‌واله‌َ پشتراستبكاته‌وه‌و، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" پارتی ئه‌و 73 كه‌سه‌ی "20 ،20" گوله‌ باران كردوه‌و و كۆمه‌ڵكوژی كردوون، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ پێی باش بوو ناوی نه‌هێنم، منیش به‌هه‌مان شێوه‌ ناوه‌كه‌ی ده‌پارێزم.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و 73 پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌سه‌ره‌ تادا (72) پێشمه‌رگه‌بوون ، له‌ناو سێ كۆسته‌ردا گیراوون، له‌كاتی 31 ئابی 1996، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م ، پێشمه‌رگه‌كان خۆیان ته‌سلیم كردووه‌و به‌بێ ته‌قه‌، له‌كۆسته‌ره‌كان دابه‌زیون، به‌ڵام پارتی پرنسیپی دیل و ته‌سلیم بوون له‌ شه‌ردا ناپاریزێت ،سه‌رجه‌میان ده‌به‌ن بۆ سه‌ری ره‌شت، به‌ڵام پاش 2 مانگ له‌و رووداوه‌، باوكێك كه‌له‌خواره‌وه‌ ناوی هاتوه‌ ده‌رواته‌ لای پارتی بۆ سه‌ری ره‌ش ، تاوه‌كو هه‌واڵی كوره‌كه‌ی بزانێت، ئه‌ویش ده‌گرن و ده‌بێته‌ 73 پێشمه‌رگه‌، كه‌ تا ئیستا چاره‌نوسی دیارنیه‌، هه‌ر چه‌نده‌ كه‌مێك زانیار هه‌یه‌ ، كه‌نزیكه‌ی 10 پێشمه‌رگه‌ له‌و (73)پێشمه‌رگه‌یه‌، تاساڵی (2000) چه‌ند كه‌سێكیان مابوون ، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ ، یه‌كێتی سه‌رجه‌میان به‌شه‌هیدی فه‌خری ناوناوه‌، چونكه‌ دڵنیایه‌ كه‌ پارتی به كۆمه‌ڵ كوژی شه‌هیدی كردوون.

بفه‌رموون ئه‌مه‌ش ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه‌، كه‌ له‌31 ئابی 1996دا له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌پرسێكی پارتیه‌وه‌ ده‌گیرێن و به‌هاوكاری رژێمی به‌عس، كه‌به‌سه‌كردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی سدام حسێن ، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا . به‌لام پارتی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ تائیستا به‌خیانه‌ت نازانێت و هه‌رچی رۆشنبیر و ئازادیخوازانی كوردستانیش هه‌یه‌ ،ئه‌م رووداوه‌ كه‌به‌ خيانه‌تي 31 ئاب ناسراوه‌ ، به‌خیانه‌ت و ناپاكی له‌مێژووی پارتیدا وه‌سف ده‌كه‌ن...

کلیکی ئەو لینکەی خوارەوەش بکەن
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/31%20ab%201996.jpg
بفه‌رموون ئه‌مه‌ش ناوه‌كانی شه‌هیدی فه‌خریی یه‌كێتین.

1-تاریق نوری محمد
2_خه‌لیل نادرمحمد
3_عبدالجبار نادرمحمد
4_خورشیدئبراهیم قادری
5_علی حسێن كه‌ریك
6_هاشم عمر عوسمان
7_یحیی محمود حمه‌ ئه‌مین
8_یوسف محمد مسته‌فا
9_رۆسته‌م سه‌لیم قادر
10_عبدالله‌ حمه‌ ئه‌مین عبدالله‌
11_غازی ئیسماعیل خورشید
12_سامان علی ئه‌حمه‌د
13_علی بابكرقادری ابابكر
14_عوسمان ره‌سوڵ ئه‌بوبكر
15_ مورشید سدیق مه‌لا
16_جه‌عفه‌ر سمو
17_رابه‌ر عبدالله‌ ره‌سوڵ
18_فه‌یسه‌ڵ علی ره‌سوڵ
19_لوقمان ره‌حمان كه‌ریم
20_ابراهیم به‌هرام عوسمان
21_غانم تاهیر وه‌لی
22_ئه‌نوه‌ر عمر عبدالله‌
23_جه‌واد ره‌شیدقادر
24_محمه‌د خورشید شه‌ریف
25_ئاشور عبدالله‌ جومعه‌
26_ ابوبكرمامه‌ندپیرۆت
27_عبدالرحمان سعید گه‌ردوون
28_عبید میرزا ابراهیم
29_عومه‌ر حسێن حه‌مه‌د
30_فه‌رهادغه‌فوركاره‌سوڵ
31_مه‌جید عبدڵامه‌جید
32_محمه‌د علی ساڵح
33_علی عه‌زیز حسێن
34_ئه‌مین علی
35_به‌ختیار علی فتح الله‌
36_حاته‌م ئیسماعیل مه‌ولود
37_ سواره‌ شوروخدركاكه‌محه‌مه‌د
38 _هاشم ره‌زا به‌هرام.
39_عبدالكریم عوسمان مسته‌فا
40_ عوسمان سه‌لیم
41_فاخیرئه‌حمه‌دحمه‌ قادر
42_فه‌یسه‌ڵ ره‌زا ئاكۆیی
43_قادر مه‌غدید مسته‌فا
44_كامه‌ران مه‌ولود عبدالره‌حمان
45_ محه‌مه‌دعلی ئه‌حمه‌د
46_قاسم محه‌مه‌د علی كه‌ریم
47_لوقمان حه‌مه‌ ساڵح سه‌لیم
48_ره‌فیق ئه‌حمه‌د خورشید
49_فه‌رحانمحه‌مه‌دشێخ الله‌
50_نه‌ریمان حه‌مه‌ ئه‌مین عبدالله‌
51_عومه‌ر ساڵح سلێمان
52_محه‌مه‌د حه‌سه‌ن كه‌ریم
53_رێباز جه‌وهه‌ر شه‌فیق
54_بورهان مام بكر
55_حاته‌م عبدالله‌عه‌زیز
56_عبدالله‌ خدر میرۆ
57_جه‌زا محه‌مه‌دساڵح
58_جه‌وده‌د ئه‌نوه‌رعومه‌ر
59_حه‌یدر قادر یاسین
60_سواره‌ میرزا ره‌سوڵ
61سیف الدین ئه‌حمه‌د حسێن
62_عوسمان محه‌مه‌د ره‌سوڵ
63_غازی ئاغا محه‌مه‌د حسێن
64_محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حسێن
65_محه‌مه‌د تاهیر سدیق سیده‌كانی
66_به‌ختیار سواره‌ محمه‌د ئه‌مین
67_خه‌لیل میران قادر
68_سه‌عید ئه‌سعه‌د ره‌سوڵ
69_سواره‌ محمه‌د ئه‌مین سوره‌
70_عیسی مجید قادر
71_فاتیح مه‌مه‌ندشێروانی
72_محمه‌د علی سه‌عید ئه‌سعه‌د
73حسێن خدرحه‌مه‌دوسوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە