له زانكۆی جیهان گروپی ناچیتر بۆ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی راده‌گه‌یه‌نرێت
Thursday, 20/10/2011, 12:00
له زانكۆی جیهان گروپی ناچیتر بۆ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی راده‌گه‌یه‌نرێت
له یاداشتنامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان پۆست" نێردراوه به‌شێك له قوتابیانی زانكۆی جیهان به هۆی كێشه‌و گرفته‌كانیان گروپی (نا چیتر بۆ گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی) راده‌گه‌یه‌نن و داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ن كێشه‌و گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
له خواره‌وه ده‌قی یاداشتنامه‌كه بخوێنه‌وه
به‌رێز : سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
وه‌زیرى خویندنى بالا و تویزینهوهى زانستى
به‌ریوه‌به‌رایه‌تى خویندنى زانكۆ ئه‌هلیه‌كان
گشت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان
بابه‌ت : (گرووپى نا چیتر بۆ گه‌نده‌لى و نا عه‌داله‌تى) زانكۆى جیهان- به‌یاننامه‌ى ژماره 1
وه‌ك به‌رێزتان ئاگادارن زانكۆى جیهان یه‌كێكه له زانكۆ ئه‌هلیه‌كان و به‌پێى یاسا له‌ژیر چاودیرى وه‌زاره‌تى خویندنى بالا و تویژینه‌وه‌ى زانستى كارده‌كات، به‌لام ئه‌وه‌ى جیگه‌ى داخه ئه‌م زانكۆیه‌ش بووه به یه‌كیك له دام و ده‌زگا گهندهلهكانى كوردستان به جۆریك كه ده‌توانین بلیین بووه‌ته زانكۆیه‌كى تایبه‌ت به به‌رپرسانى حیزبى و كچ و كورى به‌رپرسه‌كان كه به كه‌یفى خۆیان مامه‌له ده‌كه‌ن و به هیچ شیوه‌یه‌ك ریز بۆ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ‌و مامۆستایان و قوتابیانى تر دانین،
بۆیه به پیویستیهكى گرنگمان زانى گروپێك رابگه‌یه‌نین به ناوى (گرووپى نا چیتر بۆ گه‌نده‌لى و نا عه‌داله‌تى) كه له ژماره‌یه‌كى زۆر قوتابیان پیك هاتووه و له‌به‌ر پاراستنى بارى ئه‌منى گیانى قوتابیانى ئه‌م گرووپه به باشمان زانى ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ین، لیره‌دا كۆمه‌لیك گه‌نده‌لى ئه‌م زانكۆیهتان بۆ ده‌خه‌ینه روو و داوا له‌به‌رپرسان ده‌كه‌ین چیتر ریگه نه‌ده‌ن به‌م گه‌نده‌لى و نا عه‌داله‌تیه‌ى كه ده‌كریت
1. به یه‌كه‌م كردنى به‌رپرسان و كچ و كورانى به‌رپرسه بالاكان
2. هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كان و كچ و كورى به‌رپرسان به كه‌یفى خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن و تییاندا هه‌یه ته‌نها كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده ده‌بیت
3. ده‌رچواندنى به‌رپرسان و كچ و كورى به‌رپرسه باڵاكان له كاتیكدا له چه‌ند وانه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه له لایه‌ن خودى سه‌رۆكى زانكۆوه
4. جیاوزى كردنى قوتابیانى ئاسایى و به‌رپرسان و كچ و كورى به‌رپرسان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى زانكۆوه
5. ریز بۆ دانه‌نان بۆ هه‌ندێك له مامۆستاكان
6. سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ هه‌رده‌م پاساو بۆ هه‌له‌كانى به‌رپرسان و كچ و كورى به‌رپرسان ده‌هیننه‌وه
7. وهرگرنهگرتنى پاره‌ى خویندن له هه‌ندیك به‌رپرسان و كچ و كورى به‌رپرسه بالاكان
8. زۆربه‌ى به‌پرسان و كچ و كورى به‌رپرسه بالاكان به ئاشكرایى چه‌ك ده‌هیننه ژوره‌وه به ترساندنى قوتابیانى تر به تایبه‌ت ترساندنى ههنید له كچه قوتابیه‌كان
9. حیمایه‌ى به‌رپرسه‌كان به چه‌كه‌وه دینه ژوره‌وه و هیچ ریگریهكیان لیناكریت له لایه‌ن پاسه‌وانانى پرسگه‌ى زانكۆى جیهان
10. ترساندن و تۆقاندنى هه‌ندیك له كچه‌كان له كاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ستن له لایه‌ن به‌رپرسان و كوره به‌رپرسه‌كانه‌وه له ریگاى حیمایهكانیانهوه
11. دیارده‌ى له‌شفرۆشى خه‌ریكه په‌ره ده‌سه‌نێت به‌هۆى ترساندنى هه‌ندی له قوتابیه كچه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كوره به‌رپرسه‌كانه‌وه
12. راگرتنى سه‌یاره‌ى هه‌ندیك له‌به‌رپرسان له‌به‌رده‌م ده‌رگاى هاتنه ژووره‌وه‌ى قوتابیان
ئه‌م چه‌ند خاله‌ى سه‌ره‌وه به‌شیك بوو له گهندهلیهكان و له داهاتوودا زۆر شتى چاوه‌روان نهكراوتان بۆ ده‌خه‌ینه روو
گرووپى نا چیتر بۆ گه‌نده‌لى و نا عه‌داله‌تى - زانكۆى جیهان
چوار شه‌ممه 19 - 10 -2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست