کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سكرتاریەتەكەى جەلال ...

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


خوێنەرانى كوردستانپۆست، بەرلە هەرشتێك بمبورن كە من لەدنیاى نوسیندا شارەزانیم، بەڵام نوسەرەكانى كەلە سكرتاریەتى مام جەلال نزیكن چاویان رەخنە نابینێ، بۆیە من لەمەبەدوا هەفتانەو هەرجارەى لەسەر گەندەڵییەك دەنوسم، هەتا سكرتاریەت بەخۆیدا بچێتەوە یان خەڵك بزانێ ئەوانەى كە لێرە دەوام دەكەن بایى چەندن.
چاوى قەڵەمەكەم تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كەپلەیان هەیە، چونكە گەندەڵى هەربەوانە دەكرێتو دیاریشە كەخاوەنى كۆشكو ئۆتۆمبێلى گران بەهان.
لەوتارى یەكەمدا باسى ئەفسەرێك دەكەم بەناوى (هادى عەوڵڵا مەلا ساڵح)،خودى سكرتاریەت باش دەزانێ كە رۆژ بەرۆژ پلەى ئاكارى ئەم عەقیدە دادەبەزێ، بەڵام بۆ قبوڵى دەكەن نازانم، رەنگە پەیوەندیدار بێ بەوەى ئەوانەى سەرو عەقید هادى، هەر هەمان توخم بن.
ئەم هادى عەوڵڵایە هەرجارەى دەستى ئافرەتێك دەبڕێ، بەناوى ئەوەى كە عەقیدە لە سكرتاریەتى مام جەلال، واتە پۆستەكەى بۆ كارى نەشیاو دەقۆوێتەوەو پێوەى دەنازێ!!.
هەڵبەت ئەم وتارانەى كە هەفتانە دەینوسم هیچ بەرژەوەندییەكى شەخسى تێدا نییە، پاشان من وەك پلە لەئاستى ئەواندا نیم، هەروەها ناوى خۆم ئاشكرا ناكەم هەتا سوپاس بكرێم یان ببرێمە پێشەوە.
عەقید (هادى) وێڕاى ئەوەى ژنى هەیەو چوار منداڵیشى لێى هەیە، كەچى بۆ بەتاڵكردنەوەى حەزەكانى هەرجارەو قوڕ دەكات بەسەر ئافرەتێكى داماودا بەبیانوى ئەوەى دەیكات بەهاوسەرى یاخود لەشوێنێكى باش دایدەمەزرێنێ.
هەڵبەت من وەك رەوشتێكو نەبەزاندنى سنورو ناموسى كەس، ناوى هیچ ژنێك ناهێنم، بەڵام دەكرێ یەك دوو چیرۆكى بخەمەروو.
ئەم عەقیدەى سكرتاریەت كەچاوى لە ژن تێر نابێ، هەرچۆنێك بێت بۆ گەیشتن بە حەزەكانى خۆى خستە ژیانى ئافرەتێكەوە، بەناوى ئەوەى (من دواى تۆ ژیانم ناوێ) هەروەها بەبیانوى ئەوەى لەشوێنێكى باش دایدەمەزرێنێت، ئەو ژنە نەگبەتەى ساڵێك هێناو بردى، چى ئەویست لەگەڵى دەیكرد، تا ئەوكاتەى كە درۆكانى لاى ژنەكە ئاشكرا دەبنو ژنەش بڕیار دەدات شكات بكات بەو پێیەى دەستى بڕیوەو كارى ناشەرعى لەگەڵ كردوە، بەڵام عەقید هادى بەناوى سكرتاریەتەوە هەڕەشەى لێكردو ژنەى داماویش سەرى خۆى كز كردو ئەو داخەى لەدڵیدا مراند، چەند پێشمەرگەیەكى سكرتاریەت ئەم بابەتە دەزانن، بەڵام ئایا شایەد ئەبن یان نا؟ ئەوەیان نازانم، چونكە لەنان بڕان دەترسن.
چیرۆكێكى ترى ئەم عەقیدە ئەوەیە، بەنهێنى بێوەژنێكى هێناوە، بەبیانوى ئەوەى لەگەڵ ژنەكەى خۆى ناتوانێ بژى!
پیاوێك خاوەنى ژنو چوار منداڵ بێت، بۆ دامركاندنەوەى حەزەكانى بەرژەوەندى ژنو چوار مناڵەكەى بخاتە ژێر پێى، ئەبێ چى بێت، تۆبڵێى رۆژێك بۆ بەرژەوەندى یان بەرزبونەوەى پلەكەى خیانەت لە سكرتاریەتیش نەكات؟ بۆ نا، ئەوێك وەفاى بۆ ژنو مناڵى خۆى نەبێ سكرتاریەت چییە!!.
هەر ئەم عەقیدە لەگەڵ كچێكى بەستەزمان رێككەوتبوو، گوایە لەوەزارەتى ناوخۆ بەپلەى مفەوەز دایدەمەزرێنێ، دواى ئەوە خۆى چاوى لێى دەبێ، بەداخەوە ئەو داماوەش بوە خۆراكى ناپاكى واو كەوتە ژێر ناخى بۆگەنىو سەرەنجام نەك داینەمەزراند، بەڵكو وتبوى ناوم بهێنى سەرت دەخۆم!!. ئەبێ چەندى دیكەى بەم شێوەیە لەخشتە بردبێ.
دواى بڵاوبونەوەى ئەم وتارە، هەر یەك لەم ئافرەتانە توشى كێشە بن، لەلایەن عەقید (هادى)یەوە، راستەوخۆ كوردستان پۆستى لێئاگادار دەكەمەوە، هەتا راى گشتى لەسەر دروست بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە