کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ خه‌ونی شاعیران ئه‌زانن....

Friday, 20/03/2009, 12:00


(دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ ته‌نها خه‌ونێكی‌ شاعیرانه‌یه)
ئه‌م نیودێره‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر عبدالله گول بیگووتبا یان ئۆردوغان ئێستا هه‌موومان ئه‌که‌وتینه‌ گیانیان و هێرشمان ده‌کرده‌ سه‌ریان له‌وه‌ش زیاتر هێرشمان ده‌کرده‌ سه‌ر هاو بیرانیان که‌ ئیسلامیه‌کانن . چونکه‌ ئێمه‌ی عیلمانی هه‌رده‌م هه‌ر به‌ چاو به‌ستراوی به‌ قسه‌ی ئه‌م سه‌رکردانه‌ هێرشمان کردۆته سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی ئیسلامیه‌کان‌ . ئێستا هه‌ر یه‌ک له‌سه‌رکرده‌کان ده‌ستی ده‌کرد به‌ چه‌واشه‌ کردنی خه‌ڵکی هه‌ریه‌ک ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌قۆسته‌وه‌ بۆ ڕێکلام کردن بۆ هه‌ڵبژاردن .

ده‌یان مێزگرد و به‌رنامه‌و بابه‌تی له‌سه‌ر ڕێک ده‌خراو ده‌نوسرا .
به‌ڵام داخه‌که‌م مخابن ئه‌م نیودێره‌ پڕ له‌ زه‌لیلیه‌ هی که‌سێکه‌ که‌ به‌ناوه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتی کردوه‌ بۆ ڕزگاری کورد به‌ڵام ئه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ڕاستیه‌کان هێدی هێدی ده‌ر ده‌که‌ون بۆ میله‌ت که‌ ئه‌و که‌سانه‌ ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی خۆیان هه‌ڵساون به‌ ڕێشتنی خوێنی ڕۆڵه‌ی ئه‌م میله‌ته‌ چ به‌ده‌ست دوژمنانی کورد چ به‌ده‌ست کورد خۆ به‌ خۆی بۆیه‌ ئێستا سه‌رکرده‌ کورده‌کانمان هه‌ر که‌ قسه‌ هاته‌ سه‌ر باسی دوژمنانی کورد خێرا ده‌ری ده‌بڕن که‌ په‌یوه‌ندیه‌کانمان زۆر باشه‌ برا گه‌وره‌مانن ئه‌وکات قه‌ی چی ئه‌کات برا گه‌وره‌ باجارو بار برا بچوکیش بداته‌ به‌ر شه‌ق به‌ر تۆپ باران کردن موشه‌ک باران کردن سه‌رکرده‌کانمان سه‌ر شۆری به‌رده‌م دوژمنانن زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵاتن به‌ڵام بۆ سه‌ر میله‌تی خۆیان تا بڵێی زمان درێژ به‌هێز ده‌زگاکانی ئاسایشه‌کان و زانیاری و پاراستن زۆر به‌ هێزو بێدارن بۆ خه‌ڵکی کورد به‌ڵام بۆ دوژمنان مل که‌ج بێ ده‌سڵات زه‌لیل .

سه‌یره‌ ئێستا کورد دووژمنی نه‌ماوه‌ هاو په‌یمانی مالکی و هاو شێوه‌ی مالکی ن په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی زه‌لیل ئامێزی تورکیاو ئێرانن و جاشه‌ بی موچه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکان له‌گه‌ڵ سوریا تۆزێک خۆیان ئه‌پارێزن له‌به‌ر خاتری چاوی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ریکاش له‌م ماوه‌یه‌ زۆر به‌ڕاشکاوانه‌ گووتی ده‌ستان به‌‌ (......)م بڕۆن چاره‌سه‌ری خۆتان له‌ لای مالکی بکه‌ن و هه‌ر ‌کامێکتان ئازان زوو بۆخۆتان فه‌وجێکی خه‌فیفه‌ بکه‌نه‌وه‌ تا تۆزێک پاره‌ی تریشتان ده‌ست که‌وێت.

ئه‌مه‌ریکا پێیان ده‌ڵێت چیتان ده‌وێت ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ماڵی ئه‌م میله‌ته‌مان کردۆته‌ به‌ر ده‌ستان هه‌ر تێر نه‌بوون نه‌که‌ن باسی سه‌ربه‌خۆی بکه‌ن مالکی برا گه‌وره‌تانه‌و خاوه‌ن باڵه‌و دیوه‌خانه‌که‌شی کراوه‌یه‌ بۆ مسته‌ شارو جاش و ماش .

به‌داخه‌وه‌ میله‌تی کورد که‌ی به‌ هۆش دێته‌وه‌و که‌ی ده‌زانێت که‌ ئه‌م سه‌رکردانه‌ دۆستی پاره‌ن دۆستی دوژمنه‌کانی کوردن تا که‌ی تێناگه‌ین ئه‌وانه‌ ئامده‌ن له‌به‌ر مه‌نسب و پاره‌ زۆر به‌ ئاسانی ببنه‌ دوژمنی میله‌تی خۆیان و هه‌موو میله‌ت به‌قوربانی یه‌ک شه‌وی سوری خۆیان بکه‌ن .

من یه‌ک شت به‌ خاوه‌نی ئه‌ نیو دێره‌ ده‌ڵێم ئایه‌ _ بونت به‌سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌سه‌ر حیسابی خوێنی ئه‌میله‌ته‌- ئایه‌ خه‌ونێکی زۆر گه‌وره‌تر نه‌بوو که‌ تۆ باسی ده‌که‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆی کورد و ده‌وڵه‌تی کوردی که‌چی ئازایه‌تی ئه‌م میله‌ته‌ و خوێنی شه‌هیده‌ هه‌ڵخه‌ڵتاوه‌کانی ئه‌میله‌ته‌ تۆیان نه‌گه‌یانده‌ ئه‌م جێگایه‌ ؟؟؟؟
له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم دیاره‌ کورد له‌مه‌ش زیاتری قابیله‌ پێ بکرێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م جاره‌ش ئه‌م دزو جه‌ردانه‌ بێنێته‌وه‌ سه‌ر کورسی زوڵم و زۆرداری...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە